خانه | ثبت نام | نظرسنجی | جستجو | موقعیت | قوانین   چت روم
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات /

اشعار کردی و لکی


صفحه  صفحه 77 از 103:  « پیشین  1  ...  76  77  78  ...  102  103  پسین »
nisha2552 مرد #761 | Posted: 2 Apr 2014 22:55
کاربر

 
گه‌ر سێوێک بوو
له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم له‌تێک بۆ تۆ
بزه‌یێک بوو
له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم له‌تێک بۆ تۆ
خه‌فه‌تێک بوو
به‌شت ناده‌م
هه‌ڵی ده‌گرم بۆ دوا په‌تۆ!


«عه بدولڵا په شێو»




گوڵی بێ گه‌رد

گوڵی بێ گه‌رد گوڵی بێ ره‌نگ و بۆيه
شه‌رابی ئاڵ به بێ تاڵی درۆيه

كچی كورد جوان ترينی سه‌ر زه‌وينه
له له‌نجه‌ و لاری ئه‌و دڵ ره‌نجه‌ڕۆيه

      
nisha2552 مرد #762 | Posted: 2 Apr 2014 22:55
کاربر

 

شخارته‌



شخارتێکم ،

دوای هه‌ڵکردن

پاش ماوه‌یێ ده‌گوژێمه‌وه‌ ،

گڕم زۆر بێ زوو

که‌م بێ گڕم ، که‌مێ دره‌نگتر ،

من حه‌ز ده‌که‌م گڕم زۆر بێ

گرنگ نییه‌ که‌ی خه‌مۆش بم .
      
nisha2552 مرد #763 | Posted: 2 Apr 2014 22:56 | Edited By: nisha2552
کاربر

 
هه‌ور و من


زۆر لێکده‌چین من و هه‌ور
هه‌ور ئه‌سرین ده‌بارێنێ و
گه‌ش ده‌بێ زه‌وی پێی
منیش دڵ‌وشه‌کان ده‌بارێنم و
په‌ڕاو رازاوه‌ ده‌بێ پێی

به‌ڵام هه‌ور جاری وایه‌
چڵپاو ساز ده‌کا له‌ زه‌وی
خۆ منیش ناشیرین ده‌که‌م
په‌ڕاو چه‌ند کات جارێ

که‌س سه‌وزبوون نابینێ
که‌س دڵ‌وشه‌کان نابینێ
به‌ هه‌ور ده‌ڵێن :
بۆچی زه‌ویت کرد چڵپاو
به‌ منیش ده‌ڵێن :
بۆ لاپه‌ڕێکت کرد خه‌سار

ئه‌وه‌ هه‌مووی بیانوویه‌
بۆ ئه‌وی له‌ باراندن بوێستین
ئه‌رێ هه‌ور و من
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ند بکرێین
له‌ ده‌روونی خۆمانا
ئه‌رێ من و هه‌ور

هه‌ور گوێ بگره‌ بۆم
من تا سه‌ر ده‌بارێنم
تۆش خۆت باشتر ده‌زانی
به‌ڵام ئامۆژگاریه‌ک
له‌ منه‌وه‌ بۆ تۆ :
تا ویشک بوون ببارێنه ‌تا ویشک بوون ببارێنه‌
      
nisha2552 مرد #764 | Posted: 2 Apr 2014 22:57
کاربر

 
له‌ مه‌دحی فێربووندا


فێر به‌ ساناترین شته‌کان ،
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ فێر بن ،
قه‌ت دره‌نگ نییه‌ !
ئه‌لفوبێ فێر به‌ ؛ به‌س نییه‌ .
به‌ڵام فێری به‌ ! مه‌هێڵه‌ وره‌ت دامرکێنن ،
ده‌ست پێ بکه‌ ! ده‌بێ هه‌موو شتێک بزانی !
* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
فێر به‌ ، ئه‌ی سرگوون !
فێر به‌ ، ئه‌ی به‌ندکراو !
فێر به‌ ، ئه‌ی ژنی ناو مووبه‌ق !
فێر به‌ ، ئه‌ی پیری سه‌رجێ !
* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
ئه‌ی کۆکم و ئاواره‌ ، له‌ قوتابخانێک بگه‌ڕێ بۆخۆت !
ئه‌ی سه‌رمابردوو ، به‌دوا زانستدا بگه‌ڕێ !
ئه‌ی برسیه‌تی‌کێش ، په‌رتوکێک هه‌ڵگره‌ ده‌ست :
ئه‌وه‌ خۆی چه‌کێکه‌.
* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
هاوڕێ ، له‌ پرسیار کردن مه‌ترسه‌ !
مه‌هێله‌ به‌ زۆری پێت بسه‌لمێنن .
خۆت لێی وه‌کۆڵه‌ !
شتێک که‌ خۆت فێری نه‌بووی
حاشا بکه‌ که‌ نازانی .
لیستی حیسابه‌کانت خۆت گرد که‌وه‌
تۆی که‌ ده‌بێ پاره‌که‌ی بده‌ی
له‌سه‌ر هه‌ر قه‌ڵه‌م قامک دانێ . پرسیار بکه‌ :
ئه‌وه‌ بابه‌تی چییه‌ ؟
** تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !
      
nisha2552 مرد #765 | Posted: 2 Apr 2014 22:57
کاربر

 
ماومه‌وه‌


ماومه‌وه‌ له‌ کۆت و زنجیری نامۆییدا

که‌سێ ناگاته‌ فریام

له‌ مێژه‌ زۆر له‌ مێژه‌

چاوه‌ڕێم بێن و رزگارم بکه‌ن

چاوی دڵم هه‌ر ده‌روانێت

ده‌روانێته‌ ئێره‌ و ئه‌وێ

ئاخ کوا هاوڕێکانم

هه‌تا من به‌ خۆم بناسێنن
      
nisha2552 مرد #766 | Posted: 2 Apr 2014 22:58
کاربر

 
پێنووس و لێنووس


رووحی زیندووی پێنووس
بێڕوونی سپی لێنووس
هاوار ده‌که‌ن :
جێمان مه‌هێڵن
چون خۆتان جێ ده‌مێنن .
یه‌کگرتنی لێوی پێنووس و
کوڵمه‌ی لێنووس
به‌رزترین ژوانی جیهانه‌
که‌واته‌
با داهێنه‌ری ئه‌م چه‌شنه‌ ژوانانه‌ بین .
      
nisha2552 مرد #767 | Posted: 2 Apr 2014 22:58
کاربر

 
شه‌وه‌ گه‌ڕ


هاوارێکی بێده‌نگ بۆن ده‌که‌م
له‌ دڵه‌کانی هه‌ڵاڵه‌ نێژراوه‌کان
که‌ له‌دڵما ئه‌ژین و
له‌ شه‌پۆلی سووری
ئه‌م زه‌ریا هاروژاوه‌دا
مه‌له‌ ئه‌که‌ن

ده‌گه‌ڵ پیاسه‌ی شه‌قام
له‌م شه‌وه‌ سارد و بێده‌نگه‌دا
بیرم باڵ ده‌گرێته‌
ئاسمانی بیریان و
هاو ئامێز ده‌بن

ئه‌وسا ده‌بنه‌ هه‌ورێک و
تنۆک تنۆک
به‌سه‌رما ده‌بارن

ئه‌رێ ئه‌مشه‌و
ئاورینگی خه‌یاڵم
پڕشۆقتره‌ له‌ شه‌وانی تر
تاپۆیه‌ک نابینم هیچ
به‌ڵکوو خۆریش ره‌چاو ده‌که‌م
مانگ له‌ نیوان سوورایی و سه‌وزایی دا
خۆریش له‌ دڵی مانگدا

له‌ که‌نداوی خه‌یاڵ
سواری پاپۆڕی بیر
له‌ که‌وشه‌ن تێده‌په‌ڕم و
ده‌چمه‌ وڵاتێکی تر
هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی
ئاسمانی فڕینی به‌رینتره‌
ئا نیشتمانی هاوسانی

چ دیمه‌نێکی جوان
ئاژوان
گوڵاڵه‌ ، هێرۆ ، ریحانه‌ و یاسه‌مه‌ن
به‌ دنووک
له‌ ئاسمانا گه‌ڕ ده‌کا


نادر خضریان " ئاژوان "
      
nisha2552 مرد #768 | Posted: 2 Apr 2014 22:59
کاربر

 
ڕه‌نگه‌کان


پێشتر نه‌مدیبوو ئه‌رێ نه‌مدیبوو
ڕه‌نگ له‌ قژه‌کانت بده‌ی
ئه‌ی بۆ
ئه‌ی بۆ دوێشه‌و له‌ خه‌ونما
قژه‌کانت ڕه‌نگاوی بوون
زۆرت لێده‌هات
له‌ پێش چاوم
وه‌ک ئاڵایه‌ک خۆیان ده‌نواند
ها تێگه‌یشتم
تۆ له‌به‌ر منت لێدابوو
چون ڕه‌نگه‌کان هه‌ر وان بوون
هه‌ر ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی
من ، خۆشم گه‌ره‌کن
به‌ڵام بۆ ، خۆ تۆ
شتێک خۆشیت لێنه‌یه‌ت نایکه‌ی
ته‌نانه‌ت له‌به‌ر منیش
که‌واته‌ یان ده‌تهه‌وێ
پێش کۆچم به‌ شادی بمبینی
یان له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌نگه‌کان گه‌یشتووی
من شادم ، من خۆشم
به‌وه‌ی تۆش وه‌ک منی
وه‌ک من ئاشقی ڕه‌نگه‌کان


نادر خضریان " ئاژوان "
      
nisha2552 مرد #769 | Posted: 2 Apr 2014 23:00
کاربر

 
فڕین

له‌ کام شوێنی ئه‌م جیهانه‌
په‌پووله‌کان گه‌ڕ ده‌که‌ن
پێم بڵێ
منیش حه‌زم له‌ فڕین‌و گه‌ڕ کردنه‌
تۆش ده‌گه‌ڵمبه‌ له‌م شوێنه




خۆشه‌ویستی

له‌سه‌ر په‌لکی
مێلاقه‌ ، هێرۆ ، ڕیحانه‌ و یاسه‌مه‌نه‌
له‌سه‌ر
ئاگر ، به‌فر ، چیمه‌ن و خۆر
ده‌نووسم خۆشه‌ویستی
      
nisha2552 مرد #770 | Posted: 2 Apr 2014 23:00
کاربر

 
لکاندن


به‌ختم ڕه‌نگی ڕه‌ژی گرتووه‌
له‌سه‌ر دیاری کولمم
لافاو شه‌پۆل ده‌کا و
ئاسمانی خه‌یاڵاتم ته‌م و مژه‌
پلستگروکان وه‌رزی کۆچیان دابین نه‌کراوه‌ و
چوار وه‌رزی ساڵ هه‌ر کۆچ
نێوان دڵه‌کان مه‌ودا زۆره‌ و
سنوور پێش به‌ ده‌ست تێکگرتن ده‌گرێ
کوا؟! هاوڕێی من کوا؟
هه‌تا بێتوو به‌یه‌که‌وه‌
مه‌ودا و سنوور بشکێنین
دڕووی ناو گوڵه‌کان
هه‌ڵکه‌نین و بژار بکه‌ین
که‌ی دێته‌ دی خه‌ونم
که‌ی دێ له‌م جیهانه‌
مژۆڵی ئاوات بگات به‌ ئاسۆ
که‌ی دێ ئه‌مڕۆژه‌ که‌
چاوه‌روانی کۆتایی بێت
بۆ دیتنی گزینگ
ئه‌ی داهێنه‌ری ژیان
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
ڕوو له‌ ڕووگه‌
داواکاریه‌کم هه‌یه‌ لێت
هه‌روه‌ک چیرۆکی ئیبراهیم
ئه‌م هینه‌ کوتکراوه‌ی ئێمه‌ش
پێکه‌وه‌ بلکێنه‌
      
صفحه  صفحه 77 از 103:  « پیشین  1  ...  76  77  78  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی

پاسخ شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که بازگفت کردید برگردید

رنگ ها Center  List   

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.


 

 

Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites
↑ بالا