انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 29 از 103:  « پیشین  1  ...  28  29  30  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
مەداری ئیتتیهامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە
بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن

جەفای دڵبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە
وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن

وتم بۆ تەجرەبەی ئەهلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە
بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن

لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ
ئەساسی خیلقەتە (حەمدی) کە سەرگەردانە تا مردن


حەمدی
     
  
مرد

 
نیگارا سا به‌ لوتفی خۆت شه‌وێ تۆ وه‌ره‌ بالینم
له‌ غه‌مدا وا له‌ جیسمم وه‌خته‌ ده‌رچێ گیانی شیرینم

به‌ یادی ڕوومه‌ت و خاڵت هه‌موو شه‌و تا سبحه‌ینێ
منم مه‌شغوڵی ته‌عدادی گرۆهی ماه و په‌روینم

هه‌موو عاله‌م له‌به‌ر چاوم ده‌یجوره‌ ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر بێت و خوا نه‌یكا ئه‌من یه‌ك له‌حزه‌ نه‌تبینم

زه‌لیل و دڵ حه‌زین و بێكه‌س و مه‌هجور و داماوم
له‌ هیجری قامه‌تی سه‌روت هه‌میشه‌ مات و غه‌مگینم

وتم: قوربانی تۆ بم "ئه‌حمه‌د" ی بێچاره‌ فه‌رهاده‌
وتی: عاشق به‌ ڕه‌عنایی منیش زیاتر له‌ شیرینم
     
  
مرد

 
غونچه‌ دڵ بوونم له‌ حه‌سره‌ت لێوی تۆیه‌، غونچه‌ ده‌م
غونچه‌كه‌ی تۆ مه‌رشیفادا غونچه‌كه‌م، ئه‌ی غونچه‌كه‌م

سینه‌ چاكم وه‌كو گوڵ و دڵ پـڕ له‌ خوێنم غونچه‌وه‌ش
بێ گوڵی ڕوخسار و غونچه‌ی لێوه‌كه‌ت، قوربانی به‌م

غولغولی بولبول له‌ عیشقی گوڵ نه‌بوو له‌م سوبحه‌دا
شه‌عشه‌عه‌ی ئه‌و غه‌بغه‌به‌ كه‌وتبووه‌ سه‌ر ئه‌م باغه‌ هه‌م

لاڵه‌ بێ لاله‌ی روخت "مه‌حوی" وه‌كو مورغی خه‌مۆش
مه‌ر به‌ چاكی سینه‌ وه‌ك گوڵ شه‌رحی دووری كا، سه‌نه‌م



*مه‌حوی*
     
  
مرد

 
یار دڵی خوێنین و چاوی پر له‌ گریانی ده‌وێ
ئاری ئارێ گوڵ له‌ باغان ئاوی بارانی ده‌وێ

هه‌ر که‌سێ ڕوی تۆ ده‌بێنێ خۆی به‌ قوربانت ده‌کا
چونکه‌ ئه‌برۆی تۆ هیلالی عیده‌ قوربانی ده‌وێ

ئاو له‌ چاوانم به‌ خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه‌
وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره‌ ئاوی تۆفانی ده‌وێ

عه‌شق سوڵتانێکه‌ هه‌ر گا ڕو له‌ وێرانێ بکات
ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ

دوور له‌ تۆ دڵ هێنده‌ بێ ئارام و بی حاڵ که‌وتووه‌
ئه‌ی مه‌سیحای عه‌سر ! له‌و لێوانه‌ ده‌رمانی ده‌وێ

ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له‌ هیجران ((نالیا))
عه‌شق ئیستاکه‌ش له‌ من سه‌یلی به‌هارانی ده‌وێ


نالی
     
  
مرد

 
چ شـــــینێکە؟ چ هــــاوارە لە نێـــــو حەلــــقەی موریدان‌دا
مەگەر خواجەی سەمەرقەندی لە نێو ساحیب‌دڵان رۆیی؟

چ ئافــــــەت کەوتە بەرچــــــاوم کەوا چوو نوری بیـــــناییم
مەگەر شاهی بوخــــارایی لە قەســــری عاریفان رۆیی؟

بە ناڵەی دڵ شـــــیفام نایێ دەرێغ بۆ مەرهەمی جەرگم
لە زەنگــــــــی کاروان چ بــــکەم، دەلیــــلی کاروان رۆیی؟

خرابوو خانەقا بێ شێخ و شەوقی تالیبان، سـەد حەیف!
چەمەن وێران بوو، نەغمەی بولبولان چوو، باغـەبان رۆیی

بە ناڵەی بولبـــــــول و قومــــری وەفایی بۆیە هەر دەگریم
گوڵێــــــــــکی ســـــەروباڵام بوو بە تاراجی خـــەزان رۆیی



وەفایی
     
  
مرد

 

بريا من وه کو په پوله بايام

ده م له ناو ده مي گوليکي سووردا

سه رمه ست له شيله ي ئه وين ده مردم

کيژوله يه کي شوخ و نازه نين

له نيو ده فته ري بيره وه ريدا

وشکي ده کردم،،،،،،،،،،،،،



جلال ملکشا
     
  
مرد

 

وه‌ته‌ن


ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر هیتله‌ر نه‌ما گاوانی تۆ خۆش

موخه‌یه‌ربم له‌ به‌ینی تۆ و به‌هه‌شتا
له‌ جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش

هه‌موو حۆری موباره‌ك بێ به‌ زاهید
له‌ بۆ من هه‌ر كچ و غیلمانی تۆ خۆش

به‌من چی سه‌یری باغ و قه‌سری لوبنان
وه‌ته‌ن سه‌حرا و كه‌ژ و كێوانی تۆ خۆش

ئه‌گه‌ر دنیا نه‌ما یه‌كسه‌ر به‌جارێ
وه‌ته‌ن گه‌رمیان و هه‌م كوێستانی تۆ خۆش

ئه‌گه‌ر نه‌فعی خسوسیت تیا نه‌مێنێ
موباره‌ك بێ وه‌ته‌ن ده‌ورانی تۆ خۆش

ئه‌گه‌ر خۆ قانع ی نه‌مێنێ
وه‌ته‌ن ڕه‌بی وه‌ته‌ن خواهانی تۆ خۆش


قانع‌
     
  
مرد

 
هه‌ردووكیان وایان پێوتم
ئه‌بوو له‌نێوان هۆنراوه‌ و ئه‌و ژنه‌دا
من یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم
به‌شیعرم وت من ناچارم
هه‌ر ئه‌و ژنه‌ هه‌ڵبژێرم و
بۆله‌مه‌ودوا تۆ ناناسم
شیعر رۆشت و ژن مایه‌وه‌
به‌لام وه‌ختێ كه‌ ئه‌و شۆخه‌
هاته‌ ناو ژووری دیده‌وه‌و
به‌رامبه‌ر رۆحم راوه‌ستا
به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ
خۆشی بووبوو به‌قه‌صیده‌!!!!



شێركۆبێكه‌س

     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 

بـــا بــنوســـــــــم شیعری کوردی تاکوو خه‌ڵکی تــێبگات *
شیعری کوردی شیرین تره‌ تا شه‌کر و هه‌نگوین و نه‌بات *

مـــن بـــه‌ هیوا بوم که‌ ته‌پڵی شادمانیم لــــێ بــــــده‌ن *
چه‌نده‌ مه‌ئیوسم له‌ حاڵی خۆم که‌ بۆچ ده‌نگی نـــه‌هات *

ئــــاوڕی ده‌ورم ئه‌ده‌م هه‌ر که‌س به‌ ده‌ردێ مـــوبته‌لاس *
یـــــه‌ك له‌ برسا هار و هاج و یه‌ك لــــه‌ ترسا زیز و مـــات *

چـــونـــکه‌ وا ناڕێکه‌ کــــۆمه‌ل تا ئه‌به‌د ســـه‌ر ناکــــه‌وون *
ده‌وڵه‌مه‌نـــد گــوێ شــل نه‌کا بۆ ناڵه‌ و فـــــــه‌ریادی لات *

تــــۆ له‌ دنیادا نه‌جاتی چوار که‌سی وه‌ك مـــن نــــه‌ده‌ی *
پـــێم بــڵێ ڕۆژی قیامه‌ت چیـــــته‌ ئـــه‌سبابی نـــه‌جات *

تـــۆ پـــزیشکی حاڵزان و مــــــــــن نـــه‌خۆش و ده‌رده‌دار *
چاکــــــه‌ ئینسافت ببێ کاتێ که‌ خــــــۆم خسته‌ په‌نات *

(قــــانـــعا) گه‌ر تۆ به‌ڕاستی ! خزمه‌تی هۆزت ئه‌کــــه‌ی *
چاوه‌روانی قه‌ت نه‌که‌ی بۆ به‌خشیش و مووچه‌ و به‌رات



قانع
     
  
مرد

 

بە نەقدی جان دەدا یەک بۆسە دڵدارم، وەلێ زەحمەت
دەگاتە حەددی وا بوون عوقدەیی کارم، وەلێ زەحمەت

بە پایین گەر نەبێ عومرم، بە پایین دێ شەوی هیجران
دەبینێ صوبحی وەصلت دیدەی تارم، وەلێ زەحمەت

بەسەرچێ گەر حەیاتم بێ زمستانی غەم و هیجران
دەکەم ڕۆژێ تەماشی باغ و گوڵزارم، وەلێ زەحمەت

بە شوهرەت 'سالم'م ئەمما لە هیجرەت پیری کەنعانم
دەبێ ڕەوشەن بە وەصلت دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت


سالم
     
  
صفحه  صفحه 29 از 103:  « پیشین  1  ...  28  29  30  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA