تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 32 از 103:  « پیشین  1  ...  31  32  33  ...  102  103  پسین »  
#311 | Posted: 18 Jan 2014 01:13


شیرین تەشی دەرێسێ


تایێــــکی ریشــــــەی دڵ بەنـــوکی غەمــــزەدادا
دەستێکی بۆ ســەما برد روبەنــدی ماهـــــی لادا
نافەی گولی بەدەرکەوت عەطری بەدەم صــــەبادا
باریــک و لوس و نازگ وەک زولفــی خـــــاوی بادا

وەک شاخی گول بەلادا،شیرین تەشی دەڕێسێ

نوکی تەشــــی بەگەردوش چەرخـێکە قوطـبی پێوە
مــــجرب و بەداوی کەچـــەرخی کـــــــەوتە نێـــــوە
وەک زوهرە دەستی کێشا کەبەندی قوســـی زیوە
ئەســــتێرەماهــــی داگـــــــرت ثابـــت کرابەپێـــوە

عارەق بەرو بەرێوە ،شـــیرین تەشی دەرێســـێ

لەبانی عارەقی رشـــــت لە پیـــکەنیـــــنی زاری
بەخـــەندەخونچـــە گـــول بو گــوڵاوی لی دەبـاری
وتــــــم بفــــەرمو ســــەر دوچــــاوی من بەیاری
بەچاوی من ببیـــنن طەلســــمی ســـحر کــاری

کەسەروی جۆباری، شـــیرین تەشــی دەرێسێ


وفائی مهابادی
     
#312 | Posted: 18 Jan 2014 01:15
هـــه‌زار ره‌حـــمــه‌ت لـــه‌ گـــۆرت نـــوری چـــاوانـــم باوكة
لـــه‌ دوونــیــای بـــێ تــۆیــدا غــه‌مــم کــۆتــایــی نــایــــــه‌

تــه‌نــهــا ووێــنــه‌ی شــیــریـنـت بـۆمـن بـۆتــه‌ سـه‌رمـایــــــه‌
باوة مـــن بــه‌فــیــدات بـــم بــۆ روحــی مـــن ده‌رنــایـــــــه‌

خـۆزگــه‌ ئـێـستــا لات ئـه‌بـووم ده‌سـتـم لـه‌ ده‌سـتـت بـوایـه‌
بــا ژیــانـی ئـه‌م دوونــیـــام هــه‌ر کــۆتـایــی هــاتــبــوایــه
     
#313 | Posted: 18 Jan 2014 01:16
من لە با دەچم
تۆش لەزەوی
دەبێ هەمیشە لەدەورت گەرێم..

من پەنجەرەیەكم هەیە
هەمیشە كراوە بەڕوی دڵتەنگیدا
دەرگیایەكیش داخراو بەڕوی پێكەنیندا
بۆنایەت؟ دەرگاكەم بكەیتەوە و
پەنجەرەكەم داخەیت؟..

بیركردنەوە لەتۆ
شەراب بوایە
من هەمیشە مەست دەبووم..

گەر مناڵ ببمەوە
بەخەتێكی گەورە
لەسەر تەختە رەشەكە دەنوسم
نامەوێت گەورەبم....


" نەبەز گۆران "
     
#314 | Posted: 18 Jan 2014 01:19
لەو لاویکە لەو لاوە بە ئەم لاوە کشاوە
یا سەمەنی خاوە بە روی رۆژدا رژاوە

یا دوکەلی جەستەی منە بەو شەمعە سوتاوە
یا هەوری سیا تاوە کە مانیع لە هەتاوە

داویکە لە روی دانەی خالت تەنراوە
زنجیرە لە پیی مائیلی ئەو روتە نراوە

هەی هەی غەلەتم گوت ئەمە زولمەتە ئەوە ئاوە
بەو زولمەتە بەو ئاوە حەیاتم غەلەطاوە

دل تینوە و سوتاوە بە بی طاقەت و تاوە
ریگەم بەستراوە کە دەچم ریم بەسراوە

ئەو شەربەتە ئەو جامە شەراوە لە بی ناوە
بۆ نالی یە ئاخر کە خودا بۆ ئەوی داوە


نالی
     
#315 | Posted: 18 Jan 2014 01:21
نـاڵه‌ی جـودایی


ساقیا ! وا باده‌وه‌، وا باده‌وه‌
ڕوو له‌ لای من که‌ به‌ جامی باده‌وه‌

موشته‌ری وه‌ک من له‌ مه‌یخانێ که‌من
زۆربه‌یان شاد و به‌ که‌یف و بێ خه‌من

مه‌ی حه‌رامه‌ بۆ سه‌هه‌نده‌ و بێ خه‌مان
مه‌ستی بێ خه‌م بۆچی بگرن ئیخه‌مان ؟

ئه‌م شه‌رابه‌ تاڵه‌ ده‌رمانی خه‌مه‌
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ردی که‌مه‌

ئه‌م شه‌رابه‌ ئاڵه‌ بۆ بێ ده‌رد نی یه‌
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ڕه‌نگ زه‌رد نی یه‌

بۆ که‌سێکه‌ مه‌ی ، چزیلکی پێوه‌ نێ
بۆچی ملهوڕ لێره‌ بینی پێوه‌ نێ ؟!

بۆ که‌سێکه‌ مه‌ی : که‌ ده‌ردی کارییه‌
بێ خه‌مێک بیخواته‌وه‌ ، زۆردارییه‌

بۆ که‌سێکه‌ مه‌ی : دڵی پڕ بێ له‌ داخ
بۆچی لێی بخواته‌وه‌ به‌رزه‌ ده‌ماخ ؟!

ئه‌و که‌سه‌ی بێ که‌س نییه‌ و خانه‌ خه‌راپ
ده‌ک به‌ ژاری ماری بێ باده‌ و شه‌راب !

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یچێشتووه‌ ده‌ردی ژیان ؛
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یدیوه‌ ئێش و برک و ژان ،

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌کرا نیشانه‌ی تیری خه‌م ،
شانی دانه‌خزا له‌بن باری سته‌م ،

ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ستی به‌ زۆرداری نه‌کرد ،
تیخی زۆرداری برینداری نه‌کرد ،

ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی له‌ ئه‌وکێ به‌ر درا ،
ئه‌و که‌سه‌ی دوژمن له‌ ماڵی ده‌رکرا ،

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یبینی هاتی دوژمنی ،
نیری یه‌خسیری له‌ ئه‌ستۆ داڕنی ،

ئه‌و که‌سه‌ی هێنده‌ نه‌بوو زویر و زگار ،
وا نه‌که‌وته‌ به‌ر چه‌پۆکی ڕۆژگار ،

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یهاڕی به‌رداشی زه‌مان ،
ئه‌و که‌سه‌ی « زیڕه‌ی نه‌گه‌ییه‌ ئامان » « له‌ فۆلکلۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.»

ئه‌و که‌سه‌ی دووریی عه‌زیزانی نه‌دی ،
تیر و تانه‌ی بێ ته‌میزانی نه‌دی ،

تۆزی به‌دبه‌ختی له‌ سه‌ر شانی نه‌نیشت ،
لێی نه‌گیرا ده‌ور و پشت و چوار ته‌نیشت ،

بۆ ده‌بێ بێت و بکا مه‌یخانه‌ ته‌نگ ؟!
شوێنی دیکه‌ زۆره‌ بۆ گاڵته‌ و جه‌فه‌نگ ..

ئه‌و کوڕه‌ی هێشتا له‌ ژوانێ ڕێی هه‌یه‌ ،
سه‌یره‌ زۆر سه‌یره‌ که‌ ئالووده‌ی مه‌یه‌ .

ئه‌و که‌سه‌ی ڕاوی نه‌نێن لێره‌ و له‌وێ ،
ئه‌و کوڕه‌ی ماچی کچانی ده‌س که‌وێ ،

ئه‌و کوڕه‌ی دۆی داوه‌تێ ده‌ستی ده‌نێ ،
بێته‌ ئێره‌ چۆنه‌ هه‌ی دێی ناکه‌نێ !

ئه‌و که‌سه‌ی « ده‌ستی له‌ مه‌مکان گیر ببێ » « له‌ فۆلکلۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . »
ئه‌و که‌سه‌ی « تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ » ، « له‌ فۆلکلۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . »

ئه‌و که‌سه‌ی په‌نجۆڵه‌ بکوشێ جار و بار ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی بگاته‌ گه‌ردنی یار ،

ئه‌و که‌سه‌ی ڕامووسێ کوڵمه‌ی تاس و لووس ،
ئه‌و که‌سه‌ی تێی هه‌ڵنه‌دابێ چاره‌نووس ،

ئه‌و که‌سه‌ی بمژێ خوناوه‌ی گه‌رده‌نێ ،
کوفره‌ یه‌ک قه‌تره‌ شه‌رابی گه‌ر ده‌نێ ..

ئه‌و که‌سه‌ی ئاسووده‌ و خۆش ڕایبوارد ،
قه‌ت خه‌می یه‌خسیر و کۆیلانی نه‌خوارد ،

یه‌ک له‌ ماڵێ چاوڕێی بێ بێته‌وه‌،
ده‌رکی نێو ماڵێکی لێ بکرێته‌وه‌ ،

خه‌م ڕه‌وێنێک گوێ بداته‌ ڕازی ئه‌و ،
نازه‌نینێک بێ بکێشێ نازی ئه‌و ،

بگرێ په‌نجه‌ی نه‌رم و نۆڵی ناسکێ ،
بۆی کرابێته‌ سه‌رینێ، باسکێ ،

هه‌یبێ هێز و گورد و تین و تاو و گوڕ
ڕۆژگاری ڕه‌ش نه‌بێ، به‌ختی مگوڕ ،

ئه‌و که‌سه‌ جێگای له‌ مه‌یخانێ نی یه‌ .
ئه‌و که‌سه‌ باده‌ و شه‌رابی بۆ چی یه‌ ؟!

ساقیا ، وا وه‌رگه‌ڕێ ، وا وه‌رگه‌ڕێ !
ڕوو له‌ لای من که‌، مه‌چۆ بۆ سه‌رپه‌ڕێ ..

له‌نگه‌رێ بگره‌ ، مه‌به‌ وا به‌رزه‌ فڕ
بێنه‌ بۆمن ، بێنه‌ بۆمن ، جامی پڕ

مه‌ی حه‌ڵاڵه‌ بۆ منی وێرانه‌ ماڵ
بۆ منی سه‌رگه‌شته‌ وو ڕووت و ڕه‌جاڵ

بۆ منی بابرده‌ڵه‌ی گرده‌نشین
بۆ منی دڵ پڕ له‌ ناسۆر و برین

بۆ منی ئاواره‌ وو دووره‌ وه‌ته‌ن
بولبولی بێ به‌ش له‌ گوڵزار و چه‌مه‌ن

په‌ڕ وه‌ریوی، باڵ شکاوی، ده‌نگ بڕاو
بێ بژیوی، به‌ش خوراوی ، ده‌رکراو

پیری زورهانی ، که‌نفتی، ده‌ربه‌ده‌ر
دیده‌سووری ، دڵ مه‌کۆی ده‌رد و که‌سه‌ر

داته‌پیوی، بێ په‌سیوی بێ قه‌رار
بێ که‌سی ، ده‌سته‌شکاوی ، کۆڵه‌وار

لێوبه‌باری، ده‌رده‌داری، ڕه‌نجه‌ڕۆ
شاعیری جوانی په‌رستی دڵ به‌ سۆ ..

ساقیا ! بۆ کوێ ده‌چی ، بۆ کوێ ده‌چی ؟
تۆش له‌ به‌ر ئه‌و ملهوڕانه‌ ملکه‌چی ؟

تۆش به‌ ڕه‌نگ و بۆی ئه‌وان خواردت فریو ؟
چاوی تۆشی هه‌ڵفریواند زێڕ و زیو

تۆش ده‌گوڕیه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ر هونه‌ر ؟
که‌نگێ گه‌وهه‌ر جوانی کردن به‌خته‌وه‌ !

زێڕ به‌ڵایه‌، بێ وه‌فایه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند
هه‌ر هونه‌ر نه‌مره‌، هونه‌روه‌ر مه‌رد و ڕه‌ند

«چڵکی ده‌سته‌ ماڵی دنیا» وه‌ک ده‌ڵێن « له‌ فۆلکلۆره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . »
ماڵ په‌رست په‌یمان شکێنه‌ و بێ به‌ڵێن

قه‌دری جوانی کوا ده‌زانێ ماڵ په‌رست !
جوان په‌رسته‌ پیری خاوه‌ن زه‌وق و هه‌ست

نا مه‌چۆ ، جوانێ مه‌چۆ ، واوه‌ مه‌چۆ !
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مه‌خۆ !

ئه‌و هه‌وه‌سبازانه‌ جێی متمانه‌ نین
هه‌ر ده‌زانن گوڵ چنین و به‌ی ڕنین

وا وه‌ره‌، ده‌ی وا وه‌ره‌ ، نێزیک به‌ لێم
بمده‌یه‌ مه‌ی ، بمده‌یه‌ مه‌ی تا ده‌ڵێم :

« مست مستم ساقیا، دستم بگیر !
تا نیفتادم زپا دستم بگیر » « نیوه‌ی ئه‌م به‌یته‌، هی شاعیرێکی فارسه‌ و نیوه‌ی تری هی مه‌ولانا جه‌لاله‌دین مه‌وله‌ویی به‌لخی یه‌ .»
جا که‌ سه‌رخۆش بووم به‌ ده‌نگێکی نه‌وی
بۆت ده‌ڵێم ئه‌و شیعره‌ به‌رزه‌ی (مه‌وله‌وی)

«بشنو از نی چون حکایت میکند
از جدائیها شکایت میکند »
« ئه‌م به‌یته‌ ، هی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی به‌لخی یه‌ .»
گوێم ده‌یه‌ ئه‌ی دیده‌ مه‌ستی قیت و قۆز !
تا بناڵێنم وه‌کوو بلوێر به‌سۆز

نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌ی بیکا چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر

بۆیه‌ ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه‌
شیوه‌نێکم پێیه‌ نه‌ی نه‌یکردووه‌

لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون
لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی ڕوون

شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانی یه‌
بانگی ئازادی و گرۆی یه‌کسانی یه‌

شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه‌
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و، هه‌شه‌

با له‌ زارم بێته‌ ده‌ر پشکۆی شیعر
با فراوان تر بکه‌م ئاسۆی شیعر

پارچه‌ گۆشتێکه‌ دڵی من، ڕوو نییه‌
ناڵه‌ ناڵی من دره‌نگه‌ ، زوو نییه‌

ده‌ردی دووری .. ده‌ردی دووری کوشتمی
ده‌ردی وشیاری و سه‌بووری کوشتمی

یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شه‌و
لێی حه‌رام کردم قه‌رار و خورد و خه‌و

خه‌م ڕه‌وێنێک لێره‌ من ناکه‌م به‌دی
چۆن په‌نا بۆ مه‌ی نه‌به‌م ساقی! ئه‌دی!؟

نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم

ڕوو له‌ هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌م نامۆیه‌ بۆم
نابینم جێ ژوان و که‌ونه‌ لانی خۆم

شه‌و ده‌کێشم شه‌ونخوونی و بێ خه‌وی
ڕۆژ ده‌چێژم ده‌رد و داخی بێ ئه‌وی

چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!
چۆن له‌ ئه‌ژنۆ ببنه‌وه‌ دوو ده‌ستی من ؟!

چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ ئه‌نگاوته‌یه‌ ؟!
به‌رد له‌ به‌ردی بێته‌وه‌ ده‌نگی هه‌یه‌

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووه‌
هه‌رچی خۆشم ویستووه‌ جێم هێشتووه‌

هه‌ڵبڕاوم من له‌ یاری نازه‌نین
ده‌رکراوم من له‌ خاکی دڵنشین

بوومه‌ ئاواره‌ و په‌ڕیوه‌ دوور وڵات
که‌وتمه‌ نێو ورده‌ داوی ڕێی نه‌جات

به‌کره‌ شۆفاره‌ ئه‌وه‌ی مووخه‌ی چنیم
زێی مه‌م و زینان وڵاتی لێ ته‌نیم

که‌وتمه‌ نێو چاڵی دیلی وه‌ک (مه‌م)ێ
(یایه‌ زین) له‌ کوێیه‌ هاواری که‌مێ !

کوا (قه‌ره‌ تاژدین) ، (چه‌کۆ) و (عرفۆ) له‌ کوێن؟!
بێنه‌ هانام وه‌ک پڵینگی چه‌نگ به‌خوێن.

(لاس)ه‌ شۆڕێک بووم غه‌نیمی دوژمنان
ئێسته‌ ئه‌نگواوم به‌ تیری چڵکنان

وام به‌ ته‌نیایی له‌ نێو خوێناو شه‌ڵاڵ
کوانێ عێل و کوانێ (خانزاد) و (خه‌زاڵ) ؟!

زۆر له‌مێژه‌ ناره‌ناری منی نه‌بیست
هه‌روه‌کوو (شه‌مزین)، (شه‌میله‌)ی خۆش ده‌ویست

وه‌ک (سیامه‌ند)ێ له‌ چۆڵ و به‌نده‌نێ
جه‌رگی له‌ت کردووم په‌لی داره‌ به‌نێ

شه‌تڵی جواناوم منی سارده‌ برین
کوا (خه‌ج)م تا بۆم بگێڕێ گه‌رمه‌ شین ؟!

مانگی «کانوونێ به‌ چلوان ده‌رکرام » « ئه‌م تاکه‌ ، له‌‌ به‌یتی برایمۆک وه‌رگیراوه‌ .»
وه‌ک (برایم) له‌و وڵاته‌ ڕاونرام

کوا (په‌ریخان) به‌ند و باوم بۆ بڵێ ؟!
بۆ نه‌سووتێم نه‌بمه‌ پۆلووی سه‌ر کڵێ ؟!

ئه‌و له‌ زۆزان، من له‌ ئارانێ ده‌ژیم
کێ ده‌ڵێ ئه‌منیش (وه‌لی دێوانه‌ ) نیم ؟!

کورده‌واری ، ئه‌ی وڵاته‌ جوانه‌که‌م !
ڕۆڵه‌که‌م ! خێزانه‌که‌م ! باوانه‌که‌م !

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له‌ بیرم ناچنه‌وه‌
ئێسته‌ بم بینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه‌ ؟

ڕۆژگار هاڕیومی وه‌ک ئه‌سپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم ده‌رده‌ کورد

بوومه‌ گه‌پچاڕ و ده‌کا گاڵته‌ به‌ من
ئه‌و ڕمووزنه‌ی زه‌نده‌قی چوو بوو له‌ من

ئه‌ی ڕه‌فیقان، ئه‌ی عه‌زیزانی وڵات !
ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌ری جه‌رگه‌ی خه‌بات !

گه‌ر ده‌ناڵێنم ، ئه‌من په‌ک که‌وته‌ نیم
تێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم

کۆششی من زۆر به‌ جێیه‌ و زۆر ڕه‌وا
چونکه‌ قانوونی ته‌بیعه‌ت وایه‌ ، وا :

«هر کسی کو دوور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش »
« ئه‌م به‌یته‌ هی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی به‌لخی یه‌ . »

ڕێگه‌ ده‌بڕم ، کوانی هه‌نگاوم شله‌
ڕاسته‌ بێ هێزم، ده‌که‌م ئه‌مما مله‌

هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کوێستان به‌ره‌و باخی به‌هه‌شت

دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم
چۆن له‌وانه‌ وه‌رده‌گێڕم چاوی خۆم

دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه‌
دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نه‌

دێم به‌ره‌و زوورک و ته‌لان و که‌ند و له‌ند
دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نوێر و زه‌مه‌ند

دێم به‌ره‌و پاناوک و هه‌وراز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو

دێم به‌ره‌و به‌فر و چلووره‌ و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شیخاڵ و ڕێچکه‌ و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک

دێم به‌ره‌و لێڕ و چڕ و به‌ستێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر و گێژ و به‌ند و گۆم

دێم به‌ره‌و هۆبه‌ و هه‌واری با سه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ، به‌ره‌و کانگای وه‌فا

دێم ببینم نیشتمان و زێده‌که‌م
دێم ببینم خزم و کاک و دێده‌که‌م

دێم و ده‌گرم بازی بێری شۆخ و شه‌نگ
دێم و ده‌گرم ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ

دێم گراویی خۆم له‌ باوه‌ش وه‌رگرم
دێم نه‌هێڵم به‌رهه‌ڵست و به‌رگرم

دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی کوێستانی کورد
دێم و ده‌چمه‌ شه‌وڕنی بێستانی کورد

دێم و ده‌شکێنم له‌وێ جامی شه‌راب
ماچی شیرین نایه‌ڵێ تامی شه‌راب

دێم و ناترسم له‌ په‌رژینی به‌ (زی) زی ( دڕوو ،دڕک )
هه‌ر په‌ری سه‌رکه‌وت و دێوه‌زمه‌ به‌زی

تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش
گه‌ر گلاشم ، کورده‌واری و ئێوه‌ خۆش



وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌یجی هێمن به‌ سوپاسه‌وه‌
     
#316 | Posted: 18 Jan 2014 01:22
من خـــەیـــاڵم وەسڵ و تـــۆ فیکرت فیراق
من بە تـــــۆ مــوشتاق و تــۆ بێ ئیشتیاق

چاوەکەم تا کەی لەگەڵ مەزڵـــوومی خۆت
غــــوصصە پێ دان و جـەفـــــادان و نیفاق

تیری عیشق و چــاوی مەستت کوشتمی
ئەی خودا رەحمێ لەدەستی جووت و تاق

من بەبێ هیممەت مــەزانە و بێ کـەرەم
سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شـاق


نـــــاری
     
#317 | Posted: 18 Jan 2014 01:22
یاری من هه‌رگیز له‌ قه‌تڵی عاشقی په‌روا نییه‌
چونكه‌ روومه‌ت شه‌معه‌ بۆیه‌ حه‌ز به‌ سوتانم ده‌كا

ئاو له‌ چاوانم له‌ به‌ر زولف و عوزارت دێته‌ خوار
دووكه‌ڵی ئه‌و مه‌جمه‌ره‌ هه‌ر ده‌م له‌ گریانم ده‌كا

من ده‌ڵێم یاقووت و ره‌یحان خه‌تتی كامیان خۆشتره‌؟
ئه‌و به‌ عه‌ییاری ئیشارەی له‌علی خه‌ندانم ده‌كا

قامه‌تی تۆ نه‌خڵی طووره‌ ته‌لعه‌تی تۆ نووری توور
ده‌م به‌ ده‌م وه‌جهی جیلوه‌ت (مه‌ست)و حه‌یرانم ده‌كا

فیكری زوڵفت عیلله‌ته‌ ،وه‌صفی ده‌مت ناكه‌م به‌ دڵ
نوكته‌ گۆیی پیشه‌مه‌ سه‌ودا په‌رێشانم ده‌كا

روو لە ئەبرۆی تۆم دەکا چاوت بە موژگانی کەچی:
قیبلە نیشانم دەدا کافر موسوڵمانم دەکا !

پێم دەڵێ بگری وەفایی گەر ئەسیری لێومی
یەعنی مرواریم دەوێ چی نرخی مەرجانم دەکا ؟



"وه‌فایــــــــی "
     
#318 | Posted: 18 Jan 2014 17:32

بەسەر هاتی ئەستێرەیەک


بانگی شێوان؛لەئاسمانی خۆر نشین،،
ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ گەش شیرین

دەورو پشتی دەریای شینەو بەتەنیا
سرنج ئەدا لە ئێوارەی رووی دنیا

لەپرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ
لە لەرزینیازەردەخەنەی لێوی ئاڵ

وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ
تێرنابێ لێی هەرچاوی بۆی ئەروانی

منیش یەکێ لەو تەماشا کەرانەم
دڵ گیرۆدەی ئەمجوانی ئێوارانەم

لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم
کەیلی بزەی ئەبی سرنجی مەستم

تاریک دایە ئەستیرەی تر بەرەو دوا
فڕێ ئەدەن چارشێو لە عاستی دنیا

بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی بەرەو خوار
هەڵ ئەخلیسکێ کزکز ئەگاتە لێوار

لێوی تینوی کەل وەک دڵۆپ ئەی مژێ
ئەیداخەکەم مەرگی نیشتن ئەی کوژێ

ئەم ئەستێرە بەسەرهاتی دڵگیری
لەکام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری


گۆران
     
#319 | Posted: 18 Jan 2014 17:33
هه‌ر طرف شمعی روخی جانانه‌یه‌
گــــــه‌ردی ئه‌و دائم وه‌كو په‌روانه‌یه‌

ده‌س لـــــــــــه‌تۆ هه‌ڵناگرم تا نه‌مكوژن
حه‌رفی ناصح سه‌ربه‌سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌

موو به‌ موو ئه‌سبابه‌ بۆ من قه‌یدی تۆ
سیلسیله‌ بــــــــۆ گه‌رده‌نی دێوانه‌یه‌

صیدی صیدم گه‌رچی صیادم موادم
ئــــاهووی نه‌خچیری ، تۆ شێرانه‌یه‌

به‌س مصیبت وا له‌ رێ ی مورغی دڵا
تـــــــــا له‌ناو مووخا ...............

هه‌ر به‌یادی بۆسه‌ مه‌ستم گاهی قرب
كـــــۆیی تۆ بۆ مـــــن ده‌ڵێی مه‌یخانه‌یه‌

مه‌شقی غیره‌ت موجبی جه‌وهه‌ر نیه‌
كـــــاری زه‌ن له‌م عه‌هده‌دا مه‌رددانه‌یه‌

خاكی كۆیی تۆ مه‌قامی (ســـالم)
فــــــــی الحقیقة منزڵی شاهانه‌یه‌


ســـالم
     
#320 | Posted: 18 Jan 2014 17:33
وه‌فا گه‌ر بوو له‌ لای دڵداری من بوو
كه‌وا به‌م ته‌رحه‌ تا سه‌ر یاری من بوو

كه‌ هه‌وری نه‌گبه‌تی رووی ماهی گرتم
ئیتر نۆری شه‌وانی تاری من بوو

به‌ بێ كه‌سی مامه‌وه‌ بێ ناز و بێ یار
شه‌و و رۆژ ناڵه‌ و هاواری من بوو..،!

كه‌ طالع وه‌رگه‌را لێم بوو به‌ دوشمن
ئه‌وه‌ی هه‌م هام صوحبه‌ت و غه‌مخواری من بوو
     
صفحه  صفحه 32 از 103:  « پیشین  1  ...  31  32  33  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites