تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 82 از 103:  « پیشین  1  ...  81  82  83  ...  102  103  پسین »  
#811 | Posted: 3 Apr 2014 17:38
خۆشه‌ویستم


خۆشه‌ویستم
سه‌یری چاوه‌کانم که‌
ئازیزه‌که‌م
وا خه‌ریکه‌ رۆح له‌ جه‌سته‌ما ده‌رده‌چێ
بۆ دوا جار
لا‌شه‌م به‌ره‌و گۆرستان ده‌چێ
به‌لێ
دڵم له‌ لێدان ده‌که‌وێ
چاوه‌کانم بۆ دوا جار نیگا ده‌که‌ن
تا هه‌تایه‌
که‌سێکی تر نابیننه‌وه‌
که‌ وه‌کو تۆ خۆشیان بوێت
ده‌سته‌کانم ده‌یانه‌وێت
باوه‌ش به‌ مردندا بکه‌ن
بۆیه‌ ئه‌ڵێم
ئازیزه‌که‌م
وه‌ره‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم
با دوا وته‌ت پێ بڵێم
با دوا نیگات که‌م
با ده‌سته‌کانت بگوشم
با پێت بڵێم
له‌م جیهانه‌و
له‌و جیهانیش
تۆ خۆشه‌ویستی منی



ئارام خۆشناو
     
#812 | Posted: 3 Apr 2014 17:39
بیوگرافی که‌ریم خزری


ئه‌گه‌ر ‌ زوبان له ده‌قێکی نائه‌ده‌بی‌دا کارکردێکی مانایی هه‌یه و ته‌نیا بۆ راگوێزتنی مانا و وه‌کوو ئامرازێک بۆ سازکردنی په‌یوه‌ندی له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌سکه‌وتی هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتوتر دێته‌ ئه‌ژمار ،رێک به‌پێچه‌وانه زوبان له‌ شێعردا(وه ک هونه‌رێکی که‌لامی )وه‌ک شتێکی (شیئی)هونه‌ری چاوی لێ ده‌کرێ و ده‌توانیین به‌م وته‌یه‌ی تزوتان تۆدۆرۆف ئه‌م باسه‌ بپێچینه‌وه‌ کاتێک که‌ ده‌ڵێت، ئه‌ده‌بیات له‌ به‌ربڵاوترین مانای خۆی‌دا ،به‌رهه‌م‌هاتوویه‌کی زوبانیه‌ هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌که‌ین که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ر زوبانێک ،مرۆڤه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌و زوبانه‌ دروستی ده‌که‌ن و شێعریش وه‌کوو هونه‌رێکی که‌لامی ناتوانێت زوبانی به‌ بێ خاوه‌نی ئه‌و ئامرازه‌ بئافرێنێت (یدالله‌ رویایی) واته‌ شێعر ناتوانێت ئه‌و مانایانه‌ی که‌مرۆڤ به‌ زوبانی داوه‌ لێی بستێنێت. به‌شی سه‌ره‌کی کاری شاعیر و چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زوبان ده‌کات و نوێی ده‌کاته‌وه .

کۆمه‌ڵه‌ شێعری "شوێن پێی با" وه‌کوو هه‌وه‌ڵین چالاکی فه‌رهاد ساڵحی‌فه‌ر چاوی لێ ده‌کرێ و له ‌رێز تاقیکارییه‌کانی سه‌ره‌تایی شاعیر دێته ‌ئه‌ژمار. لێره‌دا جێگای ئه‌وه‌ نیه‌ که ‌من له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قانه‌ به‌ تێروته‌سه‌لی بدوێم و خه‌ریکی روون کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م ده‌قانه‌ بم هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئاخۆ شێعری فه‌رهاد له‌کوێی پانتا و جوگرافیای شێعری هاو‌چه‌رخی کوردی هه‌ڵکه‌وتووه و خه‌ریکی به‌تاقی کردنه‌وه‌ی کام ئه‌زمونی شێعرییه‌ و چ ئاسۆیکی بۆ ده‌ست‌نیشان ده‌کرێ،به ‌خوێنه‌ری چالاکی ئه‌م ده‌قانه‌ ده‌سپێرم به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم که‌ له‌ روبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره‌ ئاماژه‌ به‌خاڵێک بکه‌ین .

با ئێمه‌ لێره‌دا پانتای شێعری کوردی وه‌کوو هه‌رێمی پاراستنی دارستانی میراوای سه‌رده‌شت چاو لێ نه‌که‌ین و بۆ وێنه‌ بڵێێن نووکی په‌یکانی پێش‌و‌ه‌چوون و له‌بره‌ودانی شێعری کوردی ،هه‌نووکه‌،له‌ پردانانه‌ و له‌هه‌مان کات‌دا شێعری فه‌رهاد (وه‌کووبه‌شێک له‌وهه‌رێمه‌ )له‌به‌شی ئاڵوه‌تان دا هه‌ڵکه‌وتوه‌ و مه‌ودایه‌کی چه‌ند کیلۆمه‌تری له ‌پردانان هه‌یه‌ ،به‌ڵکوو پێم وایه‌ له‌و هه‌رێمه‌ی پاراستن‌دا ئێمه‌ تایبه‌تمه‌ندی وه‌ها ده‌بینین یان ره‌نگه‌ داری وا شه‌قڵ بگرێ (ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئاڵوه‌تان وه‌کوو کلیماکس چاولێ بکه‌ین) که‌ به‌راستی سه‌رنج‌راکێشه‌ و شیاوی ئاوڕلێ‌دانه‌وه‌یه‌. هه‌رچه‌ند بارودۆخه‌که‌ له‌ پردانان به‌خسڵه‌تی ئه‌وه‌ که‌ وه‌کوو ئی کۆتۆن به‌دایم گه‌شه ‌و به‌ره‌و پێشکه‌وت ده‌بیندری ،سه‌رنج راکێش‌تر خۆده‌نوێنێت.

به‌شێک له‌ته‌قه‌للاو تێکۆشانی نوسه‌رو ره‌خنه‌گری به‌توانای گه‌له‌که‌مان ،رهبه‌ری مه‌حموودزاده‌ ،بۆدۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌ شاراوه‌کان و سوچ و که‌له‌به‌ره‌کانی نه‌دیتراوی شێعری سواره‌ ئیلخانی‌زاده‌ ره‌نگه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ بێته‌ ئه‌ژمار.که‌واته‌ ده‌توانین بڵێین که‌ روانگه‌ی کۆن و نوێ هه‌ر له‌بناغه‌ را بۆ شێعر هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر کوو شێعر به‌م روانگه‌یه‌وه‌ چاو لێ بکه‌ین به‌رده‌وام له‌ بازنه‌یکی بێهوده‌ی سه‌لماندن و ره‌ت کردنه‌وه‌دا ده‌سوورێین.ئه‌م باسه‌ له‌سه‌ر جوانی وناحه‌زی یان باشی و خه‌راپی شێعریش‌دا وه‌ راست ده‌گه‌رێ و دوکتور زیائی موه‌حید کوته‌نی ،شێعر هونه‌ره‌ و ده‌ ماناکردنی هونه‌ردا هه‌میشه‌ جوانی گونجاوه‌ که‌ واته‌ شێعری خراپ هاوسه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ جوانی ناحه‌ز که ‌به‌راشکاوی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دژبه‌یه‌که‌.
بوم ئیعتباره‌ ده‌توانیین بڵێین که‌ به‌ تێپه‌ربوونی زه‌مان شێعر ره‌نگه‌ له‌ بره‌و بکه‌وێ و تۆزی فه‌رامۆشی لێ بنیشێ به‌ڵام وه‌کوو عه‌نتیکه‌یکی بایخ‌دار ،هیچ کات کۆن نابێت و هه‌ر ساتێ بمانهه‌وێ سه‌رێک له‌و عه‌نتیکه‌ خانه‌یه‌ی شێعره‌سات بده‌ین هه‌ر له‌سووچی نوێ بوون دا ده‌یبینین.


پێم خۆشه‌ ئه‌م باسه‌ی کۆن و نوێی شێعری بکه‌مه‌ هه‌وێنی پرسیارێکی ئه‌ساسی که‌به‌ راستی ئه‌ورۆ به‌شێک له‌خه‌ساره‌کانی شێعری نوێی کوردی له‌هه‌ناوی ئه‌م پرسیاره‌ا حه‌شار دراون.
شاعیرو ره‌خنه‌گری فارس ،ره‌زا به‌راهه‌نی، ده‌ کتێبی "بۆچی من ئیتر شاعیری نیمایی نیم" دا ده‌ڵێ ئێمه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی قه‌یرانی شێعری ئه‌ورۆکه‌ ده ‌پیوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری نیما دا ده‌زانین و هه‌ر ئه‌و جوره‌ی که‌ چاره‌سه‌ری به‌شی بنچینه‌یی تری ئه‌و قه‌یرانه‌ش ده‌پیوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری شاملودا ده‌زانین ،له‌ئاکام‌دا دوای گه‌شتێک ده ‌ناو شێعر و بیر و بۆچوونی ئه‌م دوو شاعیره‌ ناوداره‌دا و خستنه‌ رووی به‌شێک له‌و قه‌یرانانه‌دا به‌و سه‌رئه‌نجامه‌ ده‌گات که ‌ئه‌و ئیتر شاعریی نیمایی نییه‌.
به‌راستی ئێمه‌، شاعیرانی کورد بۆ جێ به‌جێ کردن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری بۆ کامه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌بێ بروانین و ده‌بێ سێره‌ له‌ کام کانگا و سه‌رچاوه‌یه‌ک بگرین و کام گرێ و گۆڵێک بئه‌نگێوین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه‌ جودایه‌ له‌وباسه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌ قه‌یرانی سروشتی شێعری ده‌که‌ن نکۆڵی له‌وه‌ ناکرێ که‌ ئه‌مرۆکه‌ فارسه‌کان هه‌رێم و ساباتی شێعری نوێیان به‌ سێ قۆناغی شێعری نیمایی،غه‌یره‌ نیمایی،وشێعری په‌سانیمایی ده‌سنیشان ده‌که‌ن. ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌شێعری نوێی کوردی دا چۆن وێنا ده‌کرێ. ئایا ئێمه‌ بۆمان هه‌یه‌ که‌ بڵێین شاعیری ئیلخانی‌زاده‌یی یان گۆرانی یا......نین و له‌ سه‌ ر به‌شێک له‌ گرێ پوچکه‌ و قه‌یرانه‌کانی شێعری کوردی دابه‌زین و ورد لێی بکۆڵینه‌وه‌ .شاعیرانی نوێخوازی ئێمه‌ که‌متر به‌ تێروته‌سه‌لی له‌سه‌رشێعری خۆیان دواون، نیما باس له‌شێعری خۆی ده‌کا ،فروغ،شاملو،باباچاهی،رۆئیایی،ب ه‌راهه‌نی،....هه‌ریه‌که‌ی به‌ جۆرێک له ‌شێعری خۆی ده‌دوێ و ئیمزاو مۆری خۆی به‌ شێعره‌که‌یه‌وه‌ ده‌نێ .
ئایا ده‌کرێ ئێمه‌ له‌ و هه‌رێمه‌ ئاڵۆز و پێچه‌ڵاوپێچه‌ی شێعری کوردی داله دی-ان-ای تایبه‌ت به‌ فه‌رهادساڵحی‌فه‌ر‌‌دا بگه‌رێین.
هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ ته‌واوی ئه‌م وتانه‌ به‌جۆرێکی تر و به‌ چاویلکه‌یه‌کی تره‌وه‌ ،ببیندرێن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تریان سه‌باره‌ت به‌ م ره‌وته‌ هه‌بێت به‌ڵام لێره‌ باسه‌که‌ به‌ ناته‌واوی ده‌به‌ستینه‌وه‌ .
کۆمه‌ڵه‌ شێعری شوێن پێی با پڕن له‌ وێنه‌ ی جوان و زیندوو له‌و ده‌قانه‌ی شاعیر هه‌وڵی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌ کێشه‌ و که‌ڵکه‌له‌یی کی کۆمه‌ڵایه‌تی و....هه‌یه‌ و زوبانێکی ئینتیفاعی(سوود و قازانج پێ گه‌یاندن)زه‌ق ده‌بێته‌وه‌ شێعر زۆرتر به‌ره‌و شێعرێکی بابه‌تی (موضوعی)شۆر ده‌بێته‌وه‌ و به‌هه‌مان نیسبه‌ت که‌ له‌م دۆخه‌ دوور ده‌بێته‌وه‌ زوبانێکی ئه‌دبی تر و قایم تری به‌ خۆوه‌ گرتوه‌،هه‌ڵبه‌ت له‌ ئینساف به‌ دوره‌ ئه‌گه‌ر بڵیین که‌ ئه‌وده‌قانه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستی و بوونی مرۆڤ له‌هه‌ناوی شێعره‌وه‌ ده‌خرێنه‌ به‌ر باس و شرۆڤه‌.
شێعر ده‌رووبه‌رێکی راگه‌یاندنی ته‌نیایی هه‌واڵ و راپۆرت و.....ماوه‌ته‌وه‌،به‌ڵکو له‌په‌نای ئه‌م باروودۆخه‌ش دا هه‌وڵه‌کانی جوانی‌ناسانه‌ و ئه‌ده‌بیه‌ت ده‌ گه‌ردایه‌ ،هه‌رچه‌ند ئه‌م دیوانه‌ هه‌وه‌ڵین چالاکی شاعیره‌ به‌ڵام فه‌رهاد پێویسته‌ هه‌وڵێکی بێ‌وچان بۆ رزگاری له‌ من سالاری و بازدان له‌ روایه‌تی هێڵی زانای گشتی بدات و خۆ ته‌یار بکات بۆ گومان له‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کانی شێعری کوردی و هێزێکی نوێ تر وه‌به‌ر روحی ده‌قه‌کانی بدات و میعماریه‌کی نوێ تر و بزۆز و خزۆکتر بۆ ده‌قه‌کانی دابرێژێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه‌م لێ به‌راست بگرن که‌هه‌نووکه‌ له‌ کوردوستان دا به‌شێک له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی له‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌ده‌بی تۆمار ده‌کرێ ده‌بێ بڵێم که‌ فه‌رهادیش ،له‌رێز تاقمێک له‌و گه‌نجه‌ ئه‌دبدۆستانه‌ی شاری سه‌رده‌شت،تا راده‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌م و ده‌ستاوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌شته‌ وئه‌وه‌ش بڵێین که‌ له‌م گه‌وره‌رێیانه‌ ی فه‌رامۆش‌کراو و ون بوودا ،زه‌ویه‌کی سه‌خت و ئاسمانێکی دووری له‌ پێشه‌.
له‌کۆتایی دا ،ئه‌وانه‌ی وه‌ک من فه‌رهاد له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌ناسن له‌گه‌ڵم هاوڕان که‌ فه‌رهاد بۆخۆی شێعرێکی ناته‌واوه‌ و ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مه ‌فه‌رهاد نیه‌ که‌ شێعر ده‌ئافرێنێ،به‌ڵکو ئه‌مه‌شێعره‌ که‌فه‌رهاد ده‌ئافرێنێ هه‌ڵه‌م نه‌گووتوه‌.
     
