انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 30 از 103:  « پیشین  1  ...  29  30  31  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
نه‌ک نمه‌کگیر بم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، هیچ نه‌مدواند

گوڵ به‌تۆزی پێته‌وه‌ لاف و گه‌زافی لێ ئه‌دا
وا شوکر سۆزه‌ی نه‌سیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاند

نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتوه‌ته‌ سه‌ر سه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یری خه‌تتی سه‌بزی تۆ پاکی کڕاند

له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا
حیره‌تم ماوه‌ که‌ چۆن ئه‌و دلبه‌ره‌ دڵمی رفاند؟!

بۆ گوڵی رووت هاتم و په‌رچه‌م ئه‌بینم بۆیه‌ وا
ماهی نه‌ورۆزم به‌ شیوه‌ن، وه‌ک موحه‌ڕڕه‌م خۆی نواند

تۆ له‌ئه‌وه‌ڵ گۆی وه‌فات هێنایه‌ ناو مه‌یدانه‌وه‌
ئێستا چه‌وگانی خیلافت پشتی سه‌د وه‌عده‌ی شکاند

تو خوا قه‌ت غیره‌ته‌ بۆ تۆ ئه‌رێ سه‌روی ره‌وان؟
گوڵ به‌ بێ تۆ وا له‌باغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند

با وجود ئینساف بده‌م چاکه‌، گوڵیش موشتاقته‌
هه‌ر له‌ شه‌وقی تۆیه‌، سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند

هه‌ر که‌سێ مایل به‌ بیرێکه‌ و ته‌ریقێکی هه‌یه‌
تۆ به‌شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق)یی وا وه‌جاغت هه‌ڵگراند



حه‌ریق
     
  
مرد

 
دڵێكی تیك شكاو


به‌ سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بلندی گه‌نجی وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم وه‌ك خه‌و دیته‌ به‌رچاو

شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوزشته‌ی نا ئومیدیمه‌
فلیمی پر له‌ ناسۆری هه‌ره‌سهینانی لاویمه‌

تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م سه‌رنجم چه‌نده‌ لیداوه‌
له‌ تاپۆی نامورادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه‌

ئه‌وه‌ی ئه‌وساكه‌ روناكی ئه‌دا به‌ ژینه‌ شیواوه‌
دلیكی پر له‌ ئاهه‌نگ بوو كه‌ ئیستا پاكی رووخاوه‌


ئه‌حمه‌د هه‌ردی
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
گریانە دیدەكەم و بریانە سینەكەم
بۆكوێ‌ چوو قیبلەكەم و كوانێ‌ دیدەكەم

لۆمەم ئەكەن رەفیق و برا،قوربەسەردیدەكەم
تامردن بەعەهدی خودابۆتۆ شین ئەكەم

غوباروتۆزی میحنەتی دنیایی هەلاكەتم
كەوتۆتەسەر دوودیدەوشەئنی نەدامەتم

پەنجەی ئەجەل بەیەخەمەوە بەند بوەئەڵێ‌
هەستەدووعابخوازەبڵێ‌ روولەقیامەتم

رۆژی دەعوا تیغی ئەبرۆی عالەمێكی سەربـڕی
من لەبەر بەختی بەدم،بۆرەنجی دنیا مامەوە

هەركەسی محمود حەپس كا ئاخری هەربەرئەبێ‌
من لەناو زیندانی عەشقا شێت و شەیدا مامەوە



حه زره تى شێخ محمودی حەفید
     
  
مرد

 
عاشق دەبێ‌ مەستانە بی خاكی دەری مەیخانەبێ‌
ساقی لەكن پەیمانەبێ‌ ئاوایە ڕێگەی عاشقان

تادل نەسوتێ‌ دەم بەدەم فانی نەبێ‌ سەرتا قەدەم
پەروانەقەت ناگاتەشەم ئاوایە ڕێگەی عاشقان

چاوم بەسۆزی دڵ تەرە دەریایی ئاو ئاگرە
موتریب بلێ‌ ساقی وەرە ئاوایە ڕێگەی عاشقان



هۆنراوەی میرزا عبدالرحیمی سابلاخی
     
  
مرد

 
ئه‌م ماڵه‌ هه‌ژاریمه‌ به‌سه‌رما نه‌روخێنی، نه‌تـــــــــــــــۆری
سه‌ر له‌ خۆم و له‌ ماڵ و مناڵم نه‌شێوێنی، نه‌تـــــــــــۆری
ئه‌م ماڵه‌ به‌ بۆنه‌ی تۆوه‌ به‌رپـــــــــایه‌ ئه‌زیــــــــــــــــــــــزم
لانه‌ێکی فه‌قیرانه‌یه‌ بۆمی نه‌ڕمێنی، نه‌تـــــــــــــــــــــۆری
نه‌تۆری کچێ نه‌تۆری...وه‌ڵا نیه‌سم تاقه‌تـــــــــی دووری


* * *
تۆ بڵێ شاخی مار،شیری مه‌لیچک بۆت ئه‌سێنم،نه‌تۆری
تۆ گیانو بوێ هه‌ر به‌ خودا بۆت ده‌ر ئه‌هێنم، نه‌تــــــــــــۆری
به‌و شه‌رته‌ که‌ دیسان وه‌کو جاران تۆ له‌لام بی ئه‌زیــــــزم
ئاوازی هه‌زار بولبولی شه‌یدات بۆ ئه‌خوێنم، نه‌تــــــــــۆری
نه‌تۆری کچێ، وه‌ڵڵا نیه‌سم تـــــــــــــــــــــا قه‌ تـــی دووری


* * *
به‌ینی من و تۆ حه‌یفه‌ که‌ تێکی بشکێنن، نــــــــه‌تۆری
مه‌روانه‌ که‌ دڵ ئێمه‌ له‌ یه‌کتر بڕه‌وێنێن، نه‌تـــــــــــۆری
گوێمه‌گره‌ له‌ تانه‌و ته‌شه‌ری خێلی به‌خێڵان ئـــــه‌زیزم
رۆژێک نیه‌ سه‌د لانه‌ له‌ سه‌د لا نه‌شێوێنن، نه‌تـــــۆری
نه‌تۆری کچی نه‌تۆری...وه‌ڵا نیه‌سم تــــاقه‌تـی دووری
     
  
مرد

 
سوزی سازت سینه‌ سینه‌، سوحبه‌تی سه‌ودا سه‌ره‌
سێبه‌ری سه‌روت سه‌راسه‌رساحه‌تی سه‌ر لاپه‌ڕه‌

سره‌وه‌یی سوبحی سه‌فای ساز داوه‌ ساقی و ساغه‌ری
ساقیا ساقت ،سه‌ناعه‌ و سه‌نعی ساحه‌ب مه‌حشه‌ره‌

سووکه‌ سواری،ساده‌ و ساکاری سه‌ر ئه‌سپی سپی
سه‌قز و سابڵاغ و سه‌رده‌شت و سنه‌ و ده‌ور و به‌ره‌

سووڕه‌ت و سیره‌ت ،،سه‌فای سیمات سه‌حیحی سیقه‌ته‌
سه‌روه‌تی سه‌د سه‌رسه‌رایه‌،سوورمه‌یی ئه‌م دولبه‌ره‌

ساغی و سیحه‌ت،سڵامه‌ت،سه‌رفه‌رازی و سه‌روه‌ریت
سه‌د که‌ره‌ت سه‌ودای سه‌ری خاڵه‌ن.له‌ناو ئه‌م ده‌فته‌ره‌



خاڵه‌ قازی
     
  
مرد

 

لــــەکـــونــجــی خــەڵــوەتـــی ‌غــەمــدا کــە مــەشـغـووڵـی ڕیـاضـاتـم
شـــــەو و ڕۆژ حـــەصــری فـیـکـری پـەرچــەم و ڕووی تــۆیــە ئــەوقـاتـم

بــڵـــێـــســەی دۆزەخـــی عـــەشـــقـــت مـــنـــی ئــاوارە کـرد، وەرنـێ
بــــەخــــۆڕایـــی نــی یـــە جـــەنــنــەتــی عــیــرفــانـــی تــــــەوەلاتــم

ئــــەگــــەر بــــۆ خــزمــەتـت کـــاغـــەز نــەنـوسم ، چــاوەکەم ، حەقمە
لـــەبــــەر بـــێچــــاوی یـــە ، دوور بـــێ لــەتــۆ ، گـــەر بێ مــوبـالاتم

ئــــەگــــەر بــــێ بـــــاوەڕی بــــڕوانــــە ئــــاوێـــنــــەی دڵـی خـــۆشـت
کـــــە قـــــوربــــانـــــی دڵــــی ئـــاوێـــنــــەوو حـــوسنـــی تــەمـاشاتم

لــــە دیـــــوانـــی چـــەمـــەن زاری مـــەحــەبـبـەت هــەروەکــو قـــومری
بــــەڵا گـــەردانــــی ســــەروی مـــیـصـــرەعی مـــەوزوونـــی بـــاڵاتــــم

لـــــە بـــــۆ مـــیــحـــرابـــی ئـــەبـرۆی تـۆیــە گـەر مـەجـبـووری مزگەوتم
لـــــە نــەشــئــەی چـــاوی مــــەســتـــی تـــۆیــە مـەفـتـوونی خەراباتم

ئـــــەگـــەر فـــیـــلــم ، لــەبـەردەسـت ئـەسپی تۆدا فەرضە بەیدەق بم
وەگــــەر شــــاهـــــم ، لــە عـــەرصــەی عــەشقی تۆدا بێ ڕوخت ماتم

لـــە بــــەزمـــــی حـــوســنــــی خــــۆتــــا تـــوخــــودا جـار جـارە یادم کە
کــە مــــن پــــەروانــــەکـــەی ڕوخـــســـاری شــەمـعـی مـەجلیس ئاراتم



{دیـــــوانــــــــی بـــــێـــخــــــود}
     
  
مرد

 

تۆبەکردن


وا پیاوێ عومری چووە حەفتا ساڵ
بێ تێگەیشتن،بێ عەقڵ و کەماڵ

چاکەی نەکردووە خێری نەکردووە
قەسەمی بەراست هەرگیز نەخواردووە

نازانێ ئیمان چٶنەو چۆن نیە
بەهەشت چۆنەو جەهەنەم چییە؟

نازانێ ئەسڵ و فەرعی دین کامە؟
کێ جوولەکەیەوە یا کێ ئیسلامە؟

وەختێ کە پیر بوو قووەتی نەما
شەریکە دزی شەریکی ناکا

ئەگەر چێ جاران بەقووەت بووە
کۆڵ هەڵگرتنی لە دەست دەرچووە

دەرەقەت هیچ کەس نایە بەزۆران
تا جەردەیی کا وەک جاری جااران


قانع
     
  
مرد

 
لــــه‌ نوسخه‌ی مووته‌ ، یـــا تـــه‌ئسیری بــــه‌ختم
جــــیهان یه‌كســــه‌ر وه‌ك قـه‌ترانـــه‌ ئیمشــــــه‌و

لــــــــــه‌ گــــوێما ده‌نــــگی ده‌قـــولـبابی دڵ دێ
خه‌یــــــــاڵی یــــــــاره‌كه‌م میوانه‌ ئیمشـــــــــه‌و

لــــــــه‌ مـه‌یلی سه‌بر و قــه‌هری وه‌ك سـه‌مومت
لــــــــه‌ بــــــاغی دڵ ، گــــه‌ڵاڕێزانه‌ ئیمشـــــه‌و

لـــــــــه‌گه‌رمی دڵ ، گــــــوڵی شـــــادی وه‌ریوه‌
شـــــكۆفه‌ی غه‌م لـه‌ نــه‌و ، خه‌ندانه‌ ئیمشــــه‌و

بـــــه‌ ئومێدی بــــــه‌هاری وه‌ســــڵه‌كه‌ی تـــــــۆ
لـــــــه‌ هه‌وری دیده‌ هـــه‌ر بارانه‌ ئیمشــــــــــه‌و

له‌ لای (( ســــالم )) ئه‌گه‌ر ئه‌كله‌ و ئه‌گه‌ر شورب
بـــــه‌ بێ تۆ دوور له‌تۆ ســــندانه‌ ئیمشـــــــــه‌وه


ســــالم
     
  
مرد

 


شه‌وانه‌ ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته‌ کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه‌ داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه‌ له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ

له‌ هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه‌،چرای ماڵێکی ناییسێ
به‌ ئه‌سپایی له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ

ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێمله‌سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه‌،هه‌میشه‌ خۆزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره‌‌ و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه،‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه‌ گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه‌
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه‌

به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م


هیمن موکریانی
     
  
صفحه  صفحه 30 از 103:  « پیشین  1  ...  29  30  31  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA