تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 102 از 103:  « پیشین  1  ...  100  101  102  103  پسین »  
#1,011 | Posted: 5 Apr 2014 16:11

ڕۆژێ دوای سه‌فه‌ری تۆ...



ئه‌و به‌یانیه‌‌ ده‌رگای جوانیه‌کم شکاند
که‌ دوێنێ سه‌فه‌ری کرد
ئه‌مڕۆکه‌ لێره‌وه‌ بانگی خوایه‌کم ئه‌کرد که‌ دوێنێ
بێ ڕه‌حمانه‌ بۆ سلێمانی خۆی فه‌ناکرد
ئه‌به‌یانیه‌ نه‌چوم بۆ زانکۆ
قاپی زانکۆشم به‌ نه‌فره‌ت کرد
ئه‌و به‌یانیه‌یه‌ په‌ڕتوکه‌کانیشم سوتاند
ئه‌وانیشم ڕه‌وانه‌ی زبڵدان کرد
چی بکه‌م شیرینه‌که‌م
چه‌نی ئه‌که‌م
بێ تۆ هه‌ست به‌ ژیان ناکه‌م
بێ تۆهه‌ست به‌ مانم ناکه‌م
بگه‌ڕێوه‌ له‌گه‌ڵ خۆتا
ئه‌شق بێنه‌ره‌وه‌
ئازیزه‌که‌م
من له‌گه‌ڵ ئاسمان وشه‌و
ڕۆژ و
ئه‌ستێره‌
ئه‌وانه‌ی گریان ئه‌نوسنه‌وه‌
ئه‌وانه‌ی شه‌و دائه‌هێنن
ئه‌وانه‌ی خه‌زانی مرۆڤ به‌یان ئه‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی چاڵی مه‌رگ بۆ مرۆڤ دروست ئه‌که‌ن
ئه‌دوێم
من له‌گه‌ڵ
ڕه‌شه‌با و
گه‌رده‌لول
بومه‌له‌رزه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا دروست ئه‌که‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێمنی زه‌ریا نا مه‌نگ ئه‌که‌ن
ئه‌دوێم
ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ریان ڕۆحی من ئه‌به‌ن
له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ریان کۆچی مه‌رگ به‌ دڵی من ئه‌که‌ن


هاوڕێ ڕەش
     
#1,012 | Posted: 5 Apr 2014 16:12

نا پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم...



نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم
ئه‌و وه‌خته‌ی نیشتیمان
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كانی شه‌ڕدا
ده‌بێته‌ گۆرانیه‌كی وه‌ڕس بۆ مردن
ده‌ستێكی پڕاوپڕ ده‌بێ له‌ خوێن‌و
ئه‌وه‌ی تر سیخناخ له‌ته‌رم
ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ ده‌رگا به‌نیشتیمان ده‌گرێ،
چاوێكی مه‌رگێكی هیواشی تێده‌زێ‌و
چاوه‌كه‌ی تر ده‌بێته‌ گۆڕستانێكی سه‌وز
ئه‌و ده‌مه‌ش شه‌ڕ به‌تونێله‌كه‌دا،
هه‌ناسه‌كانی ره‌وان ده‌كا
نیشتیمان پێ یه‌كی ده‌بێت وێرانی‌و
پێ یه‌كه‌ی تری كفنی مێژوو،
سه‌روه‌رییه‌كانی تۆمار ده‌كا
نا بۆ شه‌ڕ..
نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم
نا بۆ هه‌ڵوه‌رینی په‌نجه‌كان‌و
مه‌رگی هێواشی رۆڵه‌كان
كه‌ شه‌ڕ به‌ بۆراقی مه‌ئساتدا دێنه‌ ئێره‌
نا بۆ سوینی شیرو تیره‌ توڕه‌كان له‌یه‌كترو
تێكچوونی كۆشكه‌ جوانه‌كانی مێژوومان
به‌ده‌ست هه‌ناسه‌ توڕه‌كانی شه‌ڕه‌وه‌ ؟
ئه‌وانه‌ خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان
سوینی ده‌می خه‌نجه‌ری ده‌سته‌كانمان
بۆ دوژمن بوو
نه‌ك بۆ شه‌قاركردنی جه‌سته‌ت
پاسه‌وانی بازگه‌كانی سه‌ر سنورت
له‌ترسی سه‌ربازه‌ دۆرٍاوه‌كانی دوژمن بوو
نه‌ك بۆ بۆسه‌ی برایه‌كی هاوزه‌مان
ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان بۆ كات
به‌ڕێكردن سه‌رف كرد
ئه‌و هه‌موو ته‌رمه‌یان به‌خشیه‌
مه‌رگی هێواشی شه‌ڕ
ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان


كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
     
#1,013 | Posted: 5 Apr 2014 16:13

بۆ ئه‌و سه‌ری ساڵه‌...


ده‌ستم بگره‌
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که‌ دێ
نه‌غمه‌ی ئاسمانی پڕ خه‌نده‌
له‌ نێو دڵمان بێ
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که‌ دێ
ڕۆحمان وه‌ک بابه‌ نوئێل
دیاری ئه‌شقی پێبێ
ده‌ستم بگره‌ با
په‌نجه‌کانت هێزی ژیان به‌ په‌نجه‌کانم
ببه‌خشن
با ده‌سته‌کانت
دڵی منی شکاو له‌
مردن ڕزگار بکه‌ن
ده‌ستم بگره‌ با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که‌
دێ
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان تارای
ماچمان بپۆشن
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی
که‌ دێ
لێومان تامی یه‌کتر
بنۆشن



هاوڕێ ڕەش
     
#1,014 | Posted: 5 Apr 2014 16:13
جه‌نجاڵی‌ تێی‌ داوم...


ته‌ماشا له‌جه‌نجاڵی‌ نیشتمان...
له‌ته‌نیشت قاقایه‌ كییه‌وه‌ پردی‌ شانی‌,
تژییه‌ له‌ تابووت گه‌رای‌ حه‌سره‌ت...
له‌ناو قه‌دی‌ ئومێدێكی‌ كاڵیشییه‌وه‌,
په‌رداخێكی‌ نهێنی‌ به‌شكانه‌وه‌ چۆته‌,
یاده‌وه‌ری‌ دره‌خت..
ناخوداكان ناهێڵن... تۆزێك
له‌سمۆره‌ی‌ سۆفی‌
خۆی‌ شه‌ته‌كدا له‌ سورمه‌ی‌ ئه‌ستێره‌و
ده‌ست نوێژ بگرێ‌ به‌نه‌رمه‌ باو
ته‌هلیله‌یه‌كیش بۆ فه‌تحی‌ فڕین...!!
ناخوداكان دڵی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ نه‌خۆشه‌
ده‌شكێنن
وه‌ك شكانی‌ شوشه‌ی‌ عیشقی‌ من
ته‌ماشا شه‌وی‌ به‌له‌رزوتاوه‌
جانتایه‌كی‌ نیوداشتی‌ له‌شاندایه‌و
هه‌نوكه‌ سه‌فه‌ر ده‌فرۆشێ‌..
تاقیامه‌ت جگه‌ره‌یه‌كی‌ خائینیش
له‌مه‌له‌فی‌ لێوه‌كانیا نوستووه‌..
خیانه‌ت تا ئه‌وپه‌ڕی‌ پاڕانه‌وه‌ی‌ نیشتمان,
خیانه‌ت تا حزووری‌ خوا..!!
خیانه‌ت وه‌ك نه‌خۆشبوونی‌,
دوێنێی‌ من..
***
سپێده‌یه‌كی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ كۆنه‌
هێشتا مه‌مكی‌ نه‌گه‌ییوه‌,
به‌ر ماڵی‌ عومری‌ ڕاده‌خا,
له‌قیبله‌ی‌ قه‌سیده‌یه‌كا,
ئه‌وه‌ گرمۆڵه‌ی‌ زكرێكه‌ تا ڕاكشانی‌ كازیوه‌
تا له‌خه‌وهه‌ستانی‌ گزنگ
ئه‌وه‌ ئومێدێكه‌ دوور... ئه‌وه‌ ماتڵ‌ بوونی‌
هه‌موو ئه‌و دیوارانه‌یه‌ رایه‌ڵی‌ شه‌كه‌تیان,
پڕه‌ له‌ده‌رگای‌ داخراو..
ئه‌وه‌ پیاده‌ڕه‌وی‌ هه‌موو ڕێگاكانه‌و
چۆڕی‌(بانه‌) فڕناكا!
ئه‌وه‌ ڕۆحی‌ مه‌لوولی‌ پڕه‌ له‌نه‌زیفی‌ تاریكی‌
و مه‌حاڵه‌ به‌ئاشتبوونه‌وه‌ی‌
له‌فافی‌ نوور...!!
ئه‌وه‌ جه‌نجاڵ‌ گه‌رایه‌كه‌ مه‌رگ,
تا(حبل الورید)ی‌ نیشتمان
وه‌ك مه‌رگی‌ شیعره‌ شپرزه‌كانی‌ من...
***
شه‌سته‌ هه‌نگاوی‌ پێ‌ی‌ خۆر,
به‌ چاو برۆیه‌كی‌ مه‌سته‌وه‌
له‌ده‌رگای‌ چێشته‌نگاو ئه‌دا
ڕۆژانه‌ كارتۆنێك متمانه‌ ڕۆده‌كا,
جێمان ناهێڵی‌..
شه‌وانه‌ پاڵتۆیه‌ك له‌لا شانێكییه‌وه‌
سێبه‌ر لێ ده‌كاته‌وه‌,
جه‌نجاڵمان ناكا..
كه‌چی‌ هه‌ر نقێمی‌ خۆری‌ ده‌له‌رزێ‌
ئه‌م نیشتمانه‌ كزۆڵه‌
وه‌ك دڵی‌ من..
تاقه‌مبوربوونی‌ نزا، تا كوشتنی‌
تیشكی‌ هه‌ناسه‌كانی‌
له‌په‌تووی‌ عه‌سرێكی‌ خائیندا
نه‌زه‌ر ده‌كاو دڵی‌ ده‌له‌رزێ‌،
وه‌ك نه‌زره‌ پووچه‌كانی‌ من..
من-من منیش له‌نیشتمانی‌ جه‌نجاڵا
جه‌نجاڵ‌..
كچی‌ دایكێكم وه‌زیفه‌م ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر
رۆژهه‌ڵاتی‌ قیژه‌..
ئازاری‌ دایكێم مه‌یلم ده‌چێته‌وه‌ بۆ،
كۆمه‌ڵه‌ی‌ بێوه‌ژن كۆشی‌..!!
به‌ده‌م هه‌ڵگرتنی‌ وڕێنه‌كانمه‌وه‌
كه‌زه‌مه‌ن بۆیاخی‌ ده‌كا به‌ئاخه‌لێوه‌ی‌
خه‌یاڵ‌..
پیاوێك ده‌یه‌وێت به‌ڕێكخراوی‌ ته‌نهایمدا
بفڕێ‌‌و ردێنی‌ بشوا،
به‌جوگرافیای‌ پێستم..
من ده‌ڵێم لێم گه‌ڕێ‌ ئه‌ی‌ پیاو
من دوورم له‌تۆ، دوور، دوور
تێگه‌یشتنم ده‌فته‌ری‌ ئاسمانێكه‌
كرانه‌وه‌ی‌ مه‌حاڵ‌...
چوون جه‌حێڵی‌ كۆترێك
له‌باكووری‌ خه‌ونیا گمه‌ی‌ لێ‌ بدزرێ‌
چوون په‌ڕسێلكه‌یه‌كی‌ شكۆفه‌
بۆ هۆنینه‌وه‌ی‌ رسته‌ی‌ به‌هار
كۆچی‌ كۆپی‌ كه‌ن له‌ده‌یه‌م كانوونی‌ سال...!!
جه‌نجاڵم ئه‌ی‌ پیاو جه‌نجاڵ‌..
وه‌ك رووتانه‌وه‌ی‌ قژه‌سه‌ری‌ نیشتمان
وه‌ك بورانه‌وه‌ی‌ دایكێك
له‌خه‌وی‌ ئه‌به‌دی‌ مناڵه‌كان
ئه‌ی‌ پیاو تۆ له‌كام گوێچكه‌ی‌ ره‌شه‌باو
له‌كام درزی‌ گریانه‌وه‌ بۆ فه‌نتازیاو
له‌چه‌ند ئازاری‌ كه‌ناری‌ بۆ،
شكانی‌ قه‌فه‌سی‌ دیلی‌
له‌چه‌ند راكردنی‌ تریفه‌ی‌ مانگ،
بۆ هه‌ڵمژینی‌ لێوی‌ كانی‌
تۆ، تۆ له‌كوێوه‌ ده‌گه‌یته‌
(ئه‌لیف- لامی‌) لێوو ده‌سته‌واژه‌ی‌
دڵی‌ من... ئه‌ی‌ پیاو!!
***
حوزنم به‌قه‌د حوزنی‌ پێغه‌مبه‌رێكی‌ شه‌هیده‌،
له‌هۆزی‌ گومڕاو
خۆرێكی‌ گریاوه‌، له‌ژێر سه‌رپۆشی‌ هه‌وراو
هه‌ڵوه‌دای‌ هه‌ڵۆیه‌كی‌ پیره‌،
له‌پایته‌ختی‌ لوتكه‌دا نه‌بێ‌،
خۆی‌ تیرۆرناكاو
تیشكی‌ بارانێكه‌ له‌مناڵانی‌ سه‌حرا،
كه‌ هه‌ر له‌دایك نابێ‌
ئه‌وه‌ تۆی‌ ناگه‌یته‌ ده‌روازه‌ی‌ حوزنم‌و
ره‌نگ كردنی‌ رۆحم ئه‌ی‌ پیاو..!!
جه‌نجاڵی‌ تێ‌ی‌ داوم، ته‌مه‌نی‌ خه‌یاڵێكی‌
ئاوییم نییه‌، تا بگه‌مه‌
سونه‌ته‌ مۆره‌كانی‌ حه‌قیقه‌ت
تۆ چوزانی‌ ئه‌ی‌ پیاو
من پاڵتۆی‌ حه‌قیقه‌تم له‌به‌ری‌ لۆژیكادڕاندوه‌و
هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم سه‌ر به‌توخمی‌ تراویلكه‌...
ئاره‌زوومه‌ بگه‌مه‌ ئاستانه‌ی‌،
بۆنی‌ ئیره‌مستان
گوڵێك بانگم كا بۆ مه‌عشه‌ری‌ ئینجانه‌و
حه‌ره‌م سه‌راكانی‌ لاولاو...!
ئاره‌زوومه‌ بگه‌مه‌ حه‌زره‌تی‌ دوو چه‌هچه‌هه‌ی‌
شین...بولبولێك فێرم كا چنینی‌ فڕین...!!
چێم لێ‌ هه‌ڵده‌وه‌ڕێت ئه‌ی‌ پیاو
من له‌نیشتمانی‌ جه‌نجاڵا، جه‌نجاڵ‌
حه‌قیقه‌ت عومری‌ ئێواره‌یه‌كی‌،
بۆنه‌هێڵامه‌وه‌
زه‌رده‌په‌ڕ له‌به‌ركاو له‌سه‌ر كورسی‌ رۆحم
دانیشێ‌...
كه‌چی‌ هێشتا دڵم ده‌له‌رزێ‌..
چوون ته‌رزی‌ مێو دڵی‌ دیوار
ده‌خورێنێ‌،
گه‌ڵای‌ عیشقی‌ ختوكه‌ی‌ ئه‌دا،
سه‌ری‌ سه‌ودا...
***
پیاوێك به‌فری‌ نیشتمان كپ كپی‌ كردووه‌
ئه‌و پێم ده‌ڵێ‌ ئاوێنه‌ درۆناكا..
چوون ئاوێنه‌ منم..
ببینه‌ ئه‌ی‌ كچی‌ جه‌نجاڵ‌،
چه‌ند گوناهم به‌تۆمه‌ت،
به‌تۆمه‌تی‌ ته‌نزیم به‌ڕیشۆڵه‌ی‌ سیاسه‌ت
لادێی‌ی‌ چاوه‌كانم ئه‌نفال كراو
شاره‌كانی‌ دڵم كورد كوژی‌...!
منیش ده‌ڵێم:- ئه‌و پیاوه‌ له‌ئاسمانی‌ داخراوا
نیشتمان چووه‌ به‌پیری‌ پیربونییه‌وه‌..
هه‌مووجارێك ده‌بێته‌ مامانی‌ باران
مناڵی‌ باران هه‌ڵده‌گرێ‌‌و
ئه‌دره‌سی‌ رووخاوی‌ باخچه‌ بێوه‌ژنه‌كان
نادۆزێته‌وه‌..
جانتایه‌كی‌ كه‌سكی‌ باران هه‌ڵده‌گرێ‌‌و
چیمه‌نه‌ ره‌شپۆشه‌كان له‌ده‌غیله‌ی‌،
ستیانه‌كانیان سه‌وزی‌ ناشنێ‌..
قیتاره‌كان پڕده‌كا له‌ئۆرجازمی‌ باران‌و
له‌هیچ وێستگه‌یه‌كدا،
كچێنی‌ گوڵێك به‌عاتیفه‌وه‌ هه‌ڵناچێ‌..
ماچه‌كان ده‌بنه‌ ده‌زووی‌ هه‌ڵم‌و
باران به‌ئه‌فسانه‌ی‌ هاوینه‌وه‌ ده‌خنكێ‌...!
ئه‌وپیاوه‌ له‌هه‌ڵخلیسكانی‌ عیشقه‌وه‌
ده‌یه‌وێت پیاسه‌ بكا به‌كلۆربوونی‌ خه‌ونه‌كانم‌و
پێكه‌نینم ببه‌ستێ‌ به‌مۆمیای‌ مۆزه‌خانه‌و
گریانم به‌شنه‌شنی‌ حه‌وسه‌ڵه‌..
من له‌نیشتمانی‌ عیشقه‌وه‌ ده‌گه‌مه‌ لای‌
تۆ ئه‌ی‌ پیاو..
له‌نیشتمانی‌ جه‌نجاڵی‌ چاوه‌كانما
جلیوه‌م شه‌ڵاڵه‌ به‌فرمێسكی‌ سورو
پرچم دڵۆپ، دڵۆپ سپی‌..
تۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌كلۆربوونی‌ خه‌ونه‌كانما
رۆچوووی‌..
وێرده‌كانی‌ ئیمانم كه‌وته‌ خواروی‌ ئه‌ژنۆو
ماچه‌كان به‌ده‌م ره‌شه‌بای‌ شبره‌وه‌،
نه‌گه‌شتنه‌ پایزی‌ لێوه‌كان‌و
به‌ده‌مدا كه‌وتن...!!
***
من له‌نیشتمانی‌ جه‌نجاڵا
باوه‌شێك نه‌بوو خه‌مم به‌خێوكاو
گریانم ئارایشت..
كه‌چی‌ ئێستا له‌كه‌نار بۆنی‌ پیاوێكا راوه‌ستاوم
نیشتمانم بۆ شیته‌ڵ‌ ده‌كا..
ته‌ماشام ده‌گوازێته‌وه‌‌و جه‌نجاڵیم
ده‌سڕێ‌..
ته‌ماشام ده‌كڕێ‌‌و پێكێك پایز،
له‌ئۆقره‌ی‌ كاسێكا
ده‌یه‌وێ‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانم سه‌رخۆش كاو
بمباته‌وه‌ بۆ جوانی‌ زه‌مه‌نێك،
ئاشنا به‌موتوربه‌ی‌ ئه‌وین له‌دره‌ختی‌ عیشقا
ده‌ڵێن عیشق یانی‌ خودا..
كه‌ گه‌ڵایه‌ك ته‌ماشام ئه‌دزێ‌،
پێ‌ی‌ ده‌ڵێم ئه‌م هه‌موو ته‌رمی‌ تنۆكه‌
پێكه‌نینانه‌، له‌سه‌حرای‌ چ حوزنێكا بنێژم
ئه‌ی‌ دڵی‌ من خودا..
گیا فێری‌ گومانم ده‌كا، یه‌قین نه‌بم له‌ كێڵگه‌ی‌
گڵۆبه‌رۆژه‌- له‌ژێر بنچكی‌ تاریكییا
ده‌بورێته‌وه‌..
یه‌قینم سه‌وزكه‌ ئه‌ی‌ خودا..
چاوی‌ چه‌مێك كه‌ پایزی‌ له‌سه‌ر نیشتۆته‌وه‌،
ته‌ڕی‌ برژانگی‌ له‌ئاویلكه‌ی‌ هه‌ناسه‌مدا،
ده‌گاته‌ سیس بوونی‌ ئاو..
دڵۆپێك ره‌حمه‌ت ئه‌ی‌ خودا..
ترێ‌ له‌باخی‌ مێودا كه‌ ده‌م‌و چاوی‌
به‌نوتفه‌ی‌ خه‌زان ئه‌شوا
له‌سوچێكی‌ رۆحمدا،
به‌رسیله‌ی‌ دڵه‌راوكێم،
ده‌گاته‌ شلۆی‌ بوونی‌ شه‌راب
جه‌نجاڵی‌ تێ‌ی‌ داوم
كاولم مه‌كه‌ به‌تامی‌ شه‌راب ئه‌ی‌ پیاو،
ئه‌ی‌ عیشق، ئه‌ی‌ خودا..!!


رٍۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی‌
     
#1,015 | Posted: 5 Apr 2014 16:14
خوشه‌ویستم ...


ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه‌
زاماكان ...
گریانێك له‌رِوَحم ئه‌تكێنن
دڵم...
كێوى ئازاره‌كانه‌
چاوه‌كانم...
ته‌مه‌نێكى سوتاوه‌
حه‌زه‌كه‌م...
(( بتبه‌مه‌ نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه‌
به‌لام توَ به‌رِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت))
گیرۆده‌ى پاله‌وانێك
ئه‌بوایه‌
پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق
باوه‌شى بۆ كچه‌ سۆزانیه‌كه‌ بكردبایه‌وه‌
سكالاَیه‌كى
بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه‌
بخوێندبایه‌وه‌
شه‌رِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه‌
تا تامى خۆشه‌ویستى
زه‌مینه‌ ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه‌
ده‌بوایه‌ له‌شكرێك
له‌ قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك
له‌ نێرگزه‌ نازاویه‌كه‌ى
باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه‌
وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و
عه‌شقێك له‌
وانه‌ى بخوێندبایه‌
یان بزه‌ى
كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى
هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه‌
یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه‌ رِه‌شتاڵه‌كه‌ بوایه


سیروان واحد
     
#1,016 | Posted: 5 Apr 2014 16:14

گۆڕێ که‌ی هه‌ڵئه‌که‌نرێ ؟...



گه‌ر هه‌موو دنیا
گه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی باسی ئه‌شق بکه‌ن‌
گه‌ر خوا پێغه‌مبه‌ر
باسی ئه‌شق بکه‌ن
تۆ باسی مه‌که‌
چونکه‌ ئه‌شقت سه‌ربڕی
له‌گه‌ڵ ئه‌شیقشا دڵی منت هه‌ڵدڕی
ئێستاکه‌ هه‌موو شه‌وێ
هه‌موو ساتێ
بیری ماچێکت ئه‌که‌م
بیری باوه‌شێکت ئه‌که‌م
که‌چی ئه‌زانی هه‌موو ژیانم
کرده‌ قوربانی حه‌زه‌کانم
له‌پێناوی تۆ ئه‌و حه‌زانه‌م وه‌ک باوکێ
مناڵی خۆی بکوژێ
ئاوا کوشت
ئاخر من گوناهم چی بوو
ئه‌شقم تاوانی چی بوو
مه‌گه‌ر لای تۆ ئه‌شق تاوانه‌
لای تۆ گریان کۆمیدیای ژیانه‌
ده‌ پێم بڵێ وه‌ڵامم به‌ره‌وه‌
بڵێ با من گۆڕێ به‌ دڵی خۆم
به‌ده‌س ومه‌چه‌کی خۆم
له‌‌ گۆڕستانی غه‌ریبان
له‌ ژێر دارێک ناوی هه‌بێ
به‌ناوی لێکدابڕان
هه‌ڵکه‌نم
له‌تابۆتی سه‌رسه‌رمدا دێڕێک بنوێنم
له‌ ژێر ئه‌و تابۆته‌شدا به‌ هۆنراوه‌ بت لاوێنم
ئه‌وکاته‌
بینێژه‌ جه‌سته‌ی بێنازم
تا پێت بڵیم تۆ کوشتت ڕازم
سه‌یر که‌ ئه‌و ژیانه‌ دوای من
ده‌بێ چه‌نده‌ ئاسوده‌ بێ‌ به‌ بێ ئێوارانی ماچی من


هاوڕێ ڕەش
     
#1,017 | Posted: 17 Jul 2014 17:14
تۆ به تیری بێ ئه مانت جه رگ و دڵمت پاره کرد
بێ که سی ئه م شـاره ماوم بۆ منت ئاواره کرد ؟

ئه ی طه بیبی شاره زای شار تۆ بکه چاره ی دڵم
ئه و به جارێ عه قڵی بردم خۆ منی بێ چاره کرد

عاقڵی ئه م شاره من بووم ئه و به عیشقی ئاگرین
هات و نیشته مه نزڵــی دڵ هه ر منی په تیاره کرد

عه شقی سینه م بوو به سه یلی ئاگـــــــری گڕکانی داغ
عه شقی دڵبه ر هات و ئه منی به په ندی ئه م شاره کرد



جمال ملّا 1393/03/13
     
#1,018 | Posted: 17 Jul 2014 17:15
گه ر له دوریت ته رکی دونیا نه که م چ بکه م
بێ تۆ گه ر من شینێ به رپا نه که م چ بکه م

هه رچــــــــی غه م بوو به به ژنی من دابڕاوه
گریه وه ک ئه و طفڵی ساوا نه که م چ بکه م

داخــــــــــــــی کۆچت ده برژینێ دڵ له سینه
گـــه ر له ئێشان که واوه یلا نه که م چ بکه م

ده ی ببینن حاڵـــــــــــــی زاری ئاشقی شێت
وه کو مه جنون که خۆم رسوا نه که م چ بکه م

کاره ساته ، بێ تۆ ژینـــــــــــــم چه ند محاڵه
بێ نیگـاهت قه صدی ئه ولا نه که م چ بکه م



جمال ملّا 1393/03/09
     
#1,019 | Posted: 17 Jul 2014 17:21
فرید داداش خسته نباشی
     
#1,020 | Posted: 17 Jul 2014 17:24
sepanta_7:
فرید داداش خسته نباشی

ممنون سپنتاجان
     
صفحه  صفحه 102 از 103:  « پیشین  1  ...  100  101  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites