انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 73 از 103:  « پیشین  1  ...  72  73  74  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
پاره‌ په‌رستی


کچم هه‌یه‌ ته‌مه‌ن هه‌ژده‌
کێ پاره‌بات پێم دا مژده‌
هه‌مه‌ ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵه‌
به‌ڵام نه‌ختێ که‌م مناڵه‌
کێ پاره‌ دانی به‌م دڵه‌
پێشکه‌شی ئه‌و بێت ئه‌م گوڵه‌
بیبات و بروات به‌ جوانی
خۆش ڕابوێرێت کامه‌رانی
خاوه‌ن پاره‌ ڕاوه‌ستاوه‌
دیناری زۆر زۆر هێناوه‌
کچی کڕی به‌و پاره‌یه‌
که‌ باوکی بۆی ئاواره‌یه‌
کڕی ئه‌و نازداره‌ جوانه‌
به‌زۆری ئه‌و دینارانه‌
کچی ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵان
بولبولی باخچه‌ی ناو گوڵان
هاواری کرد به‌ زمان
ئیتر نامه‌وێت ژیان
به‌ڵێ کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند
زیاتر بۆی ته‌کانی سه‌ند
خستیه‌ ته‌لاری ره‌نگین
کچی هه‌ژاری خه‌مگین
ناچار کچ هاته‌ وه‌ڵام
وتی ئه‌مه‌یه‌ په‌یام
من نامه‌وێ ئه‌م ژینه‌
ئه‌م خۆشی و پێکه‌نینه‌
من خۆم خاوه‌نی یارم
ئه‌شقی کوڕی هه‌ژارم
خۆشم ئه‌وێ تا ماوم
زیاتر له‌هه‌ردوو چاوم
ئاخ له‌دونیای بێوه‌فا
پڕه‌ له‌ جه‌ورو جه‌فا
هه‌زار هه‌یه‌ ئازاده‌
زۆریآش هه‌یه‌ ناشاده‌
کامیان ڕاسته‌ ئه‌م دوانه‌
باسی بکات زه‌مانه‌


عومه‌ر جاف
سلێمانی ساڵی 1984
     
  
مرد

 
هاوڕێی ژیانم


به‌شی یه‌كه‌م

چاوت وه‌ك مانگ گه‌شاوه‌یه‌
وه‌كوئاسمان كراوه‌یه‌
گیانه‌كه‌م ئازیزی من
هه‌رتۆی وه‌ك دڵ و گیانی من
بۆده‌ڕۆیت له‌م ژیانه‌ ته‌نهایه‌؟
بۆ دواوته‌ت بۆمن ماڵئاوایه‌؟
نازانیت چه‌نده‌ تۆم خۆشده‌وێت؟
جوانترینه‌ له‌دڵی من جێت
بۆته‌واو نابێت بێوه‌فایی؟
قه‌ده‌رمان وابوو بژین به‌ته‌نهایی
ته‌نها تۆم هه‌بوو تۆشم له‌ده‌ستدا
په‌ڕه‌ی دڵم وه‌ری ده‌رمانی نه‌ما


به‌شی دووه‌م

هه‌تاكه‌ی بێوه‌فایی؟
كه‌س نییه‌ بۆم بكات دڵنه‌وایی
ئازاری ژیانم هه‌ردووری تۆیه‌
بینینی ئه‌ستێره‌كان هیوای تۆیه‌
مۆمه‌كه‌ی ناخم كوژایه‌وه‌
چاوی تۆ هه‌رگیز نه‌كرایه‌وه‌
منت به‌جێ هێشت له‌تاڵی ژیان
كه‌ی چاوت ده‌كرێته‌وه‌ پێت بڵێم دڵ و گیان؟
هه‌ر جه‌نده‌ به‌رز بيت تۆ پله‌و پایه‌ت
گه‌ر وه‌فاو ريزت نه‌بيت بۆ دایه‌ت
جۆن جوار ده‌وره‌که‌ت جه‌وري بکه‌ن
بحه‌وينه‌وه‌ رۆزي له‌سایه‌ت



سه‌ناهه‌ڵه‌بجه‌یی
     
  
مرد

 
شه وه ، له و سه وزه زاره له و ده م ئاوه
مه کۆی خه م لاچووه ده م كوڵ چ ماوه ؟
مه كه و لاچۆ و ده مانبينن بيانوون
به يانه و ده م بنێ ده م ، ده م نه ماوه

شه وه ، ئه ستێره به زریوه ن له سه رمان
له مانگی ڕووت هه ناسه م بوته خه رمان
تکه ی ئاوه نگی کوڵمت ته ڕ ده کا لێو
گه زۆ باری له گه رمان و له شه رمان


هه ژار
     
  
مرد

 
ئاواره


ریگه ی سه فه رم گرتووه
زورم پی ده چی ئه مجاره
شه وو روژم بی خه نده یه
ژیانم پر له ئازاره
به م روژگاره به ته نیابم
به هاریشم بی گولزاره
ده با بروم سه رهه لگرم
هه تا ماوم وه ک ئاواره
     
  
مرد

 
ڕەنگ


١ـ دوێنێ، قژی شێعری ژنێک، پەرێشان و درێژ،
لە ئایینی مقەست و لە سەرپۆشی شەوستانی خۆی یاخی بوو.
هەر وەک وێنەی بەفرینی بووکێکی بێ بزە،
چوارچیوەی قاپەکەی خۆی و شووشەی شەرم و شەرعی شکاند،
باڵەکانی رەنگ کراوی خەیاڵی ژن دوێنێ،
بە ئاوازی فڕینەوە،
قفڵی شێعر و نەنگی سەرپۆشی لێک پساند...
بەرز فڕی و نزم هەڵنیشت!
کەچی ئەمڕۆ، لە ناو دەستی بێ هەستی حزبە پیاوێکدا
قژی هەڵپاچراوی شێعری کورتی ژن دەبینم،
شانەی دانکەوتووی ئایدۆلۆژی دایدەهێنێ و
خۆی و خولیا و خۆزگەکانی، ڕەنگ کراون!
هەتا ئێستاش،لە گەڵ شینی شێعری چاوما چاودەگێڕم
نە لە ناو قەفەسی تازەی ئەندێشە و
نە لە ژێر سەرپۆشی مودێڕنی ژنەوە
دەنگی باڵی وشە و رەنگی قژی شیعری خۆی نابینم!!



2ـ روخساری قەڵەمی سەرشێتی لاوێک،دوێنێ
وشەکانی زبر دەدوان، وەک سمێڵی ماکسیم گورکی،
شێعرەکانی چڕ و ئاڵۆز، وەک ریشەکەی مارکس !
ئێستاش دەبینم شێعرە شێتی هاتەرانی...
لە بیابانی چۆڵەوانی ئەندێشەیدا،
وشەی ماندووی ڕەنگ کردوە و
بۆ کاخێکی زۆر مودێڕنی ناو دەگەڕێ ...!
هەتا ئێستەش چی دەڕوانم
نە لە تەزووی پێی ئاویەر،
نە لە کسپەی زامی قەندیل
نە لە وشەی گەرووی گڕی گیتاریەوە
سۆزی رۆح و کسپەی شێعری خۆی نابینم!



3ـ بووکەڵەی خەیاڵی کچێکی سەرتاپا شێعرپۆش
چی دەبینم دەستی وشەی بۆ داوێنی ئاسمانە
قژی ئاڵۆزی ئەندێشەی، هەمیشە تەمپۆشی تۆزی حیجابە!
هەتا ئێستاش هەر نەمزانی
گوڵەکانی خولیای دڵی چ ڕەنگێک و
سازی نەهێنی ناو گەرووی، چ دەنگێکە!
ئەی هاوڕێیان! چەند حەز دەکەم...
سیمای شێعر و قژی وشە و تابلۆی بڕوای هەموو کەسێک،
تەنیا و تەنیا ڕەنگی خۆی بێ...!


م :نه‌که‌رۆز
     
  
مرد

 
( نه وروز )


هاژه وخوره ی ئاوبن به ردله کیوان
قاسپه ی که وو نه غمه ی بولبولان
ده نگی شمشالی شوان له شاخان
هوره وسیاچه مانه.لاوک وحیران
سه ماوهه لپه رکی کچان وکوران
یاری وکی به رکی گنجان ولاوان
قیژ وهور مندال له سه ر کولانان
شنه ی شه مالی بناری کویستان
مزگینیان دا یه هه موکوردستان
قه لای به رزی چوارینه ی زستان
زه لان وزوقم کریوه و وزریان
که وتنه ته به رته وژمی باران
پشکوی به جی ماو ئاگردان مادان
روشن کرا یه وه له سه رلوتکه کان
ها ته وه دیسان سالی تازه مان
شادی که وته نیو خاکی کوردستان
نه وروز ده بیته روژی سه رهه لدان
به پیروزتان بیت گه لی قاره مان......


( له یلاخ ) ئه رسه لان میره کی
     
  
مرد

 
( په نا )


دیوته چیا هه رس بینی ؟
بنارباوه ش نه گریته وه !!!!
دیوته هه وری دا بباری ؟
بیشه قژی بو په نجه که ی نه کا ته وه !!!!
دیوته ده ریا وه ره ز ببی ؟
که نار دلی بو شه پولانی نه کا ته وه !!!!
گه رده لولی سه رهه ل بینی
زه وین سینگی پی نه به خشی ؟؟؟؟
من هه ره س و من باران و گه رده لولان و
شه پول !!!!
ده رامگره ، په نام بده ، بم لاوینه وئارامم که....


( له یلاخ )
     
  
مرد

 

( ره نگی ره ش )


که مندال بوم
باوک و دایکم فیریان کردم
که ره نگی ره ش، ره نگی مه رگه
ره نگی خه فه ت
ره نگی ئینسانی بی ده نگه
پیان گوتم که ره نگی ره ش
ره نگی دلیکی زور ته نگه
به لام گیانه پیچه وانه فیریان کردم
ساله هایه ئه وچاوه ره شانه پیم ده لین
که ره نگی ره ش ، ره نگی ژینه
ره نگی هیواو عه شقیکی به تینه .........


( له یلاخ )
     
  
مرد

 
( په لکه )


ناوه جوانه که ت
په لکه شوره که ت
ته ختی تویله که ت
که مان بروه که ت
ره شی برژانگت
مه سی چاوه که ت
لوته وانه که ت
سوری کولمه که ت
خال لای ده مه که ت
چالی چنا که ت
کالی لیموه که ت
به رمور سینه که ت
ده س وپه نجه که ت
خرتی پوزه که ت
وردی په نجه که ت
به رزی بالاکه ت
ریکی ئه نامت
کواو سوخمه که ت
لارو له نجه که ت
ناز و خه م زه که ت
هار وها جیه که ت
هاتن و چوینه که ت
قالی ته کاندن
مال پاک کردنه که ت
شوخی وگه مه که ت
بزه ی لیوه که ت
ئه خم وته خمه که ت
قارو قینه که ت
ئاو پژین به رمال
سوبح وعه سره که ت
داخستن ئاگر
سه ماوه ر ، قورسیه که ت
شیرین به خاترحوسن وجه مالت
بیوه ریم مه که له بردن ناوت
من پاوه ن کریام
به تای زولفه که ت
جه رگیشم بریا
له که م لوتفیه که ت
قه سه مت ئه ده م
تو گیان دایکه که ت
به خوشه ویسی برا و باوکه که ت
بوگم به تانه ی قه وم وخیله که ت
رزگارم بکه له زنجیره که ت


( له یلاخ ) به فرانبار
     
  
مرد

 
(( دایە ))


ژیان بێ تۆ لە لام دژوارە دایە
هەموو ڕۆژم وەکوو شەو گارە دایە
لە ماڵم دا چرای سۆز و ئەوینی
کە دووری تۆ ژیان ئازارە دایە
لە دەشتی وشکی سووتاوی ژیاندا
بزەی لێوت وەکوو ڕووبارە دایە
کە دەڕوانم لە ئاوێنەی دڵی خۆم
بە تەنیا وێنەکەی تۆ دیارە دایە
لە هەر شوێنێ کە دەچمە شوێنی نووستن
شنەی لای لایەکەی تۆم یارە دایە
قەڵایێکە لە ڕووخان نایێ هەر دەم
ئەگەر پیرە و ئەگەر پەتیارە دایە
وەکوو چاوی هەور ئاودێری ژینی
بە بێ تۆ دەشتی ژین،بەیارە دایە
لە ئاستی تۆ سەری دەسوێتە سەر خاک
ئەوەی لای هۆزەکەی سەر دارە دایە
ژیان بەخشین و گیان بەخشین و سەردان
لە دەستی تۆیە دێ ئەو کارە دایە
هەوێن و ڕایەڵ و پۆی ژیانە بوونت
بە بێ تۆ تەونی ژین بێ دارە دایە
ژیان ئامێزی تۆ ڕۆحی وەبەر نا
لە بوونی تۆیە مانا دارە دایە


قادر عەلیخا
     
  
صفحه  صفحه 73 از 103:  « پیشین  1  ...  72  73  74  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA