انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 79 از 103:  « پیشین  1  ...  78  79  80  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
مردن


ئێمه‌ بونه‌وه‌رێكین مردن ده‌رنه‌گ زه‌فه‌رمان پێ‌ ده‌بات
دوای ماوه‌یه‌ك ....
دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌رمان بۆ مردن شۆڕ كرد
ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و به‌ رێشێكی قرژن و پاتۆڵێكی شڕه‌وه‌
كۆلاَن به‌ كۆلاَنی شار و گونده‌كان ده‌پشكنین
جێ په‌نجه‌مان له‌سه‌ر هه‌ر رۆكێك هه‌بێ‌
به‌ په‌ڕۆیه‌ك ده‌یسڕینه‌وه‌
هێندێك جار
هێندێك بوونه‌وه‌ر به‌ر له‌وه‌ی‌ بمرن
جێ‌ پێكانیان ده‌سوتێنن .


م : خه زان
     
  
مرد

 

ئاوێنەکانی من ناشکێن


تۆ ئەی قەلەندەر
ئەوەندە سەری خۆت مەهێشێنە
ئەوەندە بەرد مەگرە ئاوێنەکانی من
هێندە خۆت بە روخانی دیوارەکانەوە خەریک مەکە
هەموو ئاسنگەرەکانی دونیا و
تەنانەت لەودیو ئەم فەلەکەشەوە
ئاسنگەر بگێڕیتەوە سەر زەوی
ناتوانن نوێڵێک دروست بکەن ئاوێنەکانی من بلەقێنێ
شمشێری تۆ رەگی ئەم گیایانەی پێ نابڕێ
ئێرە سەرزەمینی منە
ئێرە وڵاتی ئاوێنەکانە
لێرە هەمو وەرزێک
بە بارتەقای هەموو دونیا گوڵی هیوا چرۆ دەکات
تۆ لە ڕێگای کتێبەوە ڕێت کەوتۆتە سەرزەمینە ئیلاهیەکان
لە رێگای رۆمانەوە قارەمانەکانت ناسیوە
چیرۆکی شیرین و فەرهادت وەک ئەفسانە بیستووە
من ئاوێنەکانم ......
برۆ .....
برۆ خۆت بە ئاوێنەکانی منەوە خەریک مەکە
ئاوێنەکانی من ناشکێن
بەر لە تۆش زۆر مەخلوقاتی تر رێیان کەوتۆتە ئەم ناوە
بەر لە بەردەکانی تۆش
زۆر تەوری رقی تر بەر ئەم ئاوێنانە کەوتوە
هەمیشە وا بووە
هەمیشە کاتێک بوونەوەرەکان هاتونەتە ئێرە
خەیاڵی شکاندنی ئەم ئاوێنانە هاتوە بە مێشکیاندا
برۆ .....
برۆ و دڵنیابە تۆ سەرەتا و کۆتایی ئەم چیرۆکە نی
ئاوێنەکانی من ناشکێن
دوای ئەوەی دونیا نوقم دەبێ لە تەنیایی دا
دوای ئەوەی زەمین ئافەت لێی دەدات
ئەوێنەکانی من زیاتر لە ئێستا هێز بەسەر سروشت دا دابەش دەکەن
سەر لە نوێ روناکی دەگێڕنەوە
تینویەتی دەشکێنن
زاوزێ دەکەن و
مەخلوقاتی نوێ دێنەوە دونیا
ئاوێنەکانی من ناشکێن
ئاوێنەکانی من ناشکێن


م : خه زان
     
  
مرد

 
لێره‌ درۆ ئه‌به‌دییه


هۆ روحه‌ سه‌رگه‌ردانه‌كه‌ی‌ من
ئه‌م كاته‌ت باش ...
له‌م ئێواره‌ دره‌نگ وه‌خته‌دا
قه‌سیده‌یه‌ك بارانت به‌ دیاری‌ بده‌مێ‌
یان تۆ باوه‌شێك هیچم پێشكه‌ش ده‌كه‌ی ..؟؟

***************************
ئه‌ی‌ روحی‌ من ....
له‌م شاره‌دا ....
ته‌نیا یه‌ك وشه‌ش نابینم
له‌گه‌ڵ درۆدا ده‌ستیان نه‌خستبێته‌ ده‌ستی‌ یه‌كه‌وه‌
له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ....
هه‌موو شتێك .....
له‌ سپیه‌وه‌ تا ره‌ش
له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تا ئاوا بوونی‌ خۆر
له‌ ده‌ستپێكی‌ شه‌وه‌وه‌ .....
تا ده‌گاته‌وه‌ گزنگێكی‌ نوێ‌
به‌ پانتایی‌ شارێكی‌ پڕ له‌ بونه‌وه‌ر درۆ له‌ دایك ده‌بن
زا و زێی‌ درۆ
له‌ زا و زێی‌ هه‌موو ئه‌و مه‌خلوقاتانه‌ زیاتر
كه‌ هه‌موو ساڵی‌ له‌ كاتی‌ زا و زێ‌ دا
ناچار ده‌بی‌ گه‌ره‌كێكیان بۆ چوڵ بكه‌ی‌
لێره‌ ....
هه‌موو وه‌رزێك
هه‌موو رۆژێك
هه‌موو كاتژمێرێكیش
ته‌نانه‌ت هه‌موو چركه‌یه‌كیش
به‌ به‌رمیل درۆ له‌ دایك ده‌بن
لێره‌ به‌ خه‌ونیش مه‌رگی‌ درۆیه‌ك نابینی‌
لێره‌ درۆ ئه‌به‌دییه‌ ....

*********
هۆ روحه‌ سه‌رلێ‌ شێواوه‌كه‌م ....
له‌م شاره‌دا ....
بڕوا به‌ عه‌شق نه‌كه‌ی‌
له‌م شاره‌ وێرانه‌دا
عه‌شق درۆزنتره‌ له‌ هه‌موو شته‌ جواناكانی‌ تر
ته‌نانه‌ت له‌ فرمێسكیش درۆزنتره‌
لێره‌ به‌ خه‌ونیش مه‌رگی‌ درۆیه‌ك نابینی‌
لێره‌ درۆ ئه‌به‌دییه‌ ....



م : خه زان
     
  
مرد

 
سه‌فه‌ر


هه‌ستێك بۆ دۆزینه‌وی‌ حه‌قیقه‌ت
له‌ ناو پێده‌شته‌كانی‌ ره‌سته‌دا
ناچارم ده‌كات
دیسان كۆڵه‌ پشتی ئه‌ندێشه‌م
بۆ سه‌فه‌رێكی‌ نوێ بپێچمه‌وه‌ ....
ره‌نگه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌مدا
گه‌لێك په‌یكی‌ پڕ له‌ شه‌ڕاب
پڕ له‌ موزیك ......
پڕ له‌ ئه‌فسانه‌ رێم پێ‌ بگرن
بۆیه‌ سه‌ره‌پای‌ گیانم بووه‌ به‌ گومان
ده‌ترسم ....
ترسم هه‌یه‌ .....
ده‌ترسم له‌م سه‌فه‌ره‌شدا حه‌قیقه‌ت نه‌دۆزمه‌وه‌
گومانم هه‌یه‌ ، گومان !!!!
گومانم هه‌یه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌شدا
وێڵی‌ پێ‌ده‌شته‌كانی‌ وشه‌ نه‌بم و
چاویلكه‌ی‌ خه‌یاڵ نه‌چێته‌ چاومه‌وه‌
وێڕای‌ ئه‌م هه‌موو گومان و ترسه‌ش
ناچارم سه‌فه‌ر بكه‌م
ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ دواجار بێت
ئه‌ركێكی‌ وه‌هام پێ‌ بسپێردرێت
له‌وانه‌شه‌
سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ زنجیره‌ سه‌فه‌ره‌گه‌لێك له‌ داهاتوودا .
له‌م بیابانه‌ نه‌گبه‌تیه‌دا
هه‌ر من مابووم خه‌یاڵ داوێنی‌ نه‌گرتبووم
به‌ته‌نیا ... هه‌ر من مابووم ...!!!
له‌م سه‌فه‌ره‌مدا
پێنوس ده‌كه‌م به‌ شاهید
بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای من
هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كه‌ له‌ دێڕێكی‌ سه‌رخۆشدا بنوسێته‌وه‌.
گومان خه‌ریكه‌ ده‌مخوات ...!!!
ترس خه‌رێكه‌ ئێسكه‌كانم ده‌شكێنێت ...!!!


م : خه زان
     
  
مرد

 
مه‌م خوێنه‌وه‌


مه‌مخوێنه‌وه‌ ....
تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه‌ ....
خوێندنه‌وه‌ی‌ تۆ جگه‌ له‌ ژان هیچی‌ ترم پێ‌ نابه‌خشێ‌.
لێره‌وه‌، له‌م سه‌رزه‌مینه‌ خه‌یاڵیه‌وه‌
په‌یامێك بۆ ئه‌به‌ده‌یه‌ت .....
ده‌نگێك بۆ كۆتایی‌ هاتن به‌ چیرۆكه‌ بێ‌ بنه‌ماكان
هاوار ده‌كات .....
من و ئه‌و له‌ كۆتایی‌ ریزبه‌ندێكی‌ بێ‌ بنه‌ماوه‌
هه‌رچی‌ بڵێین .....
هه‌رچی‌ بكه‌ین .....
ناناسرێینه‌وه‌ ، نابیسترێین ....
خۆ ئێمه‌ به‌ر له‌ هاتنی‌ ئه‌م گێژه‌ڵوكه‌یه‌ش
به‌ر له‌ ده‌ست پێ‌ كردنی‌ شه‌ریش
ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ پیرۆز بوونی‌ ده‌سه‌لاَتیش
چیرۆكمان نووسی‌ .....
ده‌قمان كرد به‌ پێوه‌ری‌ سروشت
تێكستمان كرد به‌ هاوار و
ده‌نگمان كرد به‌ بڵێسه‌ی‌ ئاگرو
كه‌س نه‌بوو بمانخوێنێته‌وه‌
كه‌س نه‌بوو .....
تۆ ......
تۆی‌ خوێنه‌ر ....
تۆی‌ بیسته‌ر .... تۆ ....
تۆیه‌ك كه‌ سروشتی‌ ژیان به‌ نامۆ بوون پێناسه‌ ده‌كه‌ی‌
تۆیه‌ك كه‌ بڕوات به‌ چاره‌نووس نییه‌
تۆیه‌ك كه‌ هه‌زاران جار به‌سه‌ر سینگمدا هه‌نگاو ده‌نێی‌ و
بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بمناسی، نامخوێنیته‌وه‌
بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌یرم بكه‌ی‌
فڕێم ده‌ده‌یه‌ زبڵدانه‌وه‌
ئه‌وی‌ كه‌ كۆتایی‌ به‌ خه‌م ده‌هێنێ‌ ، منم من
من سه‌ره‌تای ژیانێكی‌ ترم
به‌ر له‌ تۆ رێگا ده‌بڕم
ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ تۆش
هه‌موو ئه‌م خواردنانه‌ تام ده‌كه‌م
كه‌ گومانی‌ ژه‌هراوی‌ بوونیان لێ ده‌كرێت
تۆ....
تۆی‌ نه‌گبه‌ت ....
تۆی‌ نه‌فام .....
تۆیه‌ك هیچ كات له‌سه‌رخۆشی‌ من نه‌گه‌یشتویت
باوه‌ڕت به‌ ماچی‌ ئێوارانی زه‌وی و خۆر نه‌بووه‌
بڕوا ناكه‌م ئه‌م دوو دێڕه‌ش كارت لێ بكه‌ن
مه‌مخوێنه‌وه‌ ....
گوێم لێ‌ مه‌گره‌ ....
تۆ له‌ گه‌مژه‌ بوونی‌ من تێ‌ ناگه‌ی‌
له‌ هۆكاری‌ نووسینی‌ ئه‌م دێره‌ بێ‌ بنه‌مایانه‌ ناگه‌ی
مه‌مخوێنه‌وه‌ ....
تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه‌ ....
خوێندنه‌وه‌ی‌ تۆ جگه‌ له‌ ژان هیچی‌ ترم پێ‌ نابه‌خشێ‌.


م : خه زان
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 

كاتژمێر


ده‌ستت هه‌ڵگره‌ له‌سه‌ر گه‌روم
با به‌وشه‌ نه‌تخنكێنم و فڕێت نه‌ده‌مه‌ زبڵدانی‌ ره‌سته‌مه‌وه‌
تۆ نازانی‌ ره‌نگی‌ پیتم چه‌نده‌ كاڵه‌
كاتێك په‌نجه‌ی‌ پێنوسه‌كه‌م
یه‌خه‌ی‌ لێنوسه‌ ناسكه‌كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و
هه‌رچی‌ حه‌زی‌ حه‌رام هه‌یه‌
به‌ یه‌ك چركه‌
له‌سه‌ر سینگی‌ هه‌ڵده‌رێژێ‌ و
په‌یكێك شه‌ڕابی‌ نامۆ بوون ده‌خواته‌وه‌ ؟!!!
شه‌ونشینی‌ له‌ من نایه‌ت
ئیتر بۆچی‌ كاسه‌ی‌ سه‌برم پڕده‌كه‌ی و ده‌مهروژێنی‌ ؟!
من باس له‌ سروشتی‌ شه‌و ناكه‌م
كاتێك پڕه‌ له‌ چیرۆكه‌ شه‌ڕانگێزی‌ و
له‌ كۆنیشدا پڕ بووه‌ ....
له‌ رۆمانسییه‌ت و ماچ و دابڕان
ده‌ واز بێنه‌و چیتر خه‌وم لێ‌ تاڵ مه‌كه‌
ته‌نیا ئه‌مشه‌ بۆ رودانی‌ كاره‌سات
چك ....چك ..... چك .....
هه‌نگاو مه‌نێ‌ و هیچ روداوێك تۆمار مه‌كه‌


م : خه زان
     
  
مرد

 
سه‌فه‌ر


چی‌ بنوسم كاتێك چاوم به‌ لێشاوی‌ خوێنی‌ خۆیان روباره‌كان پاراو ده‌كه‌ن
خۆ من كتێبی‌ په‌شۆكاوی‌ نیگاكانتم نه‌خوێنبۆووه‌
له‌ په‌ڕه‌كانی‌ ناوچاونت سروشتی‌ خه‌ته‌كانی‌ خودام نه‌بینیبوو
چۆن بۆ بالاَت شیوه‌ن بكه‌م
به‌ لاپه‌ڕه‌یه‌ك داماوتر له‌ خۆم
چركه‌كانی‌ پڕ شانازیت بنوسمه‌وه‌...؟؟
من هه‌ر هاتم و تۆ هه‌ر فڕی‌
هه‌زاران جار سه‌یرم كردی‌
له‌ ئاسماندا ته‌نیای‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌رۆیشتی‌
له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرم كردی‌
به‌لاَم هه‌رگیز بۆ جارێكیش نه‌مدواندی‌
تازه‌ چی‌ بكه‌م...
تازه‌ چی‌ بڵێم ، چی‌ بنووسم ...
هه‌رچی‌ بڵێم ناگه‌م به‌ تۆ
سه‌فه‌رت كرد خوادات له‌گه‌ڵ منیش هه‌ر دێم
به‌لاَم توخوا ئه‌مجاره‌یان وه‌ره‌ سه‌رده‌ستم بنیشه‌
به‌لاَم توخوا .....


م : خه زان
     
  
مرد

 
نامه‌یه‌ك بو "با"


نامه‌كانم له‌ ئاپۆڕای‌ شیوه‌نه‌وه‌ دێنه‌ ژوانت
بیان دوێنه‌ و چه‌ند چركه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ژانه‌كانی‌ مندا بڕوانه‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ ژیان
من هه‌ر خۆمم
هه‌مان سه‌ر لێ شێواوه‌كه‌ی‌ جاران
ئێستاش هه‌ر خۆم ئه‌نووسمه‌وه‌ و
هه‌ر گۆرانی‌ بۆ باڵنده‌كانی‌ خه‌یاڵ ئه‌ڵێمه‌وه‌
بمخوێنه‌وه‌ و فرێمده‌ره‌ ئه‌ودیو زبڵدانی‌ مێژووی‌ خۆته‌وه‌
كێ‌ ئه‌زانێ‌..؟
ره‌نگه‌ من شایانی‌ هیلاك كردنی‌ چاوه‌كانی‌ تۆم نه‌بێ‌
كێ‌ ئه‌زانێ‌ ...؟
ره‌نگه‌ من له‌ ته‌نیاییه‌كانه‌وه‌
باڵم به‌سه‌ر ‌‌حەقیقەتی لێواره‌كانی‌ مه‌رگدا كێشابێ‌
كێ‌ ئه‌زاێ‌ ...؟
ره‌نگه‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ مه‌ودا دابم
تاكوو ساتێك له‌گه‌ڵ پیاڵه‌ی‌ شه‌ڕابی‌ شه‌وانم دا سه‌رخوش ببم و
ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وش له‌ چاره‌م نووسرابێ‌
به‌لاَم من گومانم هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بوونێك و هه‌موو مه‌رگێك
ره‌نگه‌ منیش هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان گومانم لێ بكه‌ن !!!
به‌لاَم خۆ من خۆشم له‌ بوونی‌ خۆم به‌ گومانم!!!!
سروشتی‌ ژیان وا خوڵقاوه‌
نه‌ من، نه‌ تۆ ، نه‌ ئه‌و
هیچمان متمانه‌مان به‌ شه‌و نییه‌
هیچمان له‌ تاریكیدا به‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ هێمنی‌ رێگا نابڕین
خۆزگه‌ ژیان خه‌ونێكی‌ یه‌ك چركه‌یی‌ بووایه‌.



م : خه زان
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
په‌نجه‌ره


سوێندت ئه‌ده‌ده‌م به‌هه‌ناسه

به‌ره‌شه "با"، به‌روناكی

سوێندت ئه‌ده‌م

به‌و چركانه‌ی منت تێدا هه‌ڵواسی

ئه‌مجاره‌یان كه‌ به كۆڵانی

ئه‌ودیو ماڵی ئێمه دا رۆیشتی

په‌نجه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌م رێگات

رووه‌و تاریكی بكه‌ره‌وه
     
  
مرد

 
خه‌یاڵ


گوڵێك له‌ تۆ و دڵێك له‌ من
ژوانیان دروست كرد،
ژوانێك له‌ ژێر چه‌تری‌ مانگ دا
به‌ شاهیدی‌ ئه‌ستێره‌كان په‌یمانمان دا
گوڵێك له‌ من و دڵێك له‌ تۆ...
ژوانی‌ داهاتوومان له‌ ژێر سێبه‌ری‌ خۆردا ببه‌ستین
گوڵم هێنا، دڵت نه‌دا
گوتت به‌ شاهیدی‌ مانگ دڵم ئه‌ده‌م .)
روحێك له‌ من، هه‌ستێك له‌ تۆ
ژوانی‌ ژێر بارانیان دروست كرد
پڕ بوو له‌ وشه‌....
له‌ ره‌سته‌ی‌ نه‌وتراو...
ئه‌م ژوانه‌، به‌ ژوانی‌ راز نوسرایه‌وه‌
ژوان هاتن و بیره‌وه‌ریان پێك هێنا
ژوان رۆیشتن و نووسرانه‌وه‌
مانگ هه‌زار جار بوو به‌ چه‌تر و دڵت نه‌دا
سوور بوو به‌ زه‌رد، زه‌رد بوو به‌ مۆر...
مۆر به‌ ره‌ش و ره‌ش بوو به‌ ته‌نیایی‌
دڵ به‌ شكاوی‌ گه‌ڕایه‌وه‌.
عه‌قیقه‌تی‌ ئه‌م خه‌یاڵه‌
له‌ ژوانێكی‌ ئێواره‌دا كۆتایی‌ هات.


م : خه زان
     
  
صفحه  صفحه 79 از 103:  « پیشین  1  ...  78  79  80  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites

RTA