تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 23 از 103:  « پیشین  1  ...  22  23  24  ...  102  103  پسین »  
#221 | Posted: 6 Dec 2013 18:30
خێرا و بەپەلە بۆ دەریای شێعر،شێرکۆبێکەسی مەزن
بنوو شۆڕە سوار دەی بنوو
لە باوەشی گەرمییان و
هەڵەبجەی سوور.
لەو کاتەوەی
سەفەرمان کرد بۆ دەربەندت
پڕ بەدڵ ئیمانمان هێنا
سێحری وشەت
ئاوێتەی دڵی مێژووە و نابڕێتەوە.
کێ بێ ئیتر تەونی شێعرم بۆ هەڵبەستێ و
یان بڵێین نا
کێ بێ ئیتر
سەنگەری کێو و شاخ و داخ پڕکات لە سروودی کێوی؟!
بەو خێراییە بۆ کوێ دەچی قارەمانی وشەی کوردی؟
بەردەقارەمانی دێرین چاوەڕێتە
ماڵەوژوورانی پاییزێ
ببیە پاییزەمیوانی.
ئەی چرای من
ئەرخایەنم
لە ناو لانکەی هەر خاکێکا ئارام بگریت
ورشەی شێعر و تریفەی هەڵبەست
حەوت ئاسمانی بانی سەرت
لە شەوەزەنگی زەمانا
دەکەنەوە بە خۆرستان.
هەڵۆی سوورم!
قەت ناتوانێ بتباتەوە
ئافاتی مەرگ و نەمانێ
چون وەکوو خاچێ ئاڵاوی
تۆ لە باڵای نیشتمانێ.
ئەگەر رۆژژمێرەکەشت
هەموو رۆژێ
هێرشێ مارێ تۆمار کا
ترسم نییە؛
چون لە دەشتی بۆن و رەنگی وشەی تۆدا
لە ناو پەڕەی گوڵاڵاندا
ناو بە ناوێ
جوانووی دەیان ئەسپی هیوا
سەرهەڵدێنن و
پێمان دەڵێن
مردن بەم زووانە ناگات.



(عه‌لی حسه‌ینی)
     
#222 | Posted: 6 Dec 2013 18:31
په‌یكان

ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه‌ وو په‌نده
‌په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌‌ڕێژنه‌ هه‌وری گۆڤه‌نده

‌كه‌ بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم
له‌ قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له‌ ڕووباری دڵم مه‌نده

‌گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له‌ نیساری بزه‌ی تۆ دا
كه‌ دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده‌ و كه‌ ئه‌سری دیده‌ نابه‌نده

‌بڵێ مه‌ولا له‌ مه‌ولا من له‌ له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا
وه‌كه‌م لێرانه‌ من ڕێگه‌م له‌ ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده

‌ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم
په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له‌ له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده

‌كه‌ دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له‌ سوڕماوی له‌ سورماوی
دوو چاوی دیم كه‌ نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده

‌ده‌ دیمنا بێژه‌ ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به‌ ئاڵۆز و
به‌ داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده‌



" فوئاد جه‌هانی " بانه
     
#223 | Posted: 6 Dec 2013 18:33

تۆ


مۆسیقا جه‌سته‌م ئه‌ته‌زوێنێ و هه‌وار و چاوی تۆ
شاده‌ماری شه‌هدی زارم بۆ به‌هار و ناوی تۆ

تۆ له دونیادا ته‌ك و ته‌ك هه‌ر به‌ واتای بێ منی
من حه‌شاری شاری چاوم بۆ به‌هار و ناوی تۆ

تۆ له‌ پێناوی من و ماتیك و من بۆ چاوی تۆ
من به چاوم ڕێ ئه‌هه‌نگێوم گڕاوم خاوی تۆ

گه‌ر برۆ په‌رژینی چاوی چاوه‌كه‌م بێ ئه‌ی له‌ بۆ
هه‌ر به‌ تاتۆ دێته ‌ڕوو هه‌یوانی ساو و تاوی تۆ

هه‌نگوینی سنگی هه‌ور و چه‌تری چاوی یه‌ك به‌هار
سێبه‌ری هه‌نگاو ئه‌كێشێ بۆ كه‌ناری ساوی تۆ

جا فتۆشاپی جوانیت بێ فلاش و بێ په‌ره‌نگ
من ئه‌خاته‌ سه‌رزه‌مینی بێ به‌ر و بێ ئاوی تۆ

بێ موبایل،دووربین و وێب وێنه‌ت له‌ ئه‌لبۆمی هه‌ور
كام هه‌ور هه‌وری دڵم بۆ،بۆ ته‌وار و باوی تۆ

باو و باوانی من و تۆ شێوه‌كار و شیوی كار
شیوی سه‌ر گۆنات و گۆنا ئاسه‌واری داوی تۆ

له‌نجه‌ وو له‌رزه‌ و له‌رانی بێشكه‌كه‌ی ناو ئاسمان
دێته‌سه‌ر له‌نجه‌ی له‌رینت لێڕه‌واڕ و ماوی تۆ




" فوئاد جه‌هانی " بانه
     
#224 | Posted: 6 Dec 2013 18:34

هەتاوی ڕووت



ژیواری به‌ ناحه‌ق كه‌‌ ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده‌‌ به‌‌ ده‌‌ستم

هه‌‌ژگه‌‌ڵ به‌‌ به‌‌خیلی قژی خاوت له‌‌ ده‌‌روونم
ئاڵاوه‌ به‌‌ په‌‌یمانه‌یی په‌‌یمانی نه‌فه‌ستم


هیوا له‌‌ نشێوی حه‌‌ز و ئاسۆ له‌ به‌‌یانی
هه‌‌ورازی هه‌وار و هه‌‌‌مه‌‌نی هه‌‌‌وری هه‌‌‌وه‌‌ستم

دنیا له‌‌ چڵێ چۆله‌‌كه‌‌ وو چاوێ له‌‌ چه‌‌ك بێ
بارانی گله‌‌ و گولله‌‌ وو گریانه‌‌ ده‌‌به‌‌ستم


زیندانی زنار و زمه‌‌نی زار و نزاریش
ها‌توونه‌‌ته‌‌ په‌‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌‌فه‌‌ستم

تۆ بێت و له‌‌ هه‌‌‌رمانی هه‌‌‌ناسه‌‌ت بڕِه‌وێم و
سه‌‌رگه‌‌رمی سه‌‌ما سه‌‌رمه‌‌دی سه‌‌ردارییه‌‌ مه‌‌ستم


په‌‌روازی په‌‌لم پردی په‌‌ژاره‌‌م ده‌‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌‌مه‌‌یی بایه‌‌ كه‌‌ هه‌‌‌ستم

خوای خه‌‌نده‌‌ وو خۆر و خه‌‌وه‌‌ ئه‌‌م خێوی خه‌‌یاڵم
به‌‌و هۆ‌یه‌‌ كه‌‌ وا بێ وزه‌‌ وو به‌‌سته‌‌یه‌‌ ده‌‌ستم


هه‌‌‌ر كارێ ده‌‌كه‌‌م چاره‌‌یی داها‌تی له‌‌ لایه‌‌
من بێ خه‌‌به‌‌ر و پۆوی به‌‌ بێ هووده‌‌ ده‌‌به‌‌ستم

برژانگی بژار و به‌‌ برۆ تیری موژه‌‌ی حه‌‌ق
پێكانی به‌‌ په‌‌یكان و به‌‌ په‌‌یكی مه‌‌یه‌‌ مه‌‌ستم


خوێن نایه‌‌ له‌‌ جێ تیری موژه‌‌ی سه‌‌روه‌‌ری مه‌‌ستان
بارانه‌‌ له‌‌ چاو دێت و كه‌‌ جۆگه‌‌ی هه‌‌‌ڵ ئه‌‌به‌‌ستم

تا دێت و هه‌‌‌ناسه‌‌ی دڵه‌‌كه‌‌م ده‌‌سكه‌‌نه‌‌ كا با
به‌‌ر بۆنی شنه‌‌ی خۆری خه‌‌رامانه‌‌وه‌‌ مه‌‌ستم


ئه‌‌ستێره‌‌ له‌‌ گه‌‌ڵ شه‌‌و ده‌‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌‌ش
په‌‌رده‌‌ی نه‌‌شه‌‌مه‌‌ی ڕه‌‌ش شه‌‌قی كا شه‌‌ققه‌‌یی شه‌‌ستم
     
#225 | Posted: 6 Dec 2013 18:35 | Edited By: nisha2552
به‌هـــــــــــــــــانه‌


ســـــــــه‌رم دانا له‌ پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــه‌د
تبـــــــــــــــــه‌ گفتم زبهر تو که‌ آنرا مصلحت آیــــــــــــــــد

بـــــــــه‌ بێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ
ســـــــــــــرودم شعر نم داری که‌ آبی از لبت آیـــــــــــــــــد

حه‌بیبه‌خـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سه‌یـــــــری
ترانــــــــــه‌ از زبانت خوش صدایی از کفت آیـــــــــــــــــــد

وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانه‌می کرد شووشه‌ ڕووخسارت
همی گــــــــردم پی بختم که‌ تو خواهی دمت آیــــــــــــــــــد

به‌چـــــــــاوان تۆ منت هان دا، به‌ چـــاوان من له‌ فه‌رمانم
نه‌ فــــــرهادم شکافم کوه،نه‌ ازشیرین کمت آیــــــــــــــــــد

به‌هانــــــــــــــه‌ بێ به‌هانه‌ قه‌ت ته‌ڵای ڕووت بێ به‌هانابێ
همی تــــــــــــرسیدم از اول خیالی از سرت آیــــــــــــــــــد‌

چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون له‌ هه‌ردانم
نمایــــــــان شد چراغ شب نگه‌ کن همدمت آیـــــــــــــــــــد

که‌ لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به‌ پێشم دا نه‌کــــــه‌ی جۆڵه‌
شــــــــــــــود پیدا زاعمالت ندامت بوی ازت آیـــــــــــــــــــد

به‌ ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشته‌ کاڵی تـــــــــــۆ له‌ دڵداری
کنـــــون ناصر هوس کرده‌ بدان او از برت آیـــــــــــــــــــد
     
#226 | Posted: 6 Dec 2013 18:36

گیرۆده‌ی عیشقی یه‌کێکم
هێشته‌ ڕووخسارم نه‌دیوه

ئه‌وه‌ نه‌بێ به‌ ته‌له‌فوون
زۆر ده‌گه‌ڵم پێکه‌نیوه‌

گه‌رچی ده‌ستم وێی ڕاناگا
تێر بڕوانم له‌ چاوانی

ئه‌و له‌ په‌یڤی ئاشکرایه‌
که لێواو لێوه‌ له‌ جوانی

ئه‌ی له‌و ئه‌شقه‌ چه‌نده‌ پاکه‌
که‌ زڕه‌ی زه‌نگ بۆم ده‌هێنێ

به‌دوور له‌ چاو بڕکێی ڕه‌قیب
به‌ سۆزه‌وه‌ ده‌م لاوێنێ

هه‌مووی نازو به‌هانه‌یه‌
ئه‌وه‌ی له‌ که‌نارت ده‌ژی

هه‌تا وه‌سڵ و فه‌سڵی گوڵان
خۆشه‌ له‌غوربه‌ت دا بژی

تۆ ئه‌ی عیشقی ته‌له‌فوونی
بۆچی زڕه‌ی زه‌نگت نایه‌

بۆنازانی ده‌رگای گوێچکه‌م
بۆ ده‌نگت وێڵ و واڵایه‌
     
#227 | Posted: 6 Dec 2013 18:37
م.ا.چ


هه‌وری قژێک
له‌ ئاسمانی
ناوچاوانت
خۆری ڕۆتی
داپۆشیوه‌
مژی خاڵیک
بۆ ناو دۆڵی
سنگ و مه‌مکت
دابه‌زیوه‌
به‌سه‌رتاڤگه‌ی
چاوه‌کانتا
ڕووبارێکی
فرمێسکاوی
دێته‌ خوارێ
تنۆک تنۆک
گه‌ڵای لێوت
گه‌زۆی ماچی
لـێ...
ئـه...
‌ بـار...
ێ...!
     
#228 | Posted: 6 Dec 2013 18:39

تاپۆی ئاسۆ لە سەر حدوود

ساوە ساوی هەنارەكان بۆ قەڵشانەوە

گمەگمەی كۆترە دەستەمۆكان بۆ نان

كێوی سپی دیار دەكا

من و تاپۆ وا لێك زیزین

چاوی كوێرم كوێرتر دەكا

هەموو حەزت شیتاڵ شیتاڵ

لە شەرمەزاری شینی شێت

دیلان بە جیران، جیران بە دیل بردرا

هەوەس بوو بە ئاڵایەك و

شەڕەف لە سەر هەوەس تەڵاق درا

من و ماچ و لێوی پڕ لە ستران

بەستەی كۆچی بۆ ژین فڕێ دا

دەلاقەی هەوری كپكراو

گزینگ لە شاری دەردەكا

زاخەكانی سەرەونەخوون

خلۆر خلۆر

قەڵەشتە بەردیان

هان دەدا

وردە بەردیلەكانی شار

بۆ تۆمەتێكی ناڕەوا

هەزار هەزار

فرمێسكی خوێنیان رۆ دەدا

هەتاو بە ئەسرین گریا

هەور شەق بوو

لە وێ نەما.



سه‌حه‌ر مێهره‌بانی
     
#229 | Posted: 6 Dec 2013 18:40
زه‌مان


رێگرێک ته‌نیایه‌

ته‌نیاتر چه‌کی سه‌ر شانی

که‌ رێبوارێک گوزه‌ری بدوێ

"برایه‌تی ده‌لاقه‌یه‌که‌ بۆ چه‌ک"

بێ په‌لامار

رێگر ده‌لاقه‌یه‌ک بوو بۆ ته‌نیایی

ته‌نیایی بیانوویه‌ک بۆ چه‌ک

که‌ خۆکوژی رێگر

ده‌لاقه‌یه‌ک نه‌بێ...

ئه‌گه‌ر په‌لاماری چه‌ک

رێبوارێک نه‌فه‌وتێنێ

ئه‌گه‌ر چه‌ک ته‌نیاتر رێگرێک شک نه‌با

"برایه‌تی ده‌لاقه‌یه‌که‌ بۆ چه‌ک"

رێگرێک

چه‌کی ڕێبوارێک ده‌ناسێته‌وه‌!



ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
     
#230 | Posted: 6 Dec 2013 18:41
چۆنه‌ هه‌ندێ که‌س
سه‌رێکیان هه‌یه‌ و هه‌زار سه‌ودا؟
من سه‌ودایه‌کم هه‌یه‌
هه‌زار سه‌ر له‌ ڕێیدا که‌مه‌!


**
ئه‌ی چۆن هه‌ندێک
دڵیان هێلانه‌ی سه‌د خه‌مه‌؟
من گرفتاری خه‌مێکم
جێ بوونه‌وه‌ی له‌ هه‌زار دڵا ئه‌سته‌مه‌!



خالید که‌ریمی ــ سه‌قز
     
صفحه  صفحه 23 از 103:  « پیشین  1  ...  22  23  24  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites