تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 101 از 103:  « پیشین  1  ...  100  101  102  103  پسین »  
#1,001 | Posted: 5 Apr 2014 15:39

به‌شه‌قامى بیست وپێنج دا...


ئه‌مشه‌و
چاوه‌کان وه‌ک گڵۆپى سه‌ر شه‌قام ده‌بریسکێن
ده‌بریسکێن و ره‌شه‌با
شه‌پۆله‌کانیان بڵند ونه‌وى ده‌کا
ئه‌مشه‌و
نیگا به‌نیازى سه‌فه‌ره‌
سه‌فه‌ر بۆ ناو تۆ
سه‌فه‌ر به‌کۆلآنه‌کانى تۆدا
به‌بن خۆڵى پڕ له‌ شه‌هیدى تۆدا
ئه‌مشه‌و
فریشته‌یه‌کى میهره‌بان
فریشته‌یه‌کى خه‌مپۆش
ده‌گاته‌ ئێره‌
ده‌ست به‌سه‌رى منداڵیتدا دێنآ
به‌سه‌رى روتاوه‌ى پیریتدا
چ زوو پیر بووى ئه‌ى شار
ئه‌ى شارى سوورپۆش
شارى سپى پۆش
چه‌ند نورانى
به‌وگۆچانه‌ خوار و خێچه‌ته‌وه‌
به‌وچاویلکه‌ بێخه‌وش وخۆڵه‌ته‌وه‌
چه‌ند به‌سه‌برى بۆ چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌مان
دێین وله‌ده‌روازه‌ى سه‌وزپۆشى چاوێکته‌وه‌ دێینه‌ ژوورێ
دێین وپیاسه‌یه‌کى دوور ودرێژ به‌شه‌قامى (٢٥ ) دا ده‌که‌ین
ئه‌وشه‌قامه‌ى ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى ماڵئاوایی
ئه‌و رۆژه‌ى هه‌نسکى خوداحافیزى نوتقى قسه‌کردنى بڕین
ئه‌و رۆژه‌ى بێده‌نگى باڵى خسته‌ سه‌ر رۆحمان
گوڵ گریا ...ئینجانه‌ گریا
دیوارو وێنه‌کان گریان
ئه‌و رۆژه‌ى ئێمه‌ ده‌گریاین و
تۆ ده‌گریایت و
په‌پوله‌و باڵنده‌کان به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌ ده‌فڕین
* * *
فرمێسکى روبارێکت سوور ..سوور و
ئه‌وى دیکه‌ت سوێر ..سوێر
فرمێسکى چاوێکمان روون ..روون و
ئه‌وى دیکه‌مان ره‌ش ..ره‌ش !
چاوه‌ڕوانیت چه‌ند به‌سه‌بره‌ ئه‌ى شار
له‌خۆرئاواى دنیابین یان له‌ خۆرهه‌لآت
له‌باکوور بین یان له‌باشوور
به‌داگیرساوى دێینه‌وه‌
هه‌موو چاوه‌ داگیرساوه‌کانى ئه‌و کات
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلى نارنجى خه‌مێکى قووڵدا
ده‌گه‌نه‌ ئێره‌
به‌گریانێکى گۆرانى ئامێز، سروودێکى نه‌بیستراو ده‌چڕن
سروودێک ,,
هه‌ر پیتێکى باسى ماڵێک و هه‌ر ووشه‌یه‌کى گه‌ڕه‌کێک و
هه‌ر ئاوازێکى ، وێرانییه‌ک به‌با ده‌کا
ئاوه‌دانى ..
به‌ ویقارى بێوه‌ژنێکى خمپۆشه‌وه‌ ، خه‌نده‌یه‌ک ده‌کا و
منداڵه‌کانى وێرانبوونمان ژیرده‌کاته‌وه‌
پێمانده‌ڵێ :- ئومێدتان به‌و خۆره‌ پرته‌قاڵیه‌ بآ
که‌له‌ ئێوارانى ئه‌و لوتکه‌یه‌وه‌ ، سلآوى تیشک ده‌نێرآ !
ئیدى به‌سه‌....
سنوورێک بۆ گریان و
په‌رژینێک بۆ پاڕانه‌وه‌ بکێشن
له‌و دیوى گریانه‌وه‌ ،ده‌ریایه‌ک هه‌یه‌ بۆئه‌وین
هه‌موومان به‌ ره‌نگى خۆى ،ره‌نگ ده‌کا
به‌شه‌پۆلى سه‌رشێتى
ناخى تۆزلێنیشتوومان ده‌شواته‌وه‌
ده‌مانکاته‌ ئاوێنه‌یه‌کى روون و
که‌ڵه‌ کوڕان و ئاسکه‌ کچانى نیشتمان
سه‌ماى له‌به‌ردا ده‌که‌ن
سه‌مایه‌کى جیاواز
سه‌مایه‌ک ،تا کۆتاییى ماندووبوون ،تا پله‌ى حاڵگرتن
ئیدى ته‌واو ..
په‌رژینێک به‌ده‌ورى گریاندا و
سنوورێک بۆ پاڕانه‌وه‌ ده‌کێشین
ئیدى ته‌واو .. ئیتر ته‌واو.....!
* * *

سارا فه‌قێ خدر
     
#1,002 | Posted: 5 Apr 2014 15:40
گەڵا...


وه‌رز ته‌مه‌نى گەڵا ده‌با
ساڵه‌کانى ته‌مه‌نیش هه‌ر له‌ گەڵا ده‌چن
پێشتر ئێمه‌ گەڵا!َ خۆر بووین
بۆیه‌ وه‌کو وان ده‌وه‌رین
ئه‌وکاته‌ش که‌ بوونمان نه‌بوو
بهڵام گەڵا بوونى هه‌بوو
که‌چى دیسان هه‌ر ده‌وه‌رین
چه‌ند جوانه‌ وه‌رزى وه‌رینى گەڵاکان
چه‌ند جوانتره‌ وه‌رزى سه‌وز بوونى گەڵا
مردنمان چه‌ند پڕ ئازاره‌
ئه‌دى له‌دایک بوون ؟
ئه‌وان...
گەڵا زه‌ردو سه‌وزه‌کان
له‌وه‌ته‌ى نایان خۆین
نوىَ ده‌بنه‌وه‌
له‌وه‌ته‌ى به‌هار هه‌یه‌
وه‌رز هه‌یه‌...
له‌وه‌ته‌ى کۆده‌کرێنه‌وه‌
جیاوازیکان فراوان ترو
چینایه‌تیش زێده‌تر
ئێستا.....
گەڵا ده‌وه‌رن و ئیدى دێن
هه‌رداره‌و دىَ گەڵا ده‌گرىَ
هه‌ر گەڵایه‌و زۆر ده‌بىَ
سه‌وز ده‌بن و
گه‌وره‌ ده‌بن و تێک ده‌ئاڵێن
گەڵاکان ده‌چنه‌ ناو یه‌کتره‌وه‌و
ده‌بنه‌ سێبه‌ر
نا ببورن ده‌بنه‌ پڕۆژه‌
بهڵام بێئه‌وه‌ى بیان خۆین هه‌ڵده‌وه‌رن
نا ببورن کۆده‌بنه‌وه‌
ئاخر ئه‌گه‌ر گەڵا نه‌با
گەڵاى وه‌ریو...
گەڵاى سه‌فته‌...
ئه‌و گەڵایانه‌ى زۆر ده‌بن
ئێمه‌ش نه‌ده‌بووین
ئه‌و کاته‌...نه‌ئێمه‌و نه‌گەڵا هه‌ڵنه‌ده‌وه‌رین
بۆیه‌ وه‌رینى گەڵاو ته‌مه‌نى مه‌
چه‌ند لێک بچن
هێنده‌ش جوانن
جارێکى دیش بیان خۆین
زۆرتر ده‌بن و
ئێمه‌ش زوتر هه‌ڵده‌وه‌رین
نه‌شیان خۆین هه‌ر ده‌وه‌رن
یان هه‌ر ده‌مرن
لىَ
چه‌ند جوانترده‌بوو به‌یه‌که‌وه‌بین
نه‌ئه‌وان وشک ببنه‌وه‌و
نه‌ ئه‌مه‌ش پیر
نه‌قوتیانده‌ین
نه‌ بشیان که‌ینه‌ نێچیر
لىَ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو وه‌رین نه‌با
ئه‌وسا جیهان سه‌وز ده‌بوو
بۆهه‌تایه‌
سه‌وز...سه‌وز.
لىَ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو کۆکردنه‌وه‌ نه‌با
کۆکردنه‌وه‌ى گەڵاى
شیرین و تاڵ
ئه‌وسا جیهان به‌تاڵده‌بوو له‌ گه‌نجینه‌
به‌تاڵ به‌تاڵ.


سه‌لام عومه‌ر
     
#1,003 | Posted: 5 Apr 2014 15:41
لاوکی خه‌م...


باخچه‌یه‌ک، خه‌مم گرتووه‌....
پانتایی ئاسمان، هه‌ر ئه‌وین
ده‌ریایه‌ک عیشق و سه‌رکێشی
چیایه‌ک فرمێسک و ئه‌سرین

* * * *
هه‌میشه‌، مات و بێ ده‌نگم
سه‌رچاوه‌ی عه‌شق و گریانم
شه‌پۆلێکی توڕه‌ و ماندوو....
لووتکه‌یه‌کی ، پڕ گومانم

* * * *
رقی پیرۆزم زۆر کپه‌
ئاوازی ناخم، زریانه‌
ئه‌وینی پڕ کوێره‌وه‌ریم
له‌ناو باوه‌شی خه‌زانه‌

* * * *
ساتێ وه‌ره‌ بملاوێنه‌
چاوتروکانێ، هاوده‌مم به‌
له‌م سه‌فه‌ره‌ سه‌خت و دووره‌
ئاسۆی سووری ئه‌وینمبه‌

* * * *
فریشته‌که‌م، کات تێپه‌ڕی،
گوڵ ئه‌ستێره‌ی خه‌مه‌کانم
نۆته‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین و
لاوکی سووری زامه‌کانم..


شه‌پۆل فه‌تحی که‌ریم
     
#1,004 | Posted: 5 Apr 2014 15:42
پێکەنین تاقەتی ئەوێ...


باوکم مانگایەک
سەر دەبڕێ و
دایکم دڵی نایەت چۆلەکەیەک
بکوژێ
،،،،،،،،
ئەمویست بە چەکوش
لە غەمەکانی دڵم بدەم
تا پان ببنەوە
،،،،،،،،،
گوێم لێ بوو
ڕەشەبا
وەنەوزی مردنی دەدا
،،،،،،،،،
لەبەر دەرگای ماڵەکەمان
جۆگەلەیەک لە نەزیف بوونی
شعر ئەڕوا
،،،،،،،
ئەڵیم هەر بۆخۆشی
میزەڵان لە بن
گوێی فریشتەکاندا بتەقێنم
بزانم ئەترسن
،،،،،،،،،
کە ماندوو بووم
پیاڵەیەک ئاوی جۆ
ئەخۆمەوە وائەزانم
چای حەڵاڵە
،،،،،،،،،،
مەلاکەی گەڕەکی
ئێمە بە کەیفی خۆی
خەڵک کافر دەکا
،،،،،،،،،،،،
بە شەق لە تاریکم
هەڵئەدەم تا بزانم
ژوورەکەم جێگایەکی کورسیەکی
تێدا دەبێتەوە
،،،،،،،،،،
چ دنیایەکی سەیرە
دارتووەکەی ناو
حەوشەمان
هەنجیری
لێ خوڵقاوە
،،،،،،،،،،
بە خۆم وهەموو گەڕەک پێدەکەنیم
زۆر ئازابووین لە دزین و زەکات
دان


هاوڕێ ڕەش
     
#1,005 | Posted: 5 Apr 2014 15:43
کاتێک دڵم بۆت دەدوێ...


1
پێم بڵێ لەتۆ گەورەتر کوا
چاوەکانم بەندە ئاسا
سوژدە بۆ گەورەیت ببەن
پەنجەکانم
لەبەردەم دەلاقەی جوانیتا
بێنە سەما..

2
بەباخەوانەکەی دڵت بڵێ
باگوڵەکان لەباخچەکانی عشقدا
زیاتر بڕوێن
دەڵێم ئەوسا لەبری گوڵێک
تۆ هەزاران گوڵ بۆن دەکەی

3
بۆنی هەنگوینی هەناسەت
لەهەناسەم نابێتەوە
بۆکوێ بچم دەمناسنەوە
من لەباڵی پەپولە رەنگاڵەییەکانەوە
تۆم ناسی
تۆ لەبۆنی گوڵەمێخەکانەوە

4
ئەی ووشە پیرۆزەکەی
ئایەتەکانی نوێژی من
تۆخۆری، یاخۆر تۆی
من کاتەکانی شەو رۆژم
بۆجیا ناکرێتەوە..!
گەرچاوەکانی تۆ نەبێ، دەبێ من نابینابم
ئەوسا نازانم
هەورەکان چ کاتێک
تۆفان دادەبارێنن.
نازانم نێرگز چ کاتێک سڵاوم لێدەکاو
چ کاتێک لەتەمەنێکی کورتدا جێم دێڵێ..!
گەر تۆنەبی نازانم کەی
رەشەبا هەڵدەکاو داروبەرد وێران دەکات
کەی لافاوو گەردەلوول کەنارەکانی
دڵم دەخوات..!

5
من نابێ لەتۆ دوور بم
تادڵنیابم کەخۆمم وون نەکردووە
تۆم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتووە
هیچ نهێنیەک لەم دەستەواژەیەدا نیە
کەزەمەن منی کوشت؟
لێم ببورە گەر جێم هێشتی
هیچم نیە بۆت جێبێڵم
جگە لەچڵە مێخەکێک ء رەیحانەیەک
هەناسەت گوڵاو پرژێن کات
چونکە هەر ئەوان دەزانن
شەوانە چەند گۆرانیمان بۆتۆ ووتووە

6
بەرووبارەکان بڵێ، ماچەکانت بدەنەوە
من لەگەڕانەوەی ژوانەکانمدا
پێش ئەوەی بچمەوە لای باوکم
ماچەکانم بەرووبارێک سپاردووە
بەنهێنی هەڵیان بگرێ
بەزەمەندوو زەنوێرەکان بڵێ
خەونەکانم لای ئەوان شاردۆتەوە
بابۆت بگێڕنەوە
ئەوسا دەست نوێژێک بگرەو
نوێژی عەشق تەواو بکەو
ماچەکانت لەسەر بەردە
نوێژەکە جێبهێڵە..!

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

7
بەڵام بیرت نەچێ، من نابێ بمرم
من لەناو لاشەی تۆدا جێدەمێنم
هەر چۆنێ بێ، دەبێ
لە پێش تۆدا بمرم
ماچەکانم لای خۆت کۆکەرەوە
هەرگیز رێگە نەدەی کەس بیان بینێ
باپێت نەڵێن،تۆ راست ناکەی
ئەو کچە عاشقە کێ بووە
ئەو هەموو ماچانەی کردووی
8
من ماڵێکم دەوێ بەخشتی
سوور هەڵچنرابێ
تۆ بەگوڵی ماچەکانت وێنەی بکەی
من بەلێوم بۆیەی بکەم.
9
من ئەو کیژە لەخۆباییە نیم
کۆشکێکی بڵندم بوێ
لەناوەوە زیندانێکی داخراو،
تۆ دەزانی هەرگیز نابێ
دڕک دەزگیرانی هەنگ بێ و
مانگیش عاشقێکی بەردی رووت!
10
من دەمەوێ ببمە مۆمء
لەشەوانی ئەنگوستەچاو بۆت بسوتێم
پێیان ووتم لەژوورێکی پڕ چراخاندا
چاوەکانت کز دەبینێ ؟
خواوەند ئێمەی بەهەڵە دروست کردووە
بۆیە هەردەم قەرزاری تۆم
دەتۆ وەرە با سەرلەنوێ
خۆمان دروست بکەینەوە
تۆ کوڕە جوتیارێک بەو
منیش بێریەکی بچووک
هەموو سپێدەیەک
جامێک شیرت بە ماچێک پێدەگۆڕمەوە
ئەوسا وەرەو فێرم بکە
دەستە پاک و پیسەکان جیا بکەمەوە
هەروەک فێرت کردم نهێنیەکانی
گەردوون بپارێزم
هەروەک فێرت کردم
ئەو هەورانە بناسم
ئەم رەشەبا نەگریسە بوەرێنە
زمانی دڵم لەرەگەوە دەربهێنە
نەوەک رۆژێک لەرۆژان بێتە دوان و
پێت بڵێ:
دەبوو خۆشم نەویستبای
دەبوو خۆشت نەویستبام..!
     
#1,006 | Posted: 5 Apr 2014 15:44

سێ تنۆکه‌ شه‌ونمى به‌ جێماوى شه‌و...


١
به‌ رۆژ سێبه‌رێکى کاڵیت
له‌ چوارلاوه‌ ده‌تبینم و ..
تێکه‌ڵ جووڵه‌ى خۆرت ده‌که‌م
شه‌ویش ده‌بییه‌ شۆره‌بییه‌کى ژوور سه‌رم
تا خه‌و ده‌زێته‌ چاوانم
رێژنه‌ى گه‌لاَت هه‌ڵده‌وه‌رێ و ..
بۆنت ده‌گرم
به‌ هێمنى دامده‌پۆشى
منیش به‌ده‌م سووتانێکى له‌ سه‌رخۆوه‌
وه‌ک گشت جارێ
نیگاى روانینمت ده‌ده‌مێ و..
که‌وانه‌یى ده‌ستم ده‌کشێ بۆ گه‌ردن و
خاوى په‌رچه‌م
٢
هه‌ر ووشه‌یه‌ک بۆت ده‌نووسم
پێش کۆتایى و ..
داخستنى زامى به‌ سۆى دێره‌کانى
ده‌رژێنه‌ باخچه‌ى دڵته‌وه‌
وه‌ک په‌پووله‌ى باڵ نه‌خشینى
پاییزێکى رووته‌وه‌ بووى ئێوارانێکى سه‌ر کانى
له‌سه‌ر لێوت ده‌نیشنه‌وه‌ و ..
ره‌نگت ده‌گرن
ده‌بنه‌ لاوکێکى نه‌ووتراو
شه‌پۆلێ ئاوازى خه‌مناک
دووره‌ ده‌نگێکى گۆرانى
ئاخۆ تۆش پێیان ده‌زانى ..؟.
٣
هه‌ر پیتێ بۆمى ده‌نووسى
له‌ برى خۆت
توند له‌ ئامێزى ده‌گرم و
تا شه‌که‌ت بوون ماچى ده‌که‌م
بۆنى ده‌ستى تۆى لێوه‌ دێت
سۆزى تۆى بۆم هه‌ڵگرتووه‌
ده‌یان جار ده‌یخوێنمه‌وه‌و ..
پێڵووى چاومیان بۆ راده‌خه‌م


فاتیح سه‌لام
     
#1,007 | Posted: 5 Apr 2014 16:08
تارای سپی...


-١-
شەوی ڕابردوو
مانگم دی زکری
جوانی ئەکرد بۆ
ژنێ

-٢-
ئەشەو
دەنگی من و دەریا
تیکەڵ بوون و
گۆرانیەکی ئوم کەلسوم
ئەڵین
بۆ ژنێکی ڕەنگ نارنجی

-٣-
بە پێکێک شەڕاب
هەموو
دونیا ئەسڕمەوە لە مێشکما
بەس ژن نەبێ

-٤-
بە ژنێکم وت
مەڕۆ
کە تۆ ئەرۆی
ئاو ئەگری

-٥-
ژنێک بە
شانەی دەستی
قژی دەریای شانە
ئەکرد

-٦-
گوڵێکم پێشکەشی
ژنێک کرد
وتی :
گوڵ پێشکەشی باخەوان ئەکرێ ..؟؟

-٧-
کە ژنێک ئەگری
مەوسیمی باران
ئەمرێ

-٨-
ژنێک ئەڵێ با فتوای حەڵاڵ کردنی
ئەشق بدرێ
پیاوێک ئەڵی نا

-٩-
بۆ نیشتیمانی ئەگەڕێم
خاڵی بێ لە پیاو

-١٠-
جەستەم گەڵای
ئەو دارەیە کە بووە بە سێبەر
بۆ چاوەکانی ژنێ


هاوڕێ ڕەش
     
#1,008 | Posted: 5 Apr 2014 16:10
سێیه‌م ڕۆژی سه‌فه‌رت...


ئه‌مڕۆکه‌نوێژم نه‌کردو
نه‌چومه‌سه‌ربه‌رماڵ دوعا بکه‌م
ئه‌مڕۆکه‌ده‌رگای ماڵه‌که‌م له‌ڕه‌گه‌وه‌ده‌رهێناو
نه‌متوانی له‌په‌نجه‌ره‌وه‌سه‌یری ژیان بکه‌م
بۆیه‌ئه‌مڕۆکه‌په‌نجه‌ره‌کان یشم شکاند
هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌خواردنی ماڵه‌که‌م فڕێداو
هه‌رچی هه‌بوو هه‌ڕاجم کرد
من له‌بێ تۆییدا
ماڵ وخانوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌م بۆ چییه‌
له‌بێ ئه‌شقی تۆدا
بون وژیانم بۆچیه‌
ئه‌مزانی کچی شاره‌که‌ی ئاسمان
که‌وتت سه‌فه‌رئه‌که‌م
دڵی من ئه‌که‌یت به‌ڕه‌ژوویه‌کی ناوئاگردان
به‌س نه‌مپرسی بۆ سه‌فه‌ر ئه‌که‌ی
بۆ جێم دێڵی بۆ باسی مردنی من ئه‌که‌ی
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی خۆشی هه‌یه‌
له‌ژیانما ئه‌یسڕێته‌وه‌
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی وشه‌ی خه‌نده‌هه‌یه‌
له‌فه‌رهه‌نگی منا ناشنێته‌وه
بۆ سه‌فه‌رت کرد
که‌رۆیشتی بۆ هه‌واڵم ناپرسی
ناترسی له‌ئاهی ئه‌شق ئه‌ناڵێ زۆر به‌که‌ساسی
هۆ کچی شاره‌که‌ی ڕێگای ماچ
تۆ غه‌دار نه‌بووی بۆ غه‌درت له‌من کرد
تۆ جه‌لاد نه‌بویت بۆ کفنت بۆ جه‌سته‌م
دره‌خشان ‌کرد
ئێستا به‌و سه‌فه‌رت پێم ئه‌ڵیی ماڵاوایی
ئه‌خه‌مه‌سه‌رلێوانم بزه‌وئه‌ژیم به‌په‌‌نهایی ...
ئه‌ی ناپرسی ڕۆحی من
هه‌موو به‌یانیه‌ک چاوه‌ڕوانم
بێێت به‌خۆت وگوڵه‌وه‌بڵێیت
ببه‌هاوڕێگای زانکۆی ژوانم
بۆ ڕۆیشتی
بۆچی ناپرسی
که‌دوای تۆ جه‌سته‌م چه‌نی ئازار خوارد
وا ئه‌زانی ڕۆژگار تۆم پێ له‌یاد ئه‌کا
بیرت چوو پێم وتی مه‌گه‌ر ئه‌شقت من ژێر خۆڵ بکا
ده‌نا ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌به‌قه‌ده‌ری ئه‌شقم نوسراوه
هیچ مرۆڤێک نیه‌له‌بیری منی بباته‌وه‌


هاوڕێ ڕەش
     
#1,009 | Posted: 5 Apr 2014 16:11

جه‌نگی به‌رد...



به‌ردو جه‌نگ
هه‌ر به‌ردێك چه‌ندان حیكایه‌ت‌و
هه‌رجه‌نگێك چه‌ندان تابوت‌و
هه‌رخاكێك چه‌ندان
جۆگه‌له‌ی خوێن
ئه‌م شعره‌ بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نووسم!
مانای مرۆڤ
له‌به‌رده‌م سه‌ربازه‌كانی
برسیه‌تی‌و
دیلی‌و نه‌خۆشی‌و، جه‌نگ‌و ئایدز
خودایه‌..
پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگ
ته‌ڵقینی هه‌موومانی دا
تۆ ته‌ڵقینی هه‌موویان بده‌ی
خودایه‌
پاش ئه‌وه‌ی برسیه‌تی
وێنه‌ی نانی له‌نه‌ستماندا
سڕیه‌وه‌
تۆش به‌ پارچه‌ نانێكه‌وه‌ ده‌ركه‌ویو
برسیێتیمان بیربه‌ریته‌وه‌
به‌رد
نازانم له‌كام حیكایه‌ته‌وه‌
ده‌ست پێ‌بكه‌م
گوێبگره‌
تۆ(لات‌وعوزای)،
خودا مێینه‌كانی قوره‌یشی
یا به‌ردی ره‌شی پیرۆزی مه‌ككه‌
تۆ تفه‌نگی مناڵانی فه‌له‌ستینی
یا تاته‌ نوێژی گوندێكی چۆڵی
ئه‌ی به‌رد
تۆش وه‌ك ئێمه‌ی ئاده‌می
هه‌ندێكتان به‌ر نه‌فره‌تی خودا كه‌وتن
ڕووتان ڕه‌ش بوو
به‌شێكتان ئه‌وه‌نده‌ پارانه‌وه‌
كڕنوشتان برد
تا خودا سپیه‌تیو نوری
فریشته‌كانی پێ‌ به‌خشین
زۆرێكتان،
ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رده‌م شه‌ڕ كاڵفام بوون
تا له‌خوێنی یه‌كتریدا سووربوون
ئه‌ی به‌رد
هه‌ندێكتان له‌ترسنۆكیدا
ڕوو زه‌ردو
هه‌ندێكیشتان بێ‌ ڕه‌نگ
ئه‌ی جه‌نگ
تۆ قه‌تاره‌یه‌ك تابووت به‌ڕێ‌ ده‌خه‌ی
تۆ چ دارتاشێكی زرنگی
له‌ چێكردنی داره‌ مه‌رگ
شه‌ڕی براو، شه‌ڕی خێڵ‌و شه‌ڕی سامان
له‌ هه‌موویان تۆ سروودێكی
له‌پێشی‌و
به‌رده‌وام ده‌تچڕین..
ئه‌ی خاك، تۆ كیشوه‌رێكی جوانی
پڕ پڕی له‌باخی فیرده‌وسی‌و
له‌ تاوه‌ری باڵای خوایی
لێوانی له‌پانتیلۆنی ئه‌و پاشا داوێن پیسانه‌ی
ده‌تگۆڕنه‌وه‌
به‌ له‌زه‌تی چه‌ند چركه‌یه‌ك
تۆ سروودمانی
ده‌تبێژن‌و باوه‌ریان پێت نییه‌
حیكایه‌تی
ده‌تخوێننیه‌وه‌و به‌ بێ‌ ئه‌زموون
ده‌تسڕنه‌وه‌
ئه‌ی خاك
تۆ ووڵاتی دڵی ئێمه‌ی
با هیچ نه‌بێ‌ له‌ووڵاتێكی بچكۆله‌دا
له‌ژێر پیاڵه‌ی فنجانی مه‌مله‌كه‌تێك دا
مرۆڤایه‌تی سه‌ربخه‌ی


كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
     
#1,010 | Posted: 5 Apr 2014 16:11

دایه‌گیان بۆ کۆچت کرد...



دوێنێ مه‌لێک له‌شه‌قه‌ی باڵی دا
هه‌ر دوینێ ئاسمان فریشته‌یه‌کی
ڕه‌وانه‌ی گۆڕستان کرا
دایه‌گیان بۆ جێت هێشتم
بۆ ڕۆیشتی
ئه‌شزانی که‌بۆ هه‌ستم دڵم چه‌ن پێویستی
بڕیار بوو ئه‌و به‌هاره‌
بۆ جوانیه‌کانی ئه‌و ژیاره‌
بگه‌ڕیمه‌وه‌لات
ماچی بکه‌م ده‌ستی باڵات
به‌ڵام ئه‌و قه‌ده‌ره‌
تۆی له‌‌من سه‌نده‌وه‌
دوای زیاتر له‌نیو ده‌رزه‌ن ساڵ
تۆم نه‌دیته‌وه‌
ئێستا من بێ دایکم
بێ باوکم
ڕۆڵه‌یه‌کم له‌و گۆڕه‌پانه‌ی ژیانا
که‌س نیه‌حه‌زه‌کانم بدا به‌شانیا
تۆ له‌کوێیت دایکه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌زیندان و
غوربه‌ت و
چیاو چۆله‌وه‌منت په‌روه‌رده‌کرد
تۆ له‌کویی ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
به‌ ئاواره‌یی و هه‌ژار وی نه‌داری من دروست کرد
ئێستا که‌س نیه‌من چاوه‌ڕێم بکا له‌کوردستان
ئێستا که‌س نیه‌بڵێم کوڕه‌که‌م وا له‌هه‌نده‌ران
ده‌هه‌سته‌وڕابه‌له‌گۆڕستان
مه‌چۆره‌لای باوکم لێی مه‌که‌
سڵاوی ئێمه‌ی چاو به‌گریان
ده‌هه‌سته‌
هێشتا ئێمه‌مناڵین که‌س نیه‌له‌جێگای باوکمان بێ
ده‌هه‌سته‌نانمان بۆ ئاماده‌بکه‌که‌س نیه‌نانمان باتێ
ئێستا تۆ له‌گه‌ڵ باوکم هه‌ردووکتان له‌گۆڕه‌ستان
ئێمه‌ش ئه‌گرین لێره‌له‌وڵاتی گریانستان



هاوڕێ ڕه‌ش
     
صفحه  صفحه 101 از 103:  « پیشین  1  ...  100  101  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites