تالارها ثبت نام نظرسنجی جستجو موقعیت قوانین آخرین ارسالها   چت روم
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

صفحه  صفحه 96 از 103:  « پیشین  1  ...  95  96  97  ...  102  103  پسین »  
#951 | Posted: 3 Apr 2014 22:22
کۆچی یار


یاری به‌جێ ماوی کزی ده‌ستی جه‌فا ئه‌ی د‌یده‌که‌م
تا که‌ی دڵی من بێ له دووری تۆی وه‌فا ئه‌ی دیده‌که‌م

ڕۆح بۆته لانی حه‌سڕه‌ت و مه‌ینه‌ت له تاوی کۆچه‌که‌ت
جه‌سته‌م به نووکی ئه‌م مه‌لانه تێک ڕما ئه‌ی دیده‌که‌م

کووچه و شه‌قام هه‌ر دڵ پڕی یادی به‌جێ ماوی گوڵن
بێ‌تو ته‌مێکی چڕ به ڕووی ژینا کشا ئه‌ی دیده‌که‌م

خه‌فتانه گش وه‌رزی ته‌مه‌ن تاتینی ڕوخسارت نه‌بێ
هه‌ر وه‌ک گه‌ڵای داران سروشکی خه‌م ڕژا ئه‌ی دیده‌که‌م

هه‌ر یه‌ک نیگا بوو مه‌ڵهه‌می سه‌دها برینی ژینه‌که‌م
بێ‌واده کۆچێ بوو که بردی ئه‌و نیگا ئه‌ی دیده‌که‌م

تا که‌ی ده‌پرسی ئه‌ی شه‌ماڵ کوانێ به‌ر‌امه‌ی نێو گوڵان
با پێت بڵێم وا له‌م وڵاته‌ی گوڵ نه‌ما ئه‌ی دیده‌که‌م

له‌م نێو هه‌واره‌ی پڕ بزه و شادی که بوو ڕاوگه‌ی ئه‌وین
چی دی شنه‌ی فێنکی به هه‌ستی نایه با ئه‌ی دیده‌که‌م



جه‌عفه‌ر نه‌وبه‌هار
     
#952 | Posted: 3 Apr 2014 22:22
گه‌رده‌لوول


دڵم بێ تۆ چ بێ ئه‌نوایه ئه‌مڕۆ
سه‌رم بۆ تۆ چ پڕ سه‌ودایه ئه‌مڕۆ

دڵی شێتم نه‌بوو ئۆقره‌ی له‌ هیچ شوێن
به هه‌ودایه‌ک له‌ ده‌ست تۆدایه‌ ئه‌مڕۆ

گڕی عه‌شقم له ئه‌شکه‌وتا ئه‌گڕیا
له‌ مه‌یداندا چ بێ په‌روایه ئه‌مڕۆ

شکا خێڵی سه‌هۆڵبه‌ندان به‌ ڕووی تۆ
چ گوڵزارێ له‌ نێو دڵدایه ئه‌مڕۆ

به مه‌ی نازت منم سه‌ر مه‌ست و شه‌یدا
له سه‌ر کۆچم که ڕووت له‌ولایه ئه‌مڕۆ

دڵم تاڵانی عه‌شقی تۆی ته‌واره
چ بێ ره‌حمی شه‌قه‌ی باڵ نایه ئه‌مڕۆ

وه‌کوو زوڵفت له باڵای خۆی ده هاڵێ
شه‌ماڵت گه‌رده لوول ئاسایه‌ ئه‌مڕۆ



ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
     
#953 | Posted: 3 Apr 2014 22:24
*کۆنەیار*


دەفتەری ژین بێ ئەشق،بێ ڕەنگ و بۆنە کۆنەیار
زۆر لە خۆم پرسیوە ئەحواڵت چلۆنە کۆنەیار

تامی زارت زۆر لە بۆنی خاک و بارانە دەچێ
مەرهەمی ئازار و ئێشی زامی کۆنە کۆنەیار

پەرچەمت تاڤگەی هەتاو، مەمکت دوو ماسیی دەستەمۆن
خەنجەری دووسەر بڕی جەرگی بەسۆنە کۆنەیار

قەت نەبوو جارێ بریسکەی ژانی شێعری من نەبی
هەرچی دەیڵێم هەر خەمی دیداری خۆنە کۆنەیار

سۆز و هەست ڕێبواری تینووی کانیی ئەشقت بوون، گوڵم
هێشتە پاراوی ئەوینی بەرزی تۆنە کۆنەیار

چوومە ئەو شوێنانە وا دڵمان دەگۆڕیەوە بەیەک
ئێستە بێ چرپە و خشە و بێ هاتووچۆنە کۆنەیار

کۆپلەیەک قاقا لەگەڵ ماچێکی تەڕ جێماوە لێت
تۆم لەگەڵ نیی، بەردی دیوار مرچومۆنە کۆنەیار

ئەو سروشتەی پڕ گوڵە و تێکەڵ بە ئاوازی مەلان
ناگەنە جوانیت وەکوو پینەوپەڕۆنە کۆنەیار

داڵی برسی لەو هەرێمە کۆترێکی گرتووە
چاوەکانم دێڕە شێعری شین و ڕۆنە کۆنەیار

تا حەشر ئەو شوێنە وا پێیدا دەڕۆی خۆشم دەوێ
چاوەکانت پێم دەڵێن دڵداری چۆنە کۆنەیار.


لوقمان پیربادینی
     
#954 | Posted: 3 Apr 2014 22:25
گوڵباران


کاتێک له سەر دەلاقه دیار بوو هەنگاوی باران
زیندوو دەبۆوه دیسان بۆ من ئەوینی جاران

بزاڤی خۆشەویستی کانگەی دڵی هەژاندم
پەلکەزێرینه ساز بوو له رووی هەتاوی یاران

ویستم بکه م له یادت بەڵام هەستێک له ناکاو
هێنای هورووژمێ بۆ من زیاتر له پەلکی داران

دێرەوژوان دەهاتی هێدی هێدی به جانتای....
پڕ شێعری تازە دڵمت دەکرد گوڵاڵە باران

وەک پەریەک ئاسمانی هەوری منت دەماڵی
ساماڵ دەبووه گەسکت هەوری رەشی دەتاران


زاهید حاجی زاده
     
#955 | Posted: 3 Apr 2014 22:25
کۆچ


گیرۆده ته دڵ عاشقی دو چاوی خوماره
سه ودازه ده تم ره حمێ بکه به م دڵه زاره

شــه وگاره ،ته مه، تاڵه ژيان بێ روخي جوانت
بمهێنه ده رێ ، چاره سه رێ ، لـه م شه وه تاره

به فري خه مي زستاني نه بونيت گه لێ قورسه
با نه ڕزێ دڵم، خونچه گوڵم، فـه سڵي بـه ها ره

زامــي خـه مي كۆچت، لـه بنا ڕيشه مي ها ڕي
جه ورو خه فه ت و ده ردو به ڵا به ستي قه تاره

تا كـه ي له فيراقت خه م تـه م ،بێته سه رينم
ئه سريني دو چاوم، وه كو زه ريايه رووباره

تـۆ خوا وه ره وه، سه ربه ره وه، تـا ڵـه ژيـانم
ئه ي گيان به فيداي خه مزه و ئه م به ژنه چناره

نـا نـا، مه به ڕازي، بـه خـه مي كـۆچه وه بمرم
تو ئه وكه سه وا جێي مني گرت به سيه په ژاره

نـاڵێم وه ره وه باوه شي من، پێم بده مـا چێ
نـاڵێم به بزه ت، يبكه وه گوڵ، ئه م هه مو خاره

هه ر جارێ وه ره پێ بنێ سه ر فه ڕشي دو چاوم
تـۆزي بـه ري پێی تۆ گوڵه که م كۆشك و ته لاره


منبع : خوشه ویستی
     
#956 | Posted: 3 Apr 2014 22:26

سی کورته شیعر



به داوي زولـفي خــاوي تــۆ ئــه سيرم
مه كه بێ به ش له عيشقي خۆت فه قيرم

ئـه گه ر چي تۆ شكاندت شيشه كه ی دڵ
بــه ڵام هــــه رگيز گــوڵم ناچي لــه بيرم


-----------------------------------------------------------

هه تا كه ي من ئه سيري ده ستي خه م بم
هه تا كه ي من په پوله ي ده وري شه م بم

فه له ك به سكه هه تا كه ي بێ وه فايي
هه تا كه ي من كه سيره ي تۆف ته م بم


----------------------------------------------------------

ژ يا نم پر له ده رد و نا ڵه نا ڵه
له د و نيا پێكه نين بۆ من مه حا ڵه

ده ڵێن بيستن وه كو ديتن نيه قه ت
وه رن سه يري ژيانم كه ن چ تاڵه
     
#957 | Posted: 3 Apr 2014 22:54
شصتانة دنيام خؤش دةوص و

مةردانة لةشةثؤلي رِةنط ياخي دةبم!

كص ثصيخؤشة، وةك كةنيشكة ثايزييةكان

وةك ئاوصنةي بةر هةناسةي بةيانيان

ئصواراني بةتةم بطرص

بابص بابص هةرصز و تاوصري طياني

بداتة ئةلَوةني شيعرص بةلَام شيعرص،

شيعرص بةقةد خؤرنشين و، هةناري سووري مالَةكةم

شوصن رِص ي حةرفة عاشقةكان بص و

بةقةد سةري سةودا سةرو دلَي خؤشم

شوصن سوتان و خؤلَةمصش بص!

ئةي هةورةكة، ئةي باراني بةختةوةري،

سالَانص بةر لةهةنووكة

ثةرِةي رِامانم رِةش كةوة،

لةكوصوة من، رِةوة ئاسكي ئةم حةسرةتانةم بةرِص خةم؟

لةكوصوة من، ثياسةي ئةو عةسرة هاوينةت بيربصنمةوة؟

تؤ بة كؤستمص مؤرةوة، دلَت دةداية دةس ضاو و،

ضاوت دةداية دةس دلَت!

ئةي كةنيشكة، ئةي باراني بةختةوةري، سالَانص بةر لة هةنوكة

دةشص منت نةبيني بص

لةئاثوورةي ئةو ئصوارة خوصن طرتووةدا

وةكو بةذني ئةو ئاوصنة طرفتارةي

هةموو رِؤذص بةخورِةمي هةزار ضةشنة لة عةياري

لةبةر ضاويا، ذصرة ئاوريشمينةكانت هةوا ئةداو

لةبةر تريفةي رِووت بوونةوةدا

رِووت رِووت،

دوو جةمسةري سةر و خوارت نيشان ئةدا

رِووت رِووت، دنكة تووي سةرو رِةشة طياي قةد و

هةتا قةوسي، سةر و تةنطايي قةديشت نيشان ئةدا!

ئاوصنةش وةك كؤترصكي بص ثةرِو بالَ، دةم هةلَدوراو

دةمي وةكو دةمي بةردص قوفلَ دةبوو!

بص دةنط بص دةنط ذةهري لةزةت خوصني دةطرت!

ياران ئةمشةو نةك لةسةر دلَي شةقامص

لةدةربةني كوضةيةكي تار و مارا

لة ذوورصكي مالَةكاني ناو سةقةردا

سةرم نابووة '، كؤشي طةرمي، قةسيدةيةكي بةهةشتي و

ضاوم بوو بوو بةمةنزلَي ثةروانةي هةورة سثيةكان!

دلَم بوو بوو بةمةنفاي خؤشي و سةعادةت

لصوان لصوي حةسرةتصك بووم، ئةمان حةسرةت

لةخةمي هةزارةي خؤمدا رِوبارص بووم لة طلةيي

تا طلةييم لةو ثةريية غرورةش دةكرد

ئصوارانص وةك – ثيانكا –

بةدةم عةشقي – ئةنريكو – وة ثص دةكةني و

شةثقة ثووشينةكةي سةري، دةناية سةرسةري من و

بؤ ملثصضيش بالَةكاني!

بيرمة ئةوسا لةطةلَ خةندةي هةنارةكاني خؤراوا

من هةناري داوةريوي مةزةكةي خؤم

دةكرد بة دةميةوة و، ئةويش طصلاسي نةرمايي بالَةكاني!

لصوان لصوي حةسرةتصك بووم ئةمان حةسرةت

تورِة بوونم لة تؤفا بوو بةزستانصكي ثير دةضووم

لةو ذةنةرالَانةش ياس بووم

لة ئاسمانةوة هاتوون و، بةلاَم

بةلَام باسي ئةستصرةيان لص مةثرسن!

بةضؤكا دصن كةدةثرسن

ئةم رِةنطانة لةبةر دلَا شيرين ترن

يان ثةرِ و توكي ئةو بالَندة غةريبانةي

مةغريبانص، باز وةك هةلاج

لؤكةي طيانيان دةشصوصنص!

بةضؤكا دصن كةدةثرسن؟

ئةمانة جةستةي شةهيدن، يان كاغةزي دةم رِةشةبا!

لصوان لصوي حةسرةتصك بووم، ئةمان حةسرةت

يةخةم لةخؤم و لةعيشقيش دةدرِي

رِةشة دةبص، موستةحةقي دوورِياني ئةو عومرة بي

دةنا بؤضي غةواري ئصستةي ضيرؤك و

ثةري ئةوساي ئاوي شيعر

طرِ لةباخي عيشقت دةنص و، مالَي غةريبيت خؤش دةكا!

خؤشم ماوم

لةرِووانيني كلك و بالَي، تاووسي ئةم دابرِانة حالَي نابم!

خةجالَةت بي كضي ثايز، ضيت لص نةدزيم

لةتةرز و لاسكي شيعرةوة، تاكؤلارةي ثصكةنين و

هةتا تةرزي مالَ بة مالَي كضةكةشم!

هةرضيت دزي موبارةك بيت

من وةك تؤ نيم

ثةشيمان نيم لةو ماضانةي بةخشيم بةتؤ!

لةو نامانةي، ئةطةر مابن، بةخشيم بةتؤ!

ثةشيمان نيم ثةشيمان نيم

لةو ساتانةي، لةتاو شةثؤلي ختوكة

دةمم لةسةر شووشةي طيانت

وةكو باران لةسةر زةوي هةلَدةثةرِي!

من وةك تؤ نيم

بؤ كوص برِؤي هةر لة دلمَ، دلمَاي

دةمي ثياسةي ئصوارانت لةكوص داخةي، هةر لة دلَماي

هةرضةن طولَم وةكو بةري ئةم دةستانة دةتخوصنمةوة!

ساويلكة نيم دةزانم ئةمشةو لةكام جص؟

وةك ئةو بصوةذنة لةرِةي،

لةزةت لةطةمة و دةسبازي، ثشيلةيةك ضؤن دةخوازص

دةزانم تؤش

تؤش بةم شةوة ض دةخوازي و

تام لة ض مردنصك دةبةي

بوختان نةبص كضي ثايز

هةناسةت سواري ض ثيرة ئةسثصك دةكةي!
     
#958 | Posted: 3 Apr 2014 22:58
بمان وه‌خشه‌ پیری شمشاڵ ، نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
له‌ غه‌زه‌لی نه‌یجه‌یه‌کدا نیشتیمان به‌ سه‌ر که‌ینه‌و
له‌ زه‌ینی شمشاڵێکدا نیشتیمان سۆزه‌ پۆش که‌ین
بمان وه‌خشه پیری شمشاڵ‌ ، نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
نه‌مان تووانی وه‌ک تۆ ، به‌ پاڵ بورکانی فیرقه‌تێکه‌وه‌
قه‌ڵه‌مێ له‌ نه‌یسانی کوڵیجه‌ لاده‌ین
به‌ پاڵ ناڵه‌ی جودایی هێمن و
به به‌پاڵ هه‌ڵکێشانی مه‌سیحی کوردان و
‌به‌ پاڵ چوار چرای خوێنه‌وه‌ خوێن ،
ماڵێ ، هه‌رزاڵێ بۆ مێژوو لاده‌ین
نه‌مانتووانی نه‌منتووانی وه‌ک تۆ ،
له‌ سیحری نه‌یجه‌یه‌کی کوون کوونی لای بۆکاندا
له‌ خوخوڕه‌ی خۆش " نه‌وای لاوه‌لاوه‌ و کانه‌بی" تۆدا
له‌ شینایی حووزنی داره‌ به‌ن و له‌ ئایه‌تی ناو ئاڤێستای گوڵه‌ کێویله‌کان وه‌ لانێن
نه‌مانتووانی ، پیری شمشاڵ ، نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
به‌ ڕێی سه‌وزه‌ قامیشێکی خۆش نه‌وای دا
له‌ جریوه‌ی بیهته‌رین سپیده‌ باخان
بنێنه‌ ناو ئاپووره‌ی دوای به‌ڕێکردنی شه‌هیدێ
نه‌مانتووانی ، نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
هه‌ی خۆش نه‌وای گه‌روو وه‌هار
له‌ شه‌وێنه‌ی نووته‌کترین شه‌ودا
عه‌ینی مانگی چوارده‌ و ڕووتبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م شه‌وی
عه‌ینی شه‌وقی چه‌مه‌ شوعله‌ی پێکه‌نینی مانگه‌ ژنێ
له‌ودیو هه‌رزاڵ و په‌رژینی ئێواره‌وه‌
به‌دیار دۆستی یه‌که‌م هه‌وه‌س و یه‌که‌م دۆستی شاخیه‌وه‌ شاخ
ڕۆشناییه‌ک ، به‌سه‌ر نازووکترین کانیله‌وه‌ ڕاگرین
نه‌مانتووانی ، چپه‌یه‌ک به‌ گووێی ئه‌و کانیانه‌دا بده‌ین
له‌ تالووکه‌ترین ده‌می تینویه‌تیدا ،
له‌ ڕه‌حمه‌تی باراناوی جامه‌ گه‌ڵای ، سه‌رچڵانیان هه‌ڵده‌ڕوانی
بمان وه‌خشه‌ ، پیری شمشاڵ
ئه‌ی پیری غه‌زه‌ل خوێنی مزگی که‌ژ و کۆ
نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
به‌ فوویه‌ک ، به‌ فویه‌ک
به‌رد ڕاکێشینه‌ سه‌ر زێباترین به‌رماڵی عه‌شق و
به‌ ئاهێ خاری کێو ، به‌رینه‌‌ سه‌ر ته‌ریقه‌تی گوڵ
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
ئه‌ی پیری زه‌مانی عه‌شق
ئه‌ی موریدی ته‌ریقه‌تی بانه‌مه‌ڕان
هه‌ی خۆش نه‌وای خۆش نه‌وایان
نه‌مانتوانی نه‌مانتوانی ،
ئێمه‌ش پێسه‌ کرده‌ی وێره‌گاتان
له‌ دوای هه‌ڵکردنی سیغارێ تر
به‌ پاڵ به‌ور و ڕیشه‌که‌ی پیریتانه‌وه ، عیشقێ به‌ وه‌ته‌ن به‌ین
نه‌مانتوانی پیری شمشاڵ
پێسه‌ نمنمه‌ی سوبحێکتان
له‌ دوای زه‌رد هه‌ڵگه‌رانی گییایه‌تر
به‌ پاڵ قه‌ومایه‌تی پایزتانه‌وه‌ ، عیشقێ به‌ وه‌ته‌ن به‌ین إ
له‌ دوای شووشه‌ شکانی ته‌مێ تر
به‌ پاڵ به‌ردی قه‌وزه‌ پۆشی گه‌رووتانه‌وه
له‌و ووڵاتی چه‌م و کۆتر و گه‌زیزه‌ بارینه‌دا
گه‌ردی نوورێ به‌ هه‌یوانی بن به‌ردان به‌ین إ
نه‌مانتوانی نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
ده‌س له‌ ملی ئه‌و چڵه‌ گه‌نمانه‌ که‌ین
داس و داس به‌ سه‌رخۆشی له‌ ملی ده‌دان
ئاو به‌ ده‌می ئه‌و گوڵه‌ کوژراوانه‌ی سه‌ر گۆله‌وه‌ که‌ین
بێ له‌ لێوی با ، که‌سێک نه‌بوو ماچێکی سه‌ر لێویان کا
بمان وه‌خشه‌ پیری شمشاڵ
هه‌ی خۆش نه‌وا ، هه‌ی مروه‌تی گوڵ نه‌سیمان
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ ، ئاهێ به‌و سێبه‌ره‌ بێ مروه‌تانه‌ی جۆبار به‌ین
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ نه‌وایه‌ک به‌ شه‌وگاری ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌ین
نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ بگه‌ینه‌ حووزنی نیشتیمان و له‌ حووزنی نیشتیمان هه‌ڵڕوانین
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ ،
له‌ ده‌س جه‌وری ئه‌م زاڵم و ئه‌و زاڵمدا
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ نووری شمشاڵێکدا بشارینه‌وه‌
کاوله‌ی ووڵات به‌ ئاوه‌دانیی ڕۆژی نووردا به‌رین و
بۆ ڕۆژی ڕۆژ گرانی و ئازادی قوربان
له‌ ته‌جه‌للای کێوێک دا کێو قوربان
له‌ شه‌تاوی پڕ نه‌وای ئه‌و شمشاڵستانه‌ی تۆ هه‌ڵگرین
له ‌به‌رچاک و توێشه‌به‌ره‌ی پڕ کۆتر و
له‌ فڕکه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ناسه‌ گه‌رمانه‌ی تۆ هه‌ڵگرین
ئه‌ی پیری عه‌شق ، خۆت بێژه‌
چ ده‌بوو گه‌ر
خودای نووح و خودای سوڵتان
له‌ میهران خودای تۆش بایه‌ و‌
پڕ به‌ ووشکایی باران و
پڕ به‌ لێڵایی ڕۆشنایی و
به‌ پڕایی ئاسمان هه‌وا و
به‌ پڕایی جوانی ، گه‌نجی به‌ تۆ بایه ‌
چی ده‌بوو چی ، ئه‌ی عاریفی حیکایه‌تی گوڵه‌ سووتاوه‌کان
ئه‌ی پیری ڕه‌به‌نی مه‌حبووس ، لێ له‌ دڵی لاوه‌ ژنی نیشتیماندا ، سه‌د هه‌زار لاس
هه‌ی کانیله‌ی سه‌وزه‌ نه‌وای هه‌زار کانی ،
بێژه‌
بێژه‌
چی ده‌بوو چی
گه‌ر خودا ، خودا خه‌رمانی نووری له‌ تۆ نه‌بردایه‌ و
قاپی هه‌ناسه‌ی له‌و شمشاڵه‌ت کڵۆم نه‌دایه ‌
چی ده‌بوو چی
ئه‌ی پیری شمشاڵ خۆت بێژه‌
چی ده‌بوو چی
چی ده‌بو چی
     
#959 | Posted: 3 Apr 2014 22:58
ئیمرو ژیان ده سپێ بکه ن

ئیمرو ژیان ده سپێ بکه ن
ورده ورده ئه مرن
ئه گه ر سه فه ر نه که ن
ئه گه ر کتێب نه خوێنن
ئه گه ر به ده نگی ژیان گوێ نه ده ن
ئه گه ر ئه وه ی ئه یکه ن هه ڵی نه سه نگێنن
ورده ورده ئه مرن
ئه گه ر ''باوه ڕبه خۆ''تان له ناو ببه ن
کاتێ به خه ڵک ئیجازه نه ده ن یارمه تیتان بده ن
ورده ورده ئه مرن
ئه گه ر به کۆیله ی ئولفه ته کانی خۆتان بن
هه ررۆژ له رێگاکانی دووباره وه بچن
ئه گه ر رێگه ی ژیان نه گۆڕن
ئه گه ر جل به ره نگی جوراوجور له به ر نه که ن
له گه ڵ که سانێ وا نایاناسن قسه نه که ن
ورده ورده ئه مرن
ئه گه ر له ئه وینداری دووری که ن
و هه موو ئه و هه ستا نه ی مروڤ ئه شێوێنن
و که سانێ وا هۆی تیشکی چاوانتانن
و لێدانی دڵتان
ورده ورده ئه مرن
کاتێ له کارتان ناڕازین و
گله یتان له ئه وینتان هه س
و گه ره کتان نیه ژیانتان بگۆڕن
ئه گه ر له دوای خه ونه کانتان نه ڕۆن
ئه گه ر به خۆتان ئیجازه نه ده ن
له ئامۆژگاریه ئاسانه کان بۆ جارێکیش ده ر نه چن
ئه مڕۆ ژیان ده سپێ بکه ن
کارێ بکه ن
مه هێڵن ورده ورده بمرن
و له یادتان نه چێ
شاد بن
     
#960 | Posted: 3 Apr 2014 22:59
یادی تو


تو
دوورتر
له هه ر مه وداێک
هه ر شوێنێک
سنووری دیواره کان
دوورتر له
وه رزی کاتژمێر
له پاڵ
هه ر چرکه ێک بی
لێره دا
له بوشای ئیمان
له هه وای
هه ڵمداری وت ووێژ
له ناو زیخ وبه ردی وشه دا
بیری داربه ڕوێکی ته نیا
به یادی تو
ئاوێزان ئه گه ڕێ.


زاهد قادرمرزی
     
صفحه  صفحه 96 از 103:  « پیشین  1  ...  95  96  97  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات انجمن لوتی / شعر و ادبیات / اشعار کردی و لکی بالا
جواب شما روی این آیکون کلیک کنید تا به پستی که نقل قول کردید برگردید
رنگ ها  Bold Style  Italic Style  Highlight  Center  List       Image Link  URL Link   
Persian | English
  

 ?
برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.



 
Report Abuse  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti

Copyright © 2009-2020 Looti.net. Looti.net Forum is not responsible for the content of external sites