#813 | Posted: 3 Apr 2014 17:40
نموونه‌ی شێعره‌کانی فه‌رهاد ساڵحی فه‌ر:


(با) حه‌ریفی په‌رده‌که‌م نابێت
له‌ توێی که‌راسێکی گوڵ گوڵی دا سه‌فه‌رمان کرد
کوڵاویی هه‌ورێکی ده‌م براومان چۆسه‌ر
که‌وا ئێستا باران،
یاری به‌ چه‌تره‌که‌مان ده‌کات!
تۆ ره‌زێکی خۆر نشین مه‌ستی کردی
منیش ژانێکی درێژ ،
له‌ سه‌ر لێوی په‌پوله‌ پایزه‌یه‌ک
با هێنامی
چ گاڵته‌یه‌کی مناڵانه‌یه‌
چ وڕێنه‌یه‌کی شێتانه‌ یه‌
من هه‌مو سۆزی په‌نجه‌کانم،
له‌ هه‌ڵمی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌کێشم
تۆش له‌ گه‌ڵ لاپه‌ره‌ سپیه‌کانت ئه‌دوێت
من له‌پی ده‌ستت ئه‌خوێنمه‌وه‌
تۆ به‌ ته‌نیا سه‌فه‌ر ئه‌که‌یت
له‌گه‌ڵ جانتاکه‌ت،
بێ من،بێ په‌نجه‌ره‌که‌م ،بێ لاپه‌ره‌ سپیه‌کانت
با حه‌ریفی په‌رده‌که‌م نابێت
ره‌نگه‌ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م به‌ ئه‌نقه‌ست کێشابی و
چاوه‌ریێ میوانێکی نه‌هاتوو نه‌بووبم
یان خود دوایین ساتی ئێواره‌ خورپه‌ی دڵمی زیاد کردبێ و
به‌ ده‌م مژ لێدانی جگه‌ره‌که‌م
وه‌همێکی نادیار چاوه‌کانمی قورس کردبێ
یان به‌ عه‌کسه‌وه‌!
له‌ پشت سه‌مای شێتانه‌ی په‌رده‌که‌
خۆم حه‌شار ده‌م و
خۆم بو گرێ کوێره‌یه‌که‌وه‌ ببستم
له‌ سه‌غڵه‌تی رابردوویکی .....
چیی بڵێم ؟ داد
له‌ئه‌ژماری ئه‌و هه‌موو چرکه‌ گه‌ریدانه‌
که‌سێک به‌ ناوی بچووک بانگم ئه‌کات
له‌ درزی دیواره‌کانه‌وه‌ دێت
هه‌موو قوژبنی دیوه‌ که‌م ،
به‌ دوای من دا ده‌گه‌رێت
که‌سێک دلی وه‌کوو چه‌ترێکی شکاو
دق الباب ده‌کات
له‌ مالێکی تۆز لێ که‌وتوو
.............
هه‌نووکه‌
ئێواره‌ له‌واگۆنێکی لادراو له‌ قه‌تارێکی یاغی ده‌چێت
منیش له‌ کاغه‌زێکی چه‌ند قه‌د
که‌ دێره‌کانی له‌ جانتای پۆست چیه‌ک دا
ره‌نگیان ده‌روات
ره‌نگه‌ سه‌رم له‌ ژێر کوڵاوێکی مه‌خمه‌لی دا
ئاڵۆزی ئه‌ نۆته‌ ژه‌نگ گرتوانه‌ بێت
له‌ فه‌رامۆشی دا پاڵ که‌وتوون
داد........
له‌ خاوه‌ن دووکانی چه‌تر فرۆشێک،
به‌ختی به‌ ئاسمان وه‌ نووساوه‌
دواتر
زۆرتر سه‌غڵه‌تی چووار دیواریه‌که‌مم
په‌نجه‌ره‌که‌ی،
چووار وه‌رزی ساڵ بێ په‌رده‌ کراوه‌یه‌
به‌ هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ،
هااااااااا ده‌که‌مه‌ شووشه‌که‌م
دێرێک ده‌نووسمه‌وه‌
بلێی؟
پۆست چیه‌ک ، دق البابی ماڵه‌که‌م بکات؟!
     
#814 | Posted: 3 Apr 2014 17:40
(چه ند ریشتر زیاتر)


دڵم بۆو توتیانه ته نگه
به ر له فێربوونی قافیه کان
با زرگانێک ،به ژنه چاوو برسیه کانی هیندی فرۆشتن
دڵم بۆ حه بیبه ته نگه
دوور له ره زێک نێژدراوه
هه موو شه وێک
خه ون به غه زه له کانی نالی وه ده بێنی
که له تامه زرۆیی کۆنه شه رابێک دا
غه رق بوون
ئه مه زینده خه ونی پیاوێکه
بێزار بووه ،له تامی چێشته سارد بوه کانی ژیان
په پووله پاییزه یه ک
بوو به ئه کته ری شانۆ
رۆڵی خۆی له ئاڵۆزی ره نگه کان
بیر چووه
گریانی هات
بۆ ئه و قه له مانه ی
نانیان ته نانه ت له برۆکی خواش ئه دزی
دڵم بۆ دڵم ته نگه
بارانیشی سپارده ئه و دێره نه گبه تانه ی
خه یاڵ،قافیه و سۆز
به سۆغره ده گرن
نه ت زانی چه ند هه تیون چاووم
نه ت زانی چه ند زه رده سه وز
ئێمژ ئیقباڵمان له گوی گایه ک دا نووستوه
زه وی له سه ر پشتیه تی
بروا ناکه م
زه وی خر بێت وه کوو پرته قالێک
بوومه له رزه یه ک چه ند ریشتر
زیاترم ده وێت
دڵی زه وی هه ڵ ته کێنێت.
     
#815 | Posted: 3 Apr 2014 17:41

ئاوات


ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یــــاڵ ئه‌ی خۆزگه‌ من دێـــــــوانه‌ بام
خۆزگه‌ ده‌ســـت و پێــــــم له‌ناو زنجــــــــــیری بایه‏و وا نه‌بام

زولفی سه‌ر شــــــــــانت عه‌زیزم کاتێ هاتی شــــــانه‌که‌ی
من گوتم سه‌د خۆزگه‌ ده‌نــــــکی شانه‌ بام و شــــــا نه‌بام

کــــه‌س وه‌ک ئـاویــــنه‌ به‌ وردی ناژمـــــــێرێ خــــاڵی ڕووت
بـۆیه‌ ئاواتـــــــم بوو ئـــه‌و ئـــاوێنــــــــه‌ به‌ســــــته‌زمـــانه‌ بام

شه‌و چه‌ق‏و‏چۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ ڕۆژێ ڕه‌نگه‌ مـــن
وا نه‌له‌رزیــــــــبام له‌ســـه‌ر سیــــنگی ئـــــه‌گه‌ر له‌رزانه‌ بام

نابێ ڕزگارم له‌ دانـــــه‌ی خــــــــاڵ و داوی کــه‌زیــه‌کـــــه‌ی
من که‌ ده‌مویـــــــست قـــه‌ت له‌ گیـــــــری داوودانه‌دا نه‌بام

زه‌رده‌خــــــــه‌نده‌ی لـــــــێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسبێــکی ده‌وێ
ئه‌و ته‌لســــمه‌م پێ نه‌ده‌شـــکا من کــه‌ وه‌ک شــه‌وبا نه‌‌بام

تا په‌ڕه‌نگ و پــــــــــیاڵه‌ وا لاجـــــــانــگ و لێـــوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵـــــــــێم قه‌یدی چ بوو خوایه‌ یه‌کێ لـــــه‌و دووانه‌ بام

کێ هه‌بوو وه‌ک شـــــــه‌م بسووتێ بۆ منی شــــه‌یدا ئه‌گه‌ر
خــــــــۆم له‌ده‌وری وه‌ی وه‌کــــــوو په‌روانه‌ بێ‏پـــه‌روا نـه‌بام

شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر مـــــنی بێ‏چــــــاره‌ له‌و ناوه‌ ده‌بــــــوو بێـــــــــگانه‌ بام

خــۆزگه‌ بۆ ئه‌و پـــێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیـــــانی خــــــۆم منیش
هه‌ر وه‌کــــــــوو "هێدی" مه‌لی تۆفـــــــانی بێ هێـــلانه‌ بام

ماڵ و ســــــه‌ر ویــــستم به‌ جارێ وا فیدای تۆی که‌م وه‌ته‌ن
ئه‌و‏ڕۆ چیــــرۆک بێ له‌ناو گه‌ڵ‏دا، ســـــــبه‌ی ئه‌فســـانه‌ بام


هێدی
     
#816 | Posted: 3 Apr 2014 17:43
پەشیمانى



لە یادەوەریەکانی خنکان..
لاپەڕەکانی گریان و
خۆشبەختیم
کە منداڵیم هێشتا لە مردنێک هەڵنەنوتاوە
تۆ نیوەی تاریکی من بوویت، "دۆزیمیتەوە" و
لەتاریکیش زیاتر هیچی ترم پێویست نابێت
بۆ ئەوەی دیواری تەنهاییم هەڵچنم و
لەسەر عەرشی پەشیمانی دانیشم

================

لەباوەشی گەڵا هەڵدێم
پاکیزەییم لە هەناوما
بەرائەتم بەشانمەوە
دەبوو خۆر لەبەرەزیەوە هەڵبێت و
لەپەنا چاوما ، به‌نێو پەنجەکانی پێما
بەسەر ئەم شەقامەدا بڕژێت

==========

سەربڕین، لەمەزیاتر ئەبێ چیبێت
خوێن، پێکەنینی بە گریانم دێت
چەقۆ، بەزەیی بە برینما دێتەوە
ئەم شیعرە، جگە لە پەشیمانیەک و بەجێهێشتن،
کەمێ گریان و تووڕەبوونێک و
بڕیارێک بەخۆکوشتن، هیچی تر نیە
درەختێکە و،
بەبەرزی باڵای ئیرەییان دێ، بەرد و زیخی ژێر پێم
بێجگە لە گەورەیی من و بچووکی ئەوان
ژنێتی من و ناپیاوی ئەوان
جوانی من و ناشرینی ئەوان
لە ویژدانی گەڵادا، لەمە زیاتر، ئەوان هیچی تر نین

===============

له‌باوه‌شی ره‌شه‌بادا
وێنەیەکم بگرە، لە سووچی بێدەنگیما
لەپەنا غەمێکا
وێنه‌یه‌کم بگره‌ له‌ کاتی خۆکوشتنما
لەبەر ئاوێنەکەما، که‌ چیرۆکە باغەییەکانم تیا به‌جێهێشتوه‌ و
خەیاڵی عاشقانەم بسڕەوە
وێنەیەک، لەدەستی بێت
بەرگەی ئه‌و هه‌موو راچڵه‌کین و بەدبەختیەم بگرێت
وێنەیەک دڵمی تیا ئەشۆمەوە و
بێدەنگیمی پێ ئەدڕێنم
گریانی پێ سەربڕم

===================

قەسیدەیەکی بێ کێش و بێ سەروا ئەنووسم
قەسیدەیەک کەمێ قسەی بێ سەروبەر لەم خەمە ئەکات
ئاخر لە ویژدانی گەڵادا
"شەڕە پیرۆزەکان لەبەرزاییەوە هەڵناگیرسێن
قارەمانی لەلوتکەوە دەستپێناکات"
لە ویژدانی گەڵاپیرۆزەکانی دامێنی ئەم شارە خەفەتبارەدا
"قسەکانی سیاسەت لەناو ژوورە بەرزەکاندا
ئەخنکێن"
"ئەگەر ژێر پێت نەبینیت
وێنە لەبەرزاییەوە تەڵخ ئەنوێنێت و
راستگۆییش سیمای نابێت"

==============

گەڵا ئەڵێت: "لەبنی پێمەوە بەکۆمەڵ شەڕ بکەن
بەتاک هەناسە دەدەین
هەتا شەرعیەتت پێ بدەم"
گەڵا ئەڵێت: "لەتەنهاییدا روناکی ئەخنکێت
بەکۆمەڵ دەرەقەتی ئەو هەموو دڕکە دێیت
دەنا وەکوو گەڵا زەرد ئەبین و شەقامەکانی لێ پڕ دەکەین"

=================

بەبەرچاوی گەڵای پیرۆزەوە
سوێندم خوارد هەر ئەمشەو
هه‌ردوو خوێنبەری چەپ و راستم ببڕم
سوێندم بەزەردی گەڵا هەر ئەمشەو
ئەم قەسیدەیە نەبایە
تنۆک تنۆک خوێنی خۆمم دەکردە پەرداخێک په‌شیمانیه‌وه‌ و
لە یادەوەریەکانی ئەم خنکانە و
لاپەڕەکانی گریان و
خۆشبەختیم
کە منداڵیم هێشتا لە مردنێک هەڵنەنوتاوە
تۆ نیوەی تاریکی من بوویت و"لێم ونبوویت"ه‌وه‌
لەتاریکیش زیاتر هیچی ترم پێویست نابێت
بۆ ئەوەی دیواری تەنهاییم هەڵچنم و
لەسەر عەرشی پەشیمانی دانیشم


ڤینۆس فایه‌ق
     
#817 | Posted: 3 Apr 2014 17:43
ڕۆچوون


به‌ باڵای ، شتێک دا
هه‌ڵ ده‌چم
مه‌ته‌ڵی مه‌زن
سه‌ره‌داوی مه‌زن
یا گرێ کوێره‌ی مه‌زن
شتێک
له‌ قه‌باره‌ی ئه‌وانه‌دا
شتێکی نه‌لواو
که‌ له‌ ئێمه‌ ڕا
ئاخندراوه‌
به‌ باڵای شتێک دا
هه‌ڵ ده‌چم
که‌ مه‌زنده‌ ناکرێ.
له‌ کوێی دا خه‌ریکم ؟
گڕنی ، زوور
زگم
که‌ له‌ ئێمه‌ ڕا
لێڵی پێدراوه‌
لێڵی سڕم
شتێک
له‌ قه‌باره‌ی هایدارییم
شتێکی سانا ، بۆ مه‌ته‌ڵ بوون
شتێکی نا ئاسایی ، بۆ دیتنه‌وه‌
ون بوویه‌کی دیار
که‌ له‌ ئێمه‌ ڕا
دنه‌ دراوه‌
به‌ باڵای شتێک دا
هه‌ڵ ده‌چم
شتێک
که‌ ده‌ست له‌ ئه‌ستۆمان
ده‌لالمان
ناخمان
پڕ ده‌کاو
هانمان ده‌دا
بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی
شتێک
که‌ له‌ مێژووی مێژمێژووکه‌ییمان
قێزه‌ون تره‌
شتێک
له‌ ڕه‌نگی شێواوی و
شتێک به‌ قه‌باره‌ی ناکۆک .
به‌ باڵای شتێک دا هه‌ڵ ده‌چم
که‌ گه‌یشتمێ
گه‌یشتووییمی
هه‌ڵ ده‌چم .



که‌سه‌ر
     
#818 | Posted: 3 Apr 2014 17:44
سێ کورته‌ شێعر



۱
دوای نه‌بوونیش
په‌یوه‌ندیم
له‌ گه‌ڵ بوون
گرده‌بڕ ناکه‌م
تووڕه‌یی ناوێ
شێعر ئاژنت نه‌کردبام!



۲
مناڵی من
به‌ شه‌قامه‌کانی شاردا و
مناڵی شار
به‌ ده‌ماره‌کانی من دا
ده‌خولێته‌وه‌ .



۳
ئه‌وه‌نده‌ به‌ر ته‌نگه‌
نێو من
جێت نابێته‌وه‌
حه‌ول مه‌ده‌
که‌نیشک.




که‌سه‌ر
     
#819 | Posted: 3 Apr 2014 17:45
قاره‌مان


له‌ سێو چنینی

باخه‌کانی نه‌هامه‌تی و

زایه‌ڵه‌ی کۆنستانتین

تێی گه‌یشتم

ئیسپارتاکووسی بلۆقه‌کانی مه‌ڵبه‌ند

ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وه‌ختی

گومبه‌زی ئه‌ستێره‌کان

یادی ئامێزی

شووردبوو

به‌ڵام له‌ منداڵه‌ دیلی

کۆڵانه‌کانی ڕۆم

ده‌گه‌ڕا .
     
#820 | Posted: 3 Apr 2014 17:45
کۆتا


له‌ گرێ چنی ڕه‌دووکه‌وتوویی
که‌ون!
که‌ونت
نه‌خوڵقابووم
پێم وابێ من
له‌ پاشماوه‌ی ده‌رگای
به‌په‌له
به‌په‌له‌ت
نه‌ڕ‌سکابووم من
ماسییانه‌، شووره‌ی خه‌سیوی
ئاکواریۆم
ئاکواریۆمت
نه‌ویشکابووم
پێم وابێ من
یا مه‌زنده‌ی ئۆخژنی
دوێنێت
نه‌گیرابووم من
ئه‌ی کوا
به‌ لاجانگی گیرۆده‌ییم
بحاوێیه‌وه‌ تۆ .
     
صفحه  صفحه 82 از 103:  « پیشین  1  ...  81  82  83  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites