انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 37 از 103:  « پیشین  1  ...  36  37  38  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
لەبەرخۆم نیە
لەبەر تۆمە.
ئەگەر ناتوانیت عاشقم بیت
لێگەرێ‌،
با من عاشقت بم.
ئەگەر ناتوانیت بێیت
لێگەرێ‌،
با من بێم.
ئەگەر ناتوانیت لەدڵتدا هەڵمبگریت
لێگەرێ‌،
با من لە دڵمدا بتشارمەوە!.

من
تەنها ئەوكاتانە شاعیرم
كە گوێم لە ناوی تۆیە.



" نەبەز گۆران "
     
  
مرد

 
دڵم
پیاوێكی دەوێت
نابینا بێت
نووسینی تایبەتی خۆیان بزانێت
تا وەرز لە دوای وەرز
جەستەم بخوێنێتەوە و
یارییە ئەدەبیەكانم ئاشكرا بكات.

دەستی بگرم و
هەنگاو بە هەنگاو
باسی دونیای بۆ بكەم
ببم بە چاو بۆی
ببم بە گاڵۆك بۆی
هەموو ناشیرینیەكانی دونیای
بۆ بگۆڕم..


" سارا محەمەد ئەردەهالی"
" وەرگێرانی : نەبەز گۆران "
     
  
مرد

 
ئەگەر هاتی
بێدەنگ وەرە
چەشنی چپەی ژێرپێی باران
بەڕەنگێکی جیاواز وەرە
وەک زەردەی خۆری ئێواران

ئەگەر هاتی
وەک سنەوبەر
ڕووگەشی خۆت بەگشت وەرزێک بناسێنە
با پایز لەناختا نەروێ
گەڵای سەوزت مەوەرێنە

ئەگەر هاتی
بەسەر دڵما هەنگاو بنێ بە ئاسانی
چونکە تەمەن کەمی ماوە
مەرگ بیکات بە گۆرانی
     
  
مرد

 
شیعرێكی : ساڤۆ
هی( 2600) ساڵ پێش ئێستا.



مەرگ لێمەوە دور نیە

ئەو..
لە پاڵەوانێكی بەهێز دەچێت
ئەو، لەپێش چاوی من لە خودا دەچێت!
ئەو، دەتوانێت لە تەنیشتەوە دانیشێت و
بە چرپە چرپی شیرینی تۆ،
سەمای خۆی بكات!.
- كاتێك گوێی لە ترپەكانی دڵی تۆ دەبێت،
عاشقانە گوێیان لێدەگرێت!..

ئەگەر، من تۆم نەناسیباییە
نەم دەتوانی قسەت لەگەڵ بكەم،
چونكە، زمانم گۆناگرێت و
تیشكی روناكیەك
لە ژێر پێستما تێدەپەڕی...

ناتوانم هیچ ببینم!.
ناتوانم هیچ ببیستم!.
جگە لە دەنگی ترپەكانی تۆ.
رەنگم وەگ پوش ..
زەرد هەڵگەڕاوە...
واپێدەچێت، لەم كاتەدا
مەرگ لە منەوە دوور نەبێت!.



" ساڤۆ "
" وەرگێرانی: نەبەز گۆران "
     
  
مرد

 
كه‌من هاتم
ئێوه‌ كه‌ستان لێره‌ نه‌بوون
شمشاڵێكی‌ له‌ڕو لاواز
هێدی‌ .. هێدی‌
به‌ده‌م ڕێوه‌
فووی‌ به‌زامه‌كانیا ئه‌كرد
جارێك سه‌ری‌
بۆ ئه‌ستێره‌ كشاوه‌كانی‌ هه‌ڵ ئه‌بڕی‌ و
جارێكی‌ تر كڕنووشی‌ بۆ
خوڕه‌ و هاژه‌ی‌ ڕووبار ئه‌برد .
گه‌یشته‌ لام ، سوڕایه‌وه‌
له‌پشت سه‌رمه‌وه‌ ڕاوه‌ستا
په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ "حه‌یران " ێكی‌
كۆچه‌ریمی‌ هه‌ڵدایه‌وه‌ ..
به‌ژێر ڕه‌شماڵی‌ ئاخێكما چاوی‌ گێڕا
ده‌ستی‌ بردوو
چوار گمه‌ی‌ كۆتره‌ باریكه‌ی‌
هه‌ناوی‌ "ده‌روێش عه‌بدوڵلا" ی‌ لێ‌ ده‌رهێنا!



(شيركو بيكه س)
     
  
مرد

 


لەبـاراندا
شیعرم ئەبێ بەچەترەکەت
لەهەتاودا
شیعرم ئەبێ بەشەماڵ و
بەسێبەرو , لەسەرمادا
بەئاگرو
لەشەواندا بەچراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر وشەماڵ وسێبەرو
ئاگر و چرای من لات نەبوون
تۆبزانە
ئیتر شیعرم ئاوابووە
منیش مردووم!



(شێرکۆبێکەس)
     
  
مرد

 
ئه‌ی‌ شاژنی‌ من..
تا خانه‌باخ، ڕێیه‌كی‌ دوورمان له‌ڕێیە!
ڕێیه‌ك هێند درێژ،
گه‌ر دڵ‌ بیخوازێ‌..
به‌شی‌ هه‌موو شتێك ده‌كا!

به‌شی‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ په‌پوولە!
به‌شی‌ ئاودانی‌ گوڵه‌كانی‌ لاڕێ!
به‌شی‌ له‌پڕدا ڕاموسان و
به‌شی‌ هه‌موو شتێ!
به‌شی‌ هه‌وڵدان، بۆ فڕین!
به‌شی‌ پاڵكه‌وتن، له ‌باخێكی‌ ته‌ژی‌ له‌ میوە!
به‌شی‌ بۆیه‌كردنی‌، یه‌ك به‌ یه‌كی‌ نینۆكه‌كانت!

ڕێیه‌كی‌ هێجگار درێژ،
كه‌ به‌شی‌ هه‌رهه‌موو شتێك ده‌كا!

لە دەقی ... خانه‌بــــــاخ، یانی‌: دڵی‌ شــــاژن!



شیعری ... هێمن حەمە جەزا
     
  
مرد

 
لە ناو باخی گوندێكدا بووم
چومە بندارێ‌
سێوەكانی هەڵوەریبوون
ووتم: خودایا
ئەم هەموو ژنە چیە راكشاوە.!!

لە كۆڵانی شارێكدا بووم
لە بەر خۆوە ئەم گۆرانیەم دەووت:
(( گەلێ‌ لەم حاڵە بێزارم)).
ووتم : خودایا
ژیان زۆری زیادە!!.

لە ژورەكەی خۆم بووم
نامەیەكی درێژم بۆ ناردی
لەسەریم نووسی
كاولبێت ئەم دڵە بێ‌ تۆ!!..



" نەبەز گۆران "
     
  
مرد

 
عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە
نزار قەبانی


عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە
باڵندەیەكی سەوزی غەریب
گەورە دەبێت وەك هەموو باڵندەكانی تر
دندوك لە پەنجەكانم و پرچەكانم دەدا...

چۆن هات؟
باڵندە سەوزەكە لەچ كاتێكا هات؟
هەرگیز بیرم لەم پرسیارە نەكردوەتەوە ئازیزم!.
چون عاشق هەرگیز بیر ناكاتەوە.

عەشقی تۆ منداڵێكی پرچ زەردە
هەرچی پێی خۆشبێت دەیشكێنێ‌ و
كاتێك باران دەبارێ‌ دێت بۆلام
دەرژێت بەسەر تورەیمدا و یاریم لەگەڵ دەكا
منیش بەئارامی لەبەردەمیا دەوەستم.

عەشقی تۆ منداڵێكی هارو هاجە
هەموومان دەخەوین و ئەو بێدارە
منداڵێكە بەر بە فرمێسكەكانی ناگیرێت.

عەشقی تۆ بەجۆرێ‌ باڵی بەسەرماندا كێشاوە
مرۆڤەكان باخی گوڵ دروست دەكەن
مرۆڤەكان گوڵی سوور لەبەردەم ماڵەكانیان دەروێنن
هەرلەبەر ئەمەیە دار چوالە و سنەوبەری بنارەكان سەوزن
هەرلەبەر ئەمەیە دراوسێكانمان حەڵواو شیرینیمان بۆدێنن.

عەشقی تۆ ، ئازیزی من!
وەك با شەپۆلمان پێدەدات و
دەریاش نین.
عەشقی تۆ چیە؟
خەیاڵێكە بۆم ناگیرێ‌.؟
خەونێكە
باس ناكرێ‌... تەفسیر ناكرێ‌؟.
بەراستی عەشقی تۆ چیە؟.

گوڵە یان خەنجەر؟
یان چرای روناكی؟
یان تۆفانێكی وێرانكەر؟
یا ئیرادەیەكی شكست خواردوە لەبەردەم خودادا؟

ئەوەی دەیزانم هەر ئەمەیە:
تۆ ئەوینی منی
ئەوەی كە عاشقە
بیر لەهیچ شتێ‌ ناكاتەوە.


" وەرگێڕانی : نەبەز گۆران "
     
  
مرد

 
به‌جێ نایێ، ده‌بێ روو که‌ینه‌ سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له‌ شارا

که‌ چه‌رخ ئه‌سکه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره‌
وتێ: ئه‌م هه‌م بووه‌ هه‌م ده‌ردی دارا

هه‌تا حه‌ق ناسیره‌، هه‌ر حه‌قمه‌ مه‌نزوور
وه‌کوو مه‌نسوور ئه‌گه‌ر بمکه‌ن به‌ دارا

نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و جوانه‌ و گه‌یمه‌ پیری
مه‌ده‌د یا پیری پیرانی بوخارا

له‌به‌ر زار و نه‌زاری بوومه‌ وه‌ک پووش
ده‌ ئه‌مجا رابوێره‌ من به‌ زارا

مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی خاڵم که‌ی له‌ کن یار
قه‌ڵه‌م، ساغی قسه‌: من نیمه‌ یارا

له‌ڕم دی زاهید ئه‌م زستانه‌، زانیم
کلک نادا به‌ زڕپنگی به‌هارا

وه‌ره‌ ده‌ستێ به‌ خوونم که‌ نیگارین
خوێنی من حه‌ڵاڵت بێ، نیگارا!

زوو ئه‌و شۆخه‌ له‌ عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ که‌س، چه‌رخه‌ ئه‌و، ناکا مودارا

موژه‌ی خوێنێ ده‌کا هه‌ر له‌حزه‌، سه‌یره‌!
ئه‌مه‌نده‌ گوڵ له‌ بن یه‌ک نووکه‌ خارا

که‌شک به‌م [مه‌حویا] هه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌سه‌ر ئه‌رزا نیه‌ ئاوی گه‌وارا


مه حوی
     
  
صفحه  صفحه 37 از 103:  « پیشین  1  ...  36  37  38  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA