تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 44 از 103:  « پیشین  1  ...  43  44  45  ...  102  103  پسین »  
#431 | Posted: 25 Jan 2014 12:52
نامه‌وێ بت گـــرێنم ، بــــاسی خه‌می خـــۆم بكـــه‌م..

شه‌كــه‌ت بوم به‌ده‌ست گریــــان ، ئــاخر چی لـه‌م دڵه‌ بكــه‌م...!

نــاتوانم به‌رگــه‌ بگرم ، دووری كــه‌ی ده‌بڕێته‌وه‌ ..!

مژدانه‌كــه‌ت وه‌ربگـری ، بڵێی ده‌گـــه‌ڕێمه‌وه‌

تـــا ئێستا دڵــم نه‌یدیوه‌ ، وا بــه‌م چه‌شنه‌ ئــــازارێ..!

............ناحــه‌قم مه‌گـــره‌ گـــیانه‌ ، ڕۆژم لــێ بۆته‌ ســـاڵێك

كــه‌ی دێیته‌وه‌ تاهه‌نیسكــم له‌سه‌ر ڕوم بسڕمه‌وه‌

بـــۆ پێشوازی گــه‌ڕانه‌وه‌ت شاره‌كـــه‌م بڕازێنمه‌وه
     
#432 | Posted: 25 Jan 2014 12:55
كه‌وه‌سڵت ده‌ست بدا بۆم هیچ خه‌یاڵی حووری عین ناكه‌م
گــه‌دای بــه‌رده‌ركــــی تـۆبم مه‌یلی فیرده‌وسی به‌رین ناكه‌م

كه‌ زوڵف و په‌رچه‌می چین چینی تۆ سایه‌ی سه‌ری من بێ
ئــه‌بـــه‌د گــــه‌ر بــمدرێـتـێ پـاد شــاهی مـوڵكی چین ناكه‌م

له‌ شه‌وقی ماچی لێوی شـــه‌كـــكــه‌رینـــت دڵ وه‌ها مه‌سته‌
هه‌تــا مــــاوم خـــه‌یـــاڵـــی قــه‌نــدو نوقڵ و ئه‌نگه‌بین ناكه‌م

بــه‌حــه‌قـــی جـــووتــه‌ چـاوی مـــه‌ستی نازت گیانی شیرینم
به‌شه‌و بێ یادی رووی تۆ سه‌ر له‌سه‌ر گۆشه‌ی سه‌رین ناكه‌م

نـــگــیــنــی خـــاڵی تـــۆم مــه‌نــزووره‌ خـــاكـی به‌رده‌رت جێمه‌
(سولــه‌یــمــان)ی زه‌مـــان بــم ئاره‌زووی ته‌خت و نگین ناكه‌م
     
#433 | Posted: 25 Jan 2014 12:55
عاده‌تـی ئه‌م چــه‌رخه‌ وایه‌ ئه‌هــلی دل غه‌مـــگینه‌كا
شـــا هه‌میشه‌ ماتــه‌ پیــاده‌ مه‌یلی جیی فــه‌رزینـه‌كا

دوژمنه‌ چه‌رخی فه‌له‌ك بۆ پیاوی ساحیب عه‌قل و هۆش
رویی كه‌ره‌م دایم له‌ هه‌رزه‌ و شیت و بی ته‌ركــینه‌كا


     
#434 | Posted: 25 Jan 2014 12:56
مام ئه‌لیاس ئه‌لی ده‌ردم گرانه‌
پاش سیَ رۆژی تر جه‌ژنی قوربانه‌

پلاوو گۆشتی ده‌وله‌مه‌ند چه‌وره‌
له‌جه‌ژنا ئه‌ی خۆن به‌ پاروی گه‌وره‌

منیش لیی ئه‌نیم به‌ دۆنی بزن
نه‌ خۆم پیم ئه‌خوری نه‌ منال نه‌ ژن

دوازده‌ سه‌ر خیزان منالی وردم
سه‌د تف له‌و ژینه‌ تا ئیستا بردم

سبه‌ی جیژنه‌یه‌ چیم پی ناكری
پلاو پیرخه‌نی به‌ كه‌س ناخوری

تۆ ده‌وله‌مه‌ندی ئه‌خۆی فروجاو
منیش دانووله‌ به‌رگم خام و جاو

فاته‌ی خیزانم ئه‌نیرم بۆ لات
هه‌ندی رۆن بینی صه‌ده‌قه‌ی بالات
     
#435 | Posted: 25 Jan 2014 12:57
له‌ باسی‌ مه‌ینه‌ت و ده‌ردی‌ ده‌رونی‌ بۆیه‌ ده‌م ناده‌م
له‌ خویناوی‌ دلی‌ پر غه‌م كه‌ سینه‌م مه‌وج ئه‌دا تا ده‌م

غه‌مم دیتی‌ كه‌ بۆ وه‌ك كۆده‌ك ئاگر به‌رده‌مه‌ كاغه‌ز
له‌بۆ نوسینی‌ غه‌منامه‌ی‌ دلم هه‌رگا قه‌له‌م داده‌م

هه‌له‌، پارانه‌وه‌ ئه‌مرۆ، زوبان و دل له‌ كارایه‌
زوبان ئاوه‌ر كه‌ به‌سته‌زمانه‌ سبحه‌ینی‌ كه‌ قوچا ده‌م

به‌ حه‌ق هه‌ر حه‌ق، به‌ ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه‌ له‌ رۆژی‌ بووم
وه‌كو مه‌نصور ئه‌گه‌ر بیشم كوژن ناكه‌م له‌ حه‌ق لاده‌م

بلا گول ئاته‌شی‌ تی‌ به‌ر ببی‌ ، په‌روانه‌ بی‌ بولبول
ده‌بی‌ هه‌ر بچمه‌ باغ و رازی‌ دل شه‌ممیكی‌ به‌ر باده‌م

سبه‌ینی‌ وه‌رنه‌ سه‌یری‌ كوشتنم واده‌م چه‌ها داوه‌
له‌سه‌ر واده‌ی‌ درۆی‌ ئه‌و ناده‌م ئیتر واده‌ ، قه‌ت ناده‌م

وتم: گه‌ر حالی‌ "مه‌حوی" تیبگه‌ی‌ ره‌م به‌م حه‌ده‌ ناكه‌ی‌
وتی: ئه‌و تی نه‌گه‌یوه‌ ، من په‌ریم و ئه‌و به‌نی‌ ئاده‌م
     
#436 | Posted: 25 Jan 2014 12:57
خۆزگە


خۆزگە دەكرا و پِێی خەیاڵی خۆم دەبەست
باڵی بشكێ وچیدی نەفڕێ دوورە دەسـت

رۆژ و شەو دێ من لەجەستەی خۆم جیام
هەر كەوی نابێ خەیاڵی ئەشقیـام

داوی خـاوی ژینـی دیلیـم نایگـرێ
دڵ دەتۆقێ گەر قەفەس بێ و ڕایگری

دەمفڕێنێ بـۆ ژوانگـەی كـۆنـە یـار
بـۆ هـەواری عەشقـبـار وئەشكـبـار

مۆمی تاسەم دادەگرسێن سەر لە نـۆ
كۆنـە زامی یـادەكانم دێنـە ســـۆ

تازەسازێ بووم لەخۆزگە و ڕازی دڵ
كەس نەبـوو لێم تێبـگا ئاوازی دڵ

نۆتەكانم ئەشك وژانی پڕ جەخـار
بووم بە كایەی دەستی پەستی ڕۆژگار

خۆزگەكانم بوو بە بەفری بەرهەتاو
خەونەكانم كەوتەگـۆمی شیـنی چاو

بووم بە سوتووی شێعرەساتی دەردی خۆم
گـڕ دەچێژم گـڕ دەبێـژم چەشنـی مـۆم

سـاڵـەهایە گـڕگـڕانیـە ســۆزی دڵ
عیشق و شیعروخۆم دەسووتین وەك سكڵ

نەمدی یارێ تێم بگاچیم چەشتـووە
چەندە زووخی نامورادیـم ڕشتــووە

گوێگرانی شینی شێعرم گوێ گـران!
شەوگەڕانی بووكی هەستم بێ چران!

رەمزی عیشقە سووتن و گریانی نەی
بێدڵان كەی تێدەگەن لە زمانی نەی

ئێـستە ئیـتر نـامـەوێ ژینـی درۆ
تێك دەدەم تەلبەند و پەرژینی درۆ

هەستی تینووم چۆن بژی لای وشكەچۆم!
روو لە زەریای عەشقی تازەی دڵ دەڕۆم

وردە مـاسی شێـعرەكانـم ئـاگـرن
مەستی دەریان لای گەناو خۆ ناگرن

خەونی عیشقێ پڕ شەپۆلی وەك زرێ
دەست لە رۆحی سەركەشم هەڵناگرێ

بۆیە دایم باڵی خولیـام نـانـەوێ
چەشنی منداڵ سەد بیانووی لێم دەوێ!

دەمـفـڕێنـێ بـۆ ژوانـێ بێ قــەرار
تـازە یـاریـش نـادیـار و نـادیـار...


((رەحیم لوقمانی))
     
#437 | Posted: 25 Jan 2014 12:58
من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م


من ده‌بێت ساڵێك ئاوى ڕوون
له‌سه‌ر قاچ و قولم بڕوات
بۆئه‌وه‌ى پاك ببێته‌وه‌ له‌ چڵپاوى
خاكێكى بێ مروه‌ت.

من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به‌ گڵه‌سووره‌ى لادێیه‌كى دوور له‌شار
به‌ئاوى كانییه‌كى سازگار
به‌شیعرى (ئه‌ى ره‌قیب)ى دڵدار.

خۆزگه‌ بتوانم به‌قوڵفى گۆزه‌یه‌كدا تێبَپه‌ڕم
به‌ڵکو پیسیى ڕیاكاران له‌ پێستم داماڵرێت.

ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ ته‌مه‌نم
به‌شى راوه‌ستانم ناكات
له‌به‌ر جوڕنه‌ى حه‌مامێكى پڕ له‌هه‌ڵمى ژیاندا
تا دوا وسڵى بێنوێژیى سیاسه‌ت له‌خۆم ده‌ركه‌م.

ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ ژیانا
به‌شى پاڕانه‌وه‌م ناكات له‌ خودا
تاكو له‌ گوناهم خۆش بێ ده‌رهه‌ق به‌ خۆم
ئه‌و كاتانه‌ى
ئاوى ده‌ریاكان ده‌ڕێژم به‌سه‌ر خۆما و
ده‌ڵێم خوایه‌
وسڵى نیشتمانپه‌روه‌رییم ده‌رده‌كه‌م!

خۆزگه‌ بتوانم 14 ساڵ له‌ گومڕایى
به‌ ڕیشه‌ سپییه‌كه‌ى باوكم
یان به‌ فه‌قیانه‌كه‌ى دایكم بسڕمه‌وه‌!
وه‌ك ته‌خته‌ره‌شى بێباكى قوتابخانه‌
له‌ به‌رى ده‌ستم بنووسم
وانه‌ى یه‌كه‌م.

چۆن ئه‌م زمانه‌ شیرینه‌
له‌ناو جانتاكه‌ى شانمدا بشارمه‌وه‌
بۆئه‌وه‌ى تاڵ نه‌بێت ؟
گوێچكه‌م به‌مۆم سواغ بده‌م
بۆ ئه‌وه‌ى گوێم
له‌ ده‌نگى كه‌ڵه‌شێرێكى نه‌زۆك نه‌بێت
كه‌ پێى وایه‌ ئه‌و نه‌بێت رۆژ نابێنه‌وه‌؟


من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به‌ گه‌ڕاوه‌كه‌ى ئه‌حماوا،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ شوێنێكم
به‌ر شوێنى تۆپیوێك كه‌وتبێ
به‌بێ خواستى خۆم ده‌ڵێم: یاع


هه‌روه‌ها به‌ چه‌شنى مناڵیی
خۆم خۆڵ و خوێ و تاكه‌نه‌علێكم ده‌هێنم
بۆ پیرێژنى بچكۆله‌ى، مێخه‌ك له‌ملى هاوسێمان
پێى ده‌ڵێم: نه‌نه‌ گیان، دایكم سه‌لامت لێ ده‌كا و
ده‌ڵێت ده‌مى بكوته‌ره‌وه‌
ماوه‌یه‌كه‌ زۆر سه‌رى كردۆته‌ گریان
به‌ڵكو ئیدى عاقڵ ببێت !!!

له‌ئێستاشدا ...
ته‌رمى رابردوو ده‌شۆم و
وسڵى مردوو له‌ گیانم ده‌رده‌كه‌م.
له‌به‌ر بارانى ئه‌ویندا
فڕینم ته‌ڕ ده‌بێ و
به‌هێمنى ده‌نیشمه‌وه‌،
بۆئه‌وه‌ى به‌زه‌مه‌ن بڵێم:
ئاینده‌م خۆشده‌وێت.



كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
     
#438 | Posted: 25 Jan 2014 12:59
هاواری به‌رد...


چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
هه‌وری ‌‌ئاڵی شه‌رم وخه‌فۆک
زه‌ینی شار و گۆنای هه‌تاوی گرتووه‌
‌چارشێوی به‌رده‌وامی شه‌و، ره‌ش ره‌ش
به‌ژنی شه‌لاق کراوی ئازادی تۆمار ‌ده‌کات
زاری کتێب ، پراوپڕه‌ له‌نامی تاڵی بێده‌نگی
گه‌ردنی خواری رۆژنامه‌ ، ره‌نگاوره‌نگه‌ له‌ ملوانکه‌ی درۆی زه‌مه‌ن
جانتاکانی دروشمان، خاڵی خاڵییه‌ له‌ ده‌نکه‌واژه‌ی شه‌هامه‌ت
پۆل پۆل په‌پووله‌کانی سه‌ر زار و قه‌ڵه‌م
له‌ کانی وشکی خه‌یاڵی شا‌عیردا هه‌ڵپڕووکاون
گه‌ڵا گه‌ڵای خه‌منامه‌که‌ی باخچه‌ی ئه‌وین
پشکۆ پشکۆ، میوه‌ی ته‌ڵخی
ناو دۆزه‌خی ئه‌م رۆژگاره‌ی به‌رگرتووه‌ .
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
گه‌رده‌بینی له‌ قامووسی نیوه‌په‌ڕه‌ی هه‌ژاراندا
نانی تێدا نه‌نوسراوه‌،
ئه‌وا هه‌ڵۆی باهۆزی راسانی سبه‌ی
له‌شاهۆی دڵیاندا هێلانه‌ی کردووه‌
ئه‌گه‌ر ده‌ستی مقه‌ستی ئه‌م شه‌وگاره‌ پیره‌مه‌رگه‌
شکۆفه‌ی خه‌نده‌ی رۆزی لێوی کچێک هه‌ڵده‌پاچێ،
ئه‌وا له‌ نێو دوو چڵه‌یاسی خه‌یاڵێدا
بووکه‌ڵه‌ی ئه‌شقێکی نه‌هێنی، جۆلانه‌ی کردووه‌ .
ئه‌گه‌ر گوێچکه‌ی شه‌قامی ئاخنراوی بێده‌نگی و
گه‌رووی سووتاوی باخچه‌کانی شار
له‌ بارانه‌ی زیره‌ک و قه‌تاره‌ی ماملێ بێ به‌رین
ئه‌وا پۆل پۆل په‌پوله‌ی هونه‌ریان ، له‌ چڵه‌پۆپه‌ی دره‌ختانی فکرو
له‌ موبایلی روحی منداڵانی شارا ده‌ژین.
ئێستا هاورێکانم ده‌ڵێن
گڵه‌ کۆنه‌ی ئه‌م باسانه‌
ئیترمه‌که‌ ناو گوڵدانی شیعرته‌وه‌
که‌کره‌ی سیاست مه‌ده‌ له‌ یه‌خه‌ی باوه‌ڕت
با پرژوپۆی رێحانه‌ی پیر،
ته‌نیا ره‌نگی هونه‌ر بگرێ
ته‌نیا بۆنی هونه‌ر بدا.
با کامێرای چاوی شیعرت
ده‌نگی برسێتی و ره‌نگی بێدادی و
شه‌قامی سووری هاوار نه‌بینن.
مه‌بادابشکێ شوشه‌ی ده‌ستوری ده‌سه‌ڵات.
که‌چی دۆستان هه‌مو رۆژێ،
جانتای به‌تاڵی رۆژنامه‌کانیان
پێش له‌وه‌ی له‌ ده‌روازه‌ی سوڵتان ده‌رکه‌ون
پرده‌که‌ن له‌ گوڵه‌به‌رۆژه‌ی وته‌ی به‌تاڵ
له‌ ره‌نگ دانه‌وه‌ی بێ ره‌نگ ترین هزر و خه‌یاڵ
وا ئێستا منیش حه‌ز ده‌که‌م
هیچ کام له‌ جله‌کانی باوه‌ڕم
له‌ گێژه‌ڵووکه‌ی ئه‌م وه‌رزه ‌نا شه‌فافه‌‌دا
تۆزی سیاسه‌ت و ئایدیا و ئایین نه‌گرێته‌ خۆی
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
شووشه‌ی دووکه‌ڵاوی و موقه‌دده‌سی سه‌مبوله‌کانی رۆژ هه‌ڵاتیم
ورد و خاش که‌م
با ئیتر دره‌ختی رۆژگارم
میوه‌ی ترس و گه‌ڵای بێداد نه‌گرێته‌ خۆی
ئیتر شه‌وگار قژی خیاڵی ئاسایشم بۆ دابێنێ .
ئیتر زه‌ریا له‌ ئارامی ده‌رونی مندا بسره‌وێ
نه‌ک فێری هه‌ڵچوون و تووره‌ییم بکات .
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
قشقه‌ڕه‌ی سه‌رکه‌لاکی خۆم
بانگی ئازادیم هه‌ڵبدات .
باهه‌وری خه‌نده‌ی سه‌وز و سوور
له‌ ئاسۆی چه‌مه‌ڕای سی ساڵه‌ی شاره‌وه‌
نه‌رم نه‌رم به‌سته‌ بڵێ و
شاده‌ماری شه‌قامان و
مووه‌ ره‌گی کووچه‌ ته‌نگه‌کانی رۆحمان رابماڵێ
حه‌زم ده‌کرد و حه‌ز ده‌که‌م
به‌ڵام ئه‌فسووس! ئێستاش ئه‌فسووس!
وه‌رز وه‌رزی هه‌ره‌سی قه‌ڵه‌مه‌
له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندێشه‌ی دووکه‌ڵاوی دۆزه‌خه‌وه‌
هاواری سووری ئه‌شق هه‌ڵده‌قرچێ
هه‌ڵده‌قرچێ ئه‌شقی سووری هاوار
هاوار هاواری به‌رده‌
ئه‌شق ئه‌شقی به‌رده‌
به‌رد به‌رد به‌رد...
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌نگی سۆزێک
له‌ سه‌ر گوڵی سووری کراسه‌که‌ی " دوعا " بنیشێ
ئه‌وا چه‌پڵه‌ بارانی به‌رد و ئاگر
ئاوازی کۆتایی ته‌مه‌ن تۆمار ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی تاڵه‌موویه‌کی سه‌رکه‌ش،
له‌ درزی تاریک و پشت ته‌لبه‌ندی دووکه‌ڵینی سه‌رپۆشه‌وه‌‌
به‌ گۆشه‌ی چاوێکی حه‌سره‌ت سه‌رنجێکی شه‌قام بدا
ئه‌وا لێوی بریسکه‌ بارانی شه‌لاق
شه‌ق شه‌ق وه‌رده‌بێته‌ ماچ کردن و
نه‌خشی سوور و شینی پشت ده‌کێشێ و
حوکمی شه‌وگار ئیمزا ده‌که‌ن . . .
تاقه‌داری حه‌وشه‌ی خه‌یاڵی شاعیرێک
رۆژێک ئارامی سینگی شیعرێکی کرده‌ هێلانه‌
بۆ چۆله‌که‌ی باڵه‌وازه‌ی دڵی کچێک
که‌چی بارانی ره‌شاوی به‌رد و تاوان
به‌ سه‌ر شیشه‌ی په‌راش په‌راشی روحیانا رێژاوی کرد
کۆترێکی شه‌یدا دوێنێ هات و
به‌ چڵێ گوڵی وشکه‌ڵاتووی ئازادی و
به‌ چڵه‌زه‌یتوونی شکاوی ئاشتی و
به‌ په‌لی سووری هه‌ڵبڕاوی باڵی خۆی
ویستی هێلانه‌یه‌کی تازه‌
بۆ قومری خنکاوی هاوارتان درو‌ست بکات
له‌ سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌ی رۆژنامه‌که‌ی.
که‌چی له‌سای باڵه‌خانه‌ی بێده‌نگیتان
هه‌ودای زێڕینی هاواری
بوو به‌ ته‌نافی تاوان و
چنگی کێشا بۆ گه‌رووی خۆی
کاتێک له‌ پشت ته‌لبه‌ندی چاوه‌ڕوانی مه‌رگه‌وه‌ سه‌رنجی دا
قه‌ڵاکانی فیشاڵتان داته‌پیو
هێلانه‌ی زه‌مه‌نی نسکۆتان
پڕه‌ له‌ ماری بێده‌نگی و هێلکه‌شتان پیس!
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بر !
چاوی درخته‌کانی شار
هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا گه‌ڵای رۆح و
شه‌کانه‌وه‌ی باڵنده‌ی هه‌ڵواسراوی
لقی خۆیان ناخوێننه‌وه‌ .
شاده‌ماری شه‌قام
خاڵی خاڵییه‌ له‌ هه‌زاران هات و چووی بیره‌وه‌ری
وێستگه‌کانی شه‌قامی شار ، سارد و بێده‌نگ
پڕه‌ له‌ ئاپۆره‌ی سکووت .
پیاوان به‌ له‌ز هه‌موو رۆژێک
بۆ "زۆراوا" و "ده‌وڵه‌تاوا" و وێستگه‌ی "دۆلار" په‌له‌یانه‌
ژنان ره‌ش ره‌ش هه‌موو رۆژێک
بۆ "جه‌وراوا" و بێده‌نگاوا و شه‌رمه‌شه‌قام په‌له‌یانه‌
هه‌ی یارانم چه‌ند به‌ داخم !
چون رێبواری نێو شاری "ئه‌ندێشه" ‌و شه‌قامی "ئازادی"
که‌س نابینم هێنده‌ که‌من !
به‌ داخه‌وه‌م
شار هاوده‌می گۆڕستانه و‌
گۆڕستان وێستگه‌ی هاواره‌ ، هاوار
هاواری ئه‌شق ،
ئه‌شقی به‌رد .
به‌رد به‌رد به‌رد .


(( ره‌‌‌‌حیم لوقمانی ))
     
#439 | Posted: 25 Jan 2014 12:59
خۆشم ده‌وێی


ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌رانبه‌رم دانیشتووی و گوێ شل ده‌که‌ی بۆ شێعره‌کانی من.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی شێعره‌کانم بۆ تۆیه‌ و هه‌میشه‌ له‌ نێو شه‌قامه‌کانی من دای.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ببوویته‌ ڕووگه‌ی شێعره‌کانم، هه‌ر تۆی هه‌وێنی شاعیر بوونمی.
هۆ شۆڕه‌ کچ، هۆ کچه‌ شاعیری شۆڕه‌ سواری چاو خوێناویه‌که‌م، هۆ شۆڕه‌ کچ، هۆ کچه‌ شاعیره‌که‌ی زانکۆی ئه‌ڤین!
هۆ ئه‌ڤیندار، هۆ کچه‌ چاوڕه‌شه‌که‌ی شێعره‌کانم، هۆ چاو و دڵ!
خۆت باش ده‌زانی له‌ دڵت دام و له‌ دڵم دای، له‌ دڵم دای و له‌ دڵت دام.
خۆت باش ده‌زانی چاوه‌ جوانه‌که‌ت، نیگای پڕ له‌ عه‌شقه‌که‌ت، شێعره‌ پڕ له‌ سۆزه‌که‌ت، برووسکه‌ی چاوه‌کانت،بووه‌ته‌ ڕووگه‌ی شێعره‌کانم.
خۆت باش ده‌زانی تابلۆی نیگاکانی تۆ، تابلۆی نیگاکانی منه‌،
شه‌قامه‌کانی تۆ، شه‌قامه‌کانی منه‌،
سه‌یرانگاکانی تۆ، سه‌رانگاکانی منه‌،
کۆڵانه‌کانی تۆ، کۆڵانه‌کانی منه‌،
خانووی تۆ، خانووی منه‌،
ئازادی تۆ ئازادی منه‌.
هۆ کچی چارۆکه‌ له‌ شانی هه‌وری له‌سه‌ر!
هۆ کچی خۆزگه‌ و ئاره‌زوو!
هۆ هۆ هۆ خۆزگه‌که‌م!
بریا جارێکی تر، بریا کاتێکی تر، بریا چڕکه‌یه‌کی تر، بریا هه‌ر بۆ ئاخرین شێعره‌که‌م ، بریا بۆ ئاخرین ڕسته‌که‌م، بریا بۆ ئاخرین وشه‌ و ئاخرین پیته‌کانم،
به‌رانبه‌رم داده‌نیشتی و دوباره‌ چاوه‌ جوانه‌انت له‌ چاوانی من ده‌کردن و شێعرێک له‌ ئاخرین شێعری ژیانم
له‌ ئاخرین ڕسته‌ی عاشق بوونم، له‌ ئاخرین وشه‌ی زیندووبوونم،
له‌ ئاخرین پیتی دواین هه‌ناسه‌م، بۆت ده‌خوێنده‌وه‌ و ده‌متوانی هه‌وه‌ڵین شێعری ژیانی تازه‌م و هه‌وه‌ڵین ڕسته‌ی ئه‌ڤیندار بوونم وهه‌وه‌ڵین وشه‌ی زیندوو بوونم و هه‌وه‌ڵین پیتی دوایین هه‌ناسه‌م، له‌ په‌نای تۆدا بڵێم و دیسانه‌وه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێعرانه‌ زیندوو ببمه‌وه‌.
ئه‌ی ژینبه‌خشی من، ئه‌ی شۆڕه‌ کچی شاعیره‌ چآوجوانه‌که‌ی من،
به‌ بڕوای من، هه‌روه‌کوو چۆن:
شه‌هید له‌ جسه‌ته‌که‌ی جودا ده‌بێته‌وه‌ و ڕو‌حێکی به‌هه‌شتی ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
ڕۆڵه‌ له‌ دایک جودا ده‌بێته‌ و شاعیر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
وشه‌ له‌ پێنووس جودا ده‌بێته‌وه‌ و شێعر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
بیر له‌ مێشك ، جودا ده‌بێته‌وه‌ و گه‌ ڵاڵه‌ ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
گه‌ڵا له‌ دار، گوڵ له‌ لق ، ماسی له‌ ئاو، ئاو له‌ زه‌ریا جودا ده‌بێته‌وه‌،
هه‌ر عاشقێکیش له‌ عه‌شقه‌که‌ی، له‌ ئه‌ڤینه‌که‌ی، جودا ده‌بێته‌وه‌ و جودا ده‌کرێته‌وه‌.
به‌ڵام ئاگادار به‌، به‌ڵام ئاگادار به‌،
هه‌رگیز ئه‌وینی من له‌ تۆ، ده‌روون هه‌ستی و عه‌شقی من له‌ تۆ، جودا نابێته‌وه‌ و جودا ناکرێته‌وه‌ .
ئاخ، ئاخ ئازیزه‌ نازدارو خۆشه‌وسته‌که‌م!
به‌ غه‌یری زمانی دڵ، به‌ غه‌یری زمانی عه‌شق، هه‌رگیز نه‌متوانیوه‌
به‌ زمان
به‌ هه‌ست
به‌ ده‌روون
به‌ ئیما و ئیشاره‌
پێت بڵێم تۆم ده‌وێ و خۆشم ده‌وێی.
به‌ڵام ئیدی هه‌میشه‌ ده‌یڵێم و ده‌یڵێم:
هۆ کچه‌ شاعیره‌ی، شۆڕه‌ کچی، چاوڕه‌شی، چارۆکه‌ له‌ شانی، هه‌وری له‌ سه‌ر،
هۆ نیشتمان!
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی....


(به هرام به حری)
     
#440 | Posted: 25 Jan 2014 13:01
ناوت بنێم چی؟

هۆ کیژه‌‌ کورده‌که‌م
که‌ ڕوخسارت هه‌ستی شا‌عیرانه‌م ده‌بزوێنێ.
هۆ شنه‌ بای ده‌شتی ئه‌وینم
که‌ زولفی ئاڵۆزت سه‌دان شێعری ته‌ڕ ده‌خوڵقێنێ.
هۆ ناسکه‌په‌پووله‌ی ژینم
که‌ تیری ژه‌هراوی چاوه‌کانت بیری نووسینم ده‌هه‌ژێنێ.
ویستم ناوت بنێم
،به‌ڵام کامین ناو
ناوێک که‌ لانی که‌م سه‌دان باخی وه‌کوو ئیره‌م وجه‌ننه‌ت بنوێنێ
ویستم ناوت بنێم ئاڵا
به‌ یادی ئاڵای هه‌ڵنه‌کراوم
یان ناوت بنێم سووره‌گوڵ
به‌ یادی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی ڕژاوم
یان ناوت بنێم ژیان،به‌ یادی ماف وبه‌شی نه‌دراوم
یان ناوت بنێم سۆما به‌ یادی چاوی ده‌رکه‌داخراوم
یاناوت بنێم پێکه‌نین،به‌ یادیلێوی بزه‌ بڕاوم
یان ناوت بنێم هه‌نیسک،به‌یادی کۆرپه‌ی ژیر نه‌کراوم
یان ناوت بنێم ئاگر
به‌ یادی مه‌شخه‌ڵی کزوکوژاوم
یان ناوت بنێم گه‌ردوون، به‌ یادی چه‌رخی لێ هه‌ڵگه‌ڕاوم
یان ناوت بنێم ڕۆژ، به‌ یادی ڕۆژی خۆر لێسه‌ندراوم
یان ناوت بنێم حه‌ڵه‌بچه
به‌ یادی خوشکی بێ سووچ خنکاوم
یان ناوت بنێم کوردستان، به‌ یادی هیوای کزکز سووتاوم.
هۆ کیژه‌ کورده‌که‌م ناوت بنێم چی؟
که‌ هه‌ر ناوێک خه‌مێک، ئێشێک، ژانێک و
ئه‌سته‌مێکی تر دێنێته‌وه‌ به‌رچاوم.


ڕێبوار که‌ره‌می
     
صفحه  صفحه 44 از 103:  « پیشین  1  ...  43  44  45  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites