تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 74 از 103:  « پیشین  1  ...  73  74  75  ...  102  103  پسین »  
#731 | Posted: 2 Apr 2014 22:18
شه هید


کاتی زانیان
دلت پاپوری ئه وینه و
بو گه یشتن به به نده ری خوشه ویستی
ده ریای شه خته و سه هول ئه بری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
دلت پردیکه پان و پور
به ره و ناخی میژووی جیهان
ده ستی کویستانت گرتووه و
له قولایی مه رگ و خوینا
ئه یبه ی به ره و کوشی ژیان
په رده ی وه رزی زریان ئه دری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
بورکانه دامراوه کان ئه خروشینی
بوومه له رزه خنکاوه کان
له ناو خوینتا ئه جوینه وه
نه خشه ی جیهان ئه شیوینی
سنووره کان له ژیر پیتا ئه تویته وه
وه ک بلیسه ی کلپه ی ئاگر
له ناو شه وه زه نگا ئه گری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
ناوت بوه به جوانترین وشه ی ئه وین
دلداره کان ئه بزوینی
ده نگت بووه به چه پکه تیشک
شه وی چلکن ئه شله قینی
شانت داوه به ژیر خه می نیشتماناو
فرمیسک له چاو هه ژار ئه سری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
کویستانت کردووه هیلانه
به شمشالی لووله ی تفه نگ
دلداره کان بو جیژوانی چیا ئه چری
هاتن سینگتیان هه لدری !
هاتن سینگتیان هه لدری !



جه لال مه له کشا
سالی1368 سنه
     
#732 | Posted: 2 Apr 2014 22:25

زور جار، زه مان...
ده نگی بولبول ئه تورینی
ئاوی رووبار...
روحی ماسی ئه خنکینی
شنه ی به هار...
نیگای گول ئه وه رینی
به لام هه رگیز که س ناتوانی
بیروو رای هاوریانم، له ناو دلما
بژاکینی.


ماموستا جه لال مه لکشا
     
#733 | Posted: 2 Apr 2014 22:26
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ
هه‌ڵسه‌ ئه‌ی لاوی نیشتمانی کۆرد
سه‌رده‌می هه‌ڵسان هه‌رکه‌سێ نووست، مرد
پێویستی پیرۆز، به‌ڵام سه‌خت و ورد
چاوه‌ڕوانته‌، هه‌ڵسه‌ ده‌ست و برد
به‌ری به‌یانه‌ ڕووناکه‌ ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ
بۆ به‌ختیاری و سه‌ربرخۆیی گه‌ل
له‌گه‌ڵ هاوڕێتا په‌ل بده‌ره‌ په‌ل
که‌ی ده‌رچوو تیشکی هه‌تاو له‌ ده‌م که‌ل
وریابی، زۆرچاک به‌کار بێنی هه‌ل
به‌ری به‌یانه‌ ڕووناکه‌ ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ


مامۆستا هێمن
     
#734 | Posted: 2 Apr 2014 22:27

وه ‌ره‌ یا رم


وه ره یارم وه ره ئه ی تازه یارم
وه ره ئه ستیره كه ی شه و گاری تارم

وه ره ئه ی شاپه ری بالی خه یالم
وه ره ئه ی شه و چرای روناكی مالم

وره ای خه ج وه ره ئه ی خاتو زینم
وه ره با به ژن و بالا كه ت ببینم

وه ره با دامری ئاوات و تاسه م
وه ره با بسكه كت لا دا هه نا سه م

وه ره ئه ی نه و نه مامی باخی ژینم
وه ره با به ژن و بالاكه ت ببینم

وه ره سور به له سه ر واده و بلینی
وه ره كورد به و مه كه په یمان شكینی

وه ره یارم وه ره ای تازه یارم
وه ره ئه ستیره كه ی شه وگاری تارم

وه ره ماچم دیه ماچی خودایی
كه بیزارم له ماچی سینه مایی


مامۆستا هێمن
     
#735 | Posted: 2 Apr 2014 22:32
دیاری

هاتی بو لام
به دیاری دیارترین دیاری شارم بو بینه
ماوه یه که چاوم ئه یشی
ده لین : کله.
ئه م بازار و ئه و بازار مه که
بوی چوک داده
فووکه له عه رز
نه ختالی توزله شووشه که
له میژه به خاکی ولات
چاوم کل ریژ نه کردووه.


سیمین چایچی
     
#736 | Posted: 2 Apr 2014 22:33
گه وهه ری



وه کوو کویستانی بیستوون دایمه سه رم به ته مه

ته عه جوب له یار ده مینم وه للا د ه ر حه ق من مه یلی که مه

یارم ئیجازه بدا هاوار ماچ که م ئه و لیو و ده مه

گه هه ری مالم گه وهه ری سینگت حه وززی کوسه ری

خوشتر له ئاوی زه مزه م حه جاجی ده چنه سه ری

داوای دوو ماچم لی کرد نزیک بوو ئابرووم به ری

وه کوو کویستانی بیستوون ئه وا سه رم خال خاله

له چه رخی داوی گه ردوون دلم ده کا سکالا

عه شقی قه د و بالای بووم خوین شیرین چاوی کاله

خومن کویستانی له ند نیم بینم کارگ و که مایه

سه یر و سه فایه ساز ک هم له بو چاوی له یلایه

له وه ته ی ئه و ژنه م دیوه جوانه و هیچ که سم وه بیر نایه

گه هه ری مالم گه و هه ری سینه ت حوزی که و سری

له گه ل یار قولمان به ستووه به هار بچینه کانیه قه مته ری

ئاورت کویستانی له ند نیم بینم کارگ و ریواسان

خومن کارخانه جات نیم دام نین بو قسه و باسان

عاشقی دوو چاوی جوانم ده یرفینم سووک و ئاسان
     
#737 | Posted: 2 Apr 2014 22:34
چونکه ئه موت:
مروف ده بی ،
ئازاد وشادسه ربه ست بیٌ
شادی ،دلداری، ئازادی
بنه ره تی ژیان بیت و
بچوکترین وشه ی ئه وین
ماچ و ئاوازو هه لبه ست بی
دلیان کولیم
داخی هه زار خه میان چزان به جه رگمه وه
موری سووری قاچاخ بوونیان
کوتا به سه ر شه و شیعرو ده فته ر مه وه!



جه لال مه لک شا
     
#738 | Posted: 2 Apr 2014 22:36
..................جەژنانە..................!


ئەگەر عیـسا بـهاتـایـە، بە سـەردانی کەژ و باخم
لە جێی ئاوی ترێ ڕەشکەم، نەبوو خوێنم لە پەرداخم

لە جەژنیدا وەکوو دونیا، بە بادەی عیشق و ئازادی
گوڵی خاچی لە سەر سینگم،گڕی سۆزی لە سەر شاخم

بەڵام داخم، کوڕانی خاچ لە گەڵ شمشێری هاودینم !
دەبن یەکدەنگ بە مەرگی من، لە ناسۆریان پڕە ناخم

بە جەژنانەی برای دینی، کران سوورپۆش مناڵی کورد
لە دەرسیم تا بە قەندیلم، هەڵەبجەم تا بە شرناخم


نه‌که‌رۆز
     
#739 | Posted: 2 Apr 2014 22:37
کۆنه‌ماڵێک


کۆنه‌ماڵێک ،
له‌ ماڵی من وێرانه‌تر، به‌ش کراوتر
کوڕان وکچانی
له‌ مناڵی من ده‌رکراوتر، به‌ش خوراوتر
ئاواره‌یی له‌به‌ریاندا و
خولیایه‌کیش له‌سه‌ریاندا
به‌ ناچاری کاتێک له‌ ئاو په‌ڕینه‌وه‌،
له‌ کۆشی سه‌وزی ئه‌ندێشه و
له ‌سێبه‌ری ئازادیدا وچانیان گرت و مانه‌وه‌
پاش ساڵانێک خه‌م به‌ کۆڵی
به‌شاباڵی ئه‌قڵییه‌تی "سپینۆزا" و
به‌ تیشکی ئه‌ندێشه‌ی "ئه‌نشتاین" و
به‌ شانی کتێبه‌کانی "فرۆید"ه‌وه‌
ده‌ست به‌ ئاڵای
وڵاتێکی کامه‌رانی گه‌ڕانه‌وه
***
منداڵی من ئاواره‌یی له‌ سه‌ریاندا
به‌ بێ خولیا به‌ گه‌میه‌ی شکاوی نیشتمان و
به‌ شاباڵی خوێناوڵی شه‌هیدان و
به‌ باڵۆنی پڕ ئیدیعا
کاتێک له‌ ئاو په‌ڕینه‌وه‌ ،
هه‌ندێکی که‌م سه‌وز بوون و گه‌شانه‌وه‌
هه‌ندێکی زۆر له‌ سێبه‌ری مه‌ستی باڕدا و
له‌ کۆشی چاو سه‌وزی کچاندا و
له ئاهه‌نگی ره‌نگاوڕه‌نگی دیسکۆکاندا
وچانیان گرت و مانه‌وه‌...
پاش چه‌ند ساڵێک ،
هه‌ندێک ون و هه‌ندێکیتر
وه‌ک به‌سته‌نی ده‌می هاوین توانه‌وه‌
هه‌ندێکی کەم بێ پێناسه ‌،
به‌ جانتای ره‌نگینی خاڵی و
به‌کلیپێکی بێ گیان‌ و
به‌ سه‌گێکی کوڵکنه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌.


ڕه‌حیم لوقمانی
     
#740 | Posted: 2 Apr 2014 22:38
ئاره‌زووی دیدار...


شێعره‌كانم وه‌ك منـاڵی دووره‌ دایك دڵ به‌زار
ئـاگری ئامێزی تۆیه‌ وا به‌تاسـه‌ و بێ قه‌رار
من وشه‌ی سه‌برم نه‌ماوه‌ شێعری ئه‌شكم رشتووه‌
ئاره‌زووی دیداری یارم مه‌رگی دووریم چه‌شتووه‌
ده‌رفه‌ته‌ ئه‌م ژینه‌كورته‌ با ده‌مێ بێ خه‌م بژین
تاونه‌تاوێ ده‌س له‌گه‌رد‌ن ده‌م له‌ناوی ده‌م بژین

****
گه‌لێ دڵمه‌ست و وشیارم به‌ پێکێکی خه‌می تۆ
حه‌زوجوانی ده‌به‌خشێ پێم چه‌مان وپه‌رچه‌می تۆ
دڵی ساوام قه‌راری لا بڕاوه‌ هه‌ر ده‌گریه‌ت
ده‌مێ ئارام ده‌بێ تا ده‌م ده‌نێمه‌ نێو ده‌می تۆ

بۆ...
مه‌ستی باده‌ی چاوی تۆم و سازی رۆحم پڕنه‌وات
نابێ ژینم گه‌ر نه‌بینم سێبه‌ری کۆشی سه‌فات
یاده‌کانت بۆ هه‌میشه‌ ده‌نگی سازی ئه‌م دڵه‌ن
رازی ئه‌شقی تۆیه‌ شاده‌ شاعیرێکی بێ نه‌وات

****
بۆ مامۆستایه‌ک...
تۆ به‌ بیرت وه‌ک هه‌تاوی،
جه‌نگی سامناکی ده‌که‌ی
بانگه‌وازی خوێنده‌واری و
ئه‌شق و دڵپاکی ده‌که‌ی
مۆمی شه‌و تاوێک ده‌سووتێ،
پاش ئه‌وه‌ ده‌توێته‌وه‌
تۆ هه‌زران مۆمی کۆمه‌ڵ،
فێری رووناکی ده‌که‌ی


ڕه‌حیم لوقمانی
     
صفحه  صفحه 74 از 103:  « پیشین  1  ...  73  74  75  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites