انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 83 از 103:  « پیشین  1  ...  82  83  84  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
هێلانه‌


مافووره‌کان
له‌ چاوم دا
هێلانه‌ ده‌که‌ن
به‌سه‌ر دووپاته‌ی کوێری و
تێمی، ته‌ماوی بزه‌یه‌ک
وه‌بیرت نه‌یه‌ته‌وه‌
ڕێگایه‌ک، له‌ بیلبیله‌کانی ئاسۆوه‌
ده‌ڕه‌نگا
هه‌تا خه‌ونه‌ چاوه‌کانی ڕه‌نگ
هه‌تا ساڵوه‌گه‌ڕی
ئه‌ستێره‌ و ئه‌سپ و کا و یۆنجه‌ و ....
ساته‌ سیسه‌کانی زریان
له‌ بێ وازی ڕه‌گ و ڕیس و خوری و
وێنه‌یه‌ک
تینوو
له‌ دوو ده‌ری سیروانه‌وه‌
وه‌بیرت نه‌یه‌ته‌وه‌
پیاوه‌ ده‌لاقه‌ییه‌کان
شکۆداری فرمێسک
ناناسن
چاوم
باڵه‌کانی، ڕاخه‌ری هه‌وره‌
هێور هێور
توانه‌وه‌ی گزینگ
یا له‌ نه‌کاوی ڕووداوێکی ڕووت
مافووره‌کان
له‌ چاوم دا
هێلانه‌ ده‌که‌ن.



غه‌فوور پیرزاده‌
     
  
مرد

 
[aligncenter]
قه سه م به و مانگه ی خه رمانه ی داوه .......


ره شه ریحانه که مه ره شل خومی پی ره ش که م
له دوای بالاکه ت ای هاوار / دل به چی خوش که م
که مه ره شل که مه ره شل/ بوی دینم شل و مل
کچی شل شل بی به سته / ده ی با خاس بت بینم
شه وان شه و نالان که مه ره شل / روژان رو رو مه
یک جار په ژاره ی که مه ره شل / دوریاکه ی تومه
که مه ره شل که مه ره شل / بوی دینم شل و مل
کچی شل شل بی به سته / ده ی با خاس بت بینم
قه سه م به و مانگه که مه ره شل / خه رمانه ی داوه
هیستا میلی توم ای هاوار / به که س نه داوه
که مه ره شل که مه ره شل / بوی دینم شل و مل
کچی شل شل بی به سته / ده ی با خاس بت بینم



له گورانیه کانی مه زهه ر خاله قی
[/align]
     
  
مرد

 
نووري چاوانم

خاتوون گووتی :
ـــ کاتی ته نیایی گوشه گیری خه می گرتی
خورپه ی دله ی تامه زروم
سلاو بارانت ده کات ..
کاتی خه یال به ره و جی ژوانی بردی
یاده کانم.. چه پکی سلاوت خه لات ده کات
کاتی چاوه کانت بیریان کردم
به دوای نیگام گه ران
سوماکانم ئاسمانیک سلاوت به سه ردا ده بارینی
کاتی په نجه کانت له شه و ویستی
له پرچی تیک ئالاوم بئالی
تال تالی زولفه کانم له سه ر ده ستا راده کشین
به ئاسپایی سلاوی ماچت پیشکه ش ده که ن
کاتی ئه ستیره کانی رووح له دوی تو لیم توران
هه مو ته مه نم ده که م سلاویک
له ژیر هه نگاوی هه ناسه یکت داده نوینم
تا سوزی عه شقی ته مه نت
هه تا هه تایی چرو ده ر کات
چرو ده ر کات ..

دلدار گووتی :
ـــ کاتی ئه وین له م ولاته له خاچ درا
عه شقی ته مه نم گه ردوونیک سلاوی پر له نازت لی ده کات
کاتی نامویی یه خه ی گرتی
شادیه کانم ده که م ملوانکه یکی سلاو له گه رده نت دا ئه لینم
کاتی له شه و چاوه کانت به ره و ئامیزی خه و که وتنه ری
باوه شم ده که م سلاویک و دات ده پوشم
کاتی شه و گار له چرپه ی سوزی تویی، بی به ش کردم
گشت ماچه کانم کو ده که مه وه ،تا بو لیوانت ببیته سلاو
کاتی بو جاریکی تر توم له ده وه ری ژواندا
له سه ر خاکی سینگمدا دوزیه وه
ئه ی شازاده ی ته مه ن و خه ونه کانم
دلنیا به پیت ده لیم: سلاو ئه ی خه می ئاشنام
به خه یر بیته وه باوانم ..په روشت بوم تو له کوی بویی
گیانه که م نوری چاوانم
نوری چاوانم


حه مه رووف كه ر كووكي
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
« ئه‌مشه‌و »


ئه‌مشه‌و یه‌خه‌ی کی بگرم
بو ده‌ردی خوم
تالی ژیان ، له تاری شه‌و
چون وون بکه‌م
که خوم ، له خومدا
خوم ده‌خوم
ئه‌مشه‌و چون خه‌و
له نیو چاوم دا میوان که‌م
که شورایه‌ک خه‌می گه‌وره
له به‌ندیتی له نیو دلمدا
جی‌ی هیشتووم
ئه‌مشه‌و په‌نا بو کی ببه‌م
بو ناله‌ی خوم
روو له کی نیم
که‌میک فرمیسکم بداتی
بو ده‌ردی خوم
ئازاری ژین ده‌ریایه‌که‌و
له دلی مندا خنکاوه
په‌ژاره‌و خه‌م بارانیکه‌و
له روحم دا په‌له‌ی داوه
     
  
مرد

 
.................. بیرت ده كه م ...................


ئه ی ئه ستێره كه ی شه و گاری تارم
ئه ی كاروان كوژه ی به ره به یانم
ئه ی په ری ڕوخسار تۆی دڵو گیانم
ئه ی خۆشه ویستم ئارامی گیانم

ئه ی فریشته ی ژیان بینای چاوانم
چونكه لێم دووری بێبه ش له ژیانم
ئه زانی گیانه چه ند بیرت ده كه م
گه لێ ئه سته مه بێتۆ هه ڵبكه م


هه ر تۆی ئارامی ده دی دڵه كه م
خۆشگه ئه تزانی چه ند په رێشانم
له دووری باڵات چه ند سه ر گه ردانم
ژییانم ژانه دڵ پڕ له ژانم
     
  
مرد

 

ئه‌رێ....


ئه‌رێ ، ئێستا
ته‌واو به‌ دڵی من ده‌که‌ی
چاویلکه‌که‌ت
له‌ چاو ناکه‌ی
مه‌گه‌ر له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌
ئاراییشه‌که‌ت
ئاساییه‌
مه‌گه‌ر له‌ کاتی بۆنه‌
سه‌ری کات
له‌ جێژوان ئاماده‌ی
مه‌گه‌ر له‌ کاتی باران
ماچت
پرسیاری ناوێ
مه‌گه‌ر له‌ کاتی دیار بوونی خه‌ڵک
ئه‌نگووستیله‌که‌ت
له‌ ده‌ست ده‌ر ناهێنی
مه‌گه‌ر له‌کاتی نه‌مان
ئێستا ، ته‌واو به‌ دڵی من ده‌که‌ی
ئه‌رێ ئێستا
ئێستا ،که‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کتر نین
ئێستا که‌ له‌ یه‌کتر جوداین.


شێعریک له‌ غه‌فوور پیرزاده‌
     
  
مرد

 
خودایه‌ ژیانم ناوئ مه‌رگ بکه‌ به‌ خه‌ڵاتم
دنیاله‌ لام بوته دۆزه‌خ بۆ مه‌رگ زۆر به‌ ئاواتم

. . . .

بۆچی بژیم ئێستا عه شق وه‌ک دارێکی بێ به‌روایه
چۆنکه خؤشه‌ویستی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ مڵکو سامانایه

. . . .

ئه وه‌ی که تۆی زۆر خۆشه وێ خۆشی به‌قوربانت ده‌کا
ناوی هه‌نده‌رانی لا بێنن حاشا له‌ ناسینت ده‌کا

. . . .

بۆ چی بژیم بێ وه‌فایی بووه‌ به‌ مۆدێل لای کچان
ته‌ڕووشک ناسوتێنم به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ئاوان
     
  
مرد

 

خوای شاعرێک



که‌سێک بۆ نیه‌ ده‌ستی من بگرئ
بڵێ له‌ پای چ ئه‌م له‌ خۆدانه‌

من خۆم ده‌زانم ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی
ده‌مکوژێ ئێشی ئه‌م دابڕانه

# # #

ته‌من به‌ره‌و دوا هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ
منیش وام له‌ نێو گوڵپه‌ی سووتانه

کچێ خۆ کفری خوام نه‌کردووه
ئاخر له پای چی ئه‌م ئازار دانه

# # #

بۆ ڕه‌حمی خودات له‌ دڵدا نیه
دووریت وه‌کو مۆم دام ده‌گرسێنی

بۆ چی ناترسی خودای شاعرێک
ڕۆژێ دۆزه‌خت پێ بناسێنێ

# # #

مردم ئه‌وه‌نده‌ کڕنۆشم هێنا
تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ بێ سۆزو هه‌ستی

من تازه‌ ڕۆشتم به‌ڵام به‌ هیوام
بتکات به‌خه‌ڵوز خوای خۆشه‌ویستی
     
  
مرد

 
سه فه‌ر


کتو پڕ بووئه‌م سه‌فره‌ من تائێستاش بڕوا ناکه‌م

خۆتۆ وتت له‌ دوری تۆ من چرکه‌یه کیش هه‌ڵناکه‌م

له‌گه‌ڵ لێدانی دڵدا ده‌جار ده‌بووی به‌ قور بانم

ئه‌ی پێم ناڵێی بۆ چی ئێستا خه‌م و ژانت پێناسانم

# # #

بتوتایه‌ به‌جێت دێڵم خۆ ڕێگه‌م لێ نه ئه‌گردی

هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ دواین جار ماڵ ئاواییم ڵی ئه‌کردی

هه‌موو ڕۆژێ وه‌کو شێتێ ده‌ڵێم نانا هه‌ر دێته‌وه‌

# # #

‌ڕۆژێ دادێ کۆرپه‌ی دڵم له‌ باوه‌شیا ژیر بێته‌وه‌

له‌ ئێستاوه‌ تا ئه‌و کاته‌ی خاک به‌ناخی خۆیما ئه‌بات

نه‌ک ته‌نها خۆم بۆتۆ ده‌ژیم دڵیشم بۆتۆ لێده‌دا
     
  
مرد

 

سووره‌ ماچ


بگه‌ڕێوه په‌ردی ڕه‌شی

کینه‌ له‌ سه‌ر دڵت لابه‌

ده‌ڕه‌حمت بێ ئه‌ی خوای جوانی

‌ دوای بێنه‌ به‌م عه‌زابه‌

بڕوات هه‌بێ نه‌ک هه‌ر دڵم

ڕوحیش ده‌که‌م به‌ قووربانی

گه‌ر بێیته‌وه‌ وه‌کو جاران

ته‌ نها جارێ لێم بڕوانی

بگه‌ڕێوه‌ پرچی ڕه‌شت

بئاڵێنه‌ به‌ گه‌ردنما

ده‌با عه‌شق و خۆشه‌ویستیت

شرین تربێ له‌ نێو دڵما

وه‌ره‌ به‌ سووراوی لێوت

ده‌مم پڕکه‌ له‌ سووره‌ ماچ

له‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ردی دووریت

وه‌کو مه‌سیح بمدا له‌خاچ
     
  
صفحه  صفحه 83 از 103:  « پیشین  1  ...  82  83  84  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